ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە باس لە کەوتنەخوارەوەی پشیلەیەک دەکات کە لەسەر باڵی فڕۆکەیەک گیری خواردووە؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ببینن چۆن پشیلەیەک لەکاتی فڕیی فڕۆکەیەک لەسەر باڵی فڕۆکەکە گیری خواردووە، دەگوترێت لەکاتی فڕین کەوتووە بەڵام فڕۆکەکە ناچارکراوە بنیشێتەوە و سزای قورسی فڕۆکەخانەکە و بەرپرسانی فڕۆکەکە دراوە".
ڕاستییەکە
ئەو ڤیدیۆیەی کە باس لە کەوتنەخوارەوەی پشیلەیەک دەکات کە لەسەر باڵی فڕۆکەیەک گیری خواردووە، ساختەیە و بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە ڕێگای Veo 3 دروستکراوە.
بۆ پشتڕاستکردنەوەی ڤیدیۆکە، گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت ڤیدیۆکە لە 21ی ئەیلوولی 2025 لە هەژمارێک لە پلاتفۆرمی تیکتۆک بڵاوکراوەتەوە، کە هەژمارەکە وەک ڤیدیۆیەکی دروستکراو بە زیرەکی دەستکرد پۆلێنی کردووە، هەروەها، لە کاتی پێداچوونەوە بە ناوەڕۆکی هەژمارەکەدا، تێبینیمان کرد کە هەموو ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان لەلایەن خاوەنەکەیەوە وەک دروستکراو بە زیرەکی دەستکرد پۆلێن کراون، سەرەڕای ئەوەش، هەمان هەژمار بەشی دووەمی ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا پشیلەکە دەکەوێتە خوارەوە، و لەو بەشەدا دەردەکەوێت کە دوای کەوتنەخوارەوەی دەچێتە ناو فڕۆکەکەوە.
هەروەها تێبینیی چەند شتێکمان کرد، لەوانە دەرکەوتنی وشەی "Veo" لە خوارەوەی لای ڕاستی ڤیدیۆکە، کە ئامرازێکی زیرەکی دەستکردی گوگڵە بۆ دروستکردنی ڤیدیۆ بە تەکنیکی دەنگەوە بەکاردێت، هەروەها کاریگەرییە دەنگییەکان و دیالۆگیش لەخۆدەگرێت، وە درێژیی ئەو ڤیدیۆیانەی بەم ئامرازە دروست دەکرێن 8 چرکەیە.
هەروەها دەتوانرێت تێبینی بکرێت کە وردەکارییەکانی ڤیدیۆکە ناڕاستن، وەک جێگیریی لاشەکە و نەبوونی کاریگەری لەگەڵ با و کەوتنەخوارەوەی بەشێوەیەکی ستوونی، کە ئەمە پێچەوانەی خێرایی فڕۆکە گەورەکانە کە لە کاتی فڕیندا دەگاتە زیاتر لە 200 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
لەم دواییانەدا زۆر هەواڵی ساختە و چەواشەکارانە بڵاوبوونەتەوە، کە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای زیرەکی دەستکرد دروستکراون، کاتێک لەلایەن تیمی تەکنەلۆجیا ئاشتی پشتڕاستکردنەوەی بۆ کراوە دەرکەوتووە کە ڕاستەقینە نین.
شایەنی باسە ڕۆژنامەی "النهار" لە 26ی ئەیلوولی 2025 ئەم ڤیدیۆیەی ڕاستی ئەم ڤیدیۆیەی ڕوونکردۆتەوە.
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی