ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە وانەی یۆگا لە سلێمانی نیشاندەدات؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "یۆگای هەناسە لەسلێمانی ".
ڕاستییەکە
ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە بانگەشەی پیشاندانی وانەی یۆگا دەکات لە سلێمانی ساختەیە، بەو پێیەی ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ ڕووسیا و هیچ پەیوەندییەکی بە سلێمانییەوە نییە.
گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە پێشتر لەلایەن بەکارهێنەرێکەوە لە پلاتفۆرمی ئینستاگرام لە بەرواری 18ی نیسانی 2026 بڵاوکراوەتەوە، لە ڤیدیۆکەدا کەسێک بە ناوی ڤلادیمێر گۆلۆترۆپچوك، ڕاهێنەری گەشەپێدانی خود و ڕۆحانیەت لە ڕووسیا دەردەکەوێت، کە هەروەها وەک ڕاهێنەر کاردەکات بۆ پراکتیزەکردنی "تاویست"، کە فەلسەفەی ڕۆژهەڵاتی لەگەڵ جەستە و وزە تێکەڵ دەکات، ئەوەش دەیسەلمێنێت کە ڤیدیۆکە ناگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، بە پێچەوانەی ئەوەی لە پۆستە ساختەکەدا بانگەشەی بۆ کراوە.
داو (تاو) چییە؟
تاو چەمکێکی فەلسەفییە کە لە تاویزمەوە وەرگیراوە، بە واتای "رێگا"، ئاماژەیە بۆ لێشاوی سروشتی و هاوسەنگی گەردوون. ئەم چەمکە تیشک دەخاتە سەر ژیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سروشت لە ڕێگەی سادەیی و هاوسەنگی و هۆشیارییەوە.
شایانی باسە کە پۆستی لەو جۆرە جار جارە بڵاودەکرێنەوە، کە ڤیدیۆ و وێنە و هەواڵی وڵاتانی دیکە بڵاودەکرێنەوە و گوایە دەگەڕێتەوە بۆ عێراق.
نموونەی ئەم پۆستانەش، ڤیدیۆیەک کە گوایە تیمساح لە شاری ناسریە لە پارێزگای زی قار نیشان دەدات، کە دواتر دەرکەوت ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ شاری پویبلا لە مەکسیک.
هەروەها ڤیدیۆیەکی دیکەش بڵاوکرایەوە کە گوایە شۆفێرێکی ماتۆر بە شێوەیەکی نائاسایی یارمەتی نەخۆشێک دەدات لە نەخۆشخانەیەکی عێراق، بەڵام دواتر دەرکەوت کە ڤیدیۆکە لە کەرتی غەززەیە نەک عێراق.
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی