سەرچاوەکان

هەر لە یەکەم ڕۆژی کارکردنی تیمی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی، هەڵساین بە دابین کردنی سەرچاوەی ئەو لێكۆڵینەوانەی کە کاریان لەسەر دەکەین و بڵاومان کردۆنەتەوە لەسەر لاپەڕەکانمان بۆ ئەوەی وا بکەین خوێنەران بە خودی خۆیان ووردببنەوە لە سەرچاوەکان و پێداچوونەوە بۆ لێكۆڵینەوەکەمان بکەن بە مەبەستی دڵنیابوون سەبارەت بەو لێکۆڵینەوانەی کە ئەنجامیان دەدەین کە پشت بەستراون بە سەرچاوەکان . بەهۆی دابەزینی ڕێژەی گەیشتن بە خوێنەران هەڵساین بە دانانی بەستەری سەرچاوەی لێکۆڵینەوەکان و دانانی بەستەری ئەو هەژمارانەی کە هەواڵە ساختەکان بڵاویان کردۆتەوە لە بەشی کۆمێنت لەسەر بابەتەکان. لەبەر ئەمە، ئێمە لە تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی بەستەری سەرچاوەکان دەخەینە بەر دەست هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە.

لە تیمی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی هەمیشە لە هەوڵدان داین بۆ ئەوەی بگەین بە سەرچاوە بنەڕەتییەکانی هەرهەواڵێک و تۆمەتێکی ساختە. بۆ نموونە ئەگەر وێنەیەک بڵاوکرابێتەوە کە وا نیشان بدات کە ڕووداوێکە لە شوێنێك ڕووی داوە، ئەوا  هەوڵ دەدەین بگەین بە ڕێککەوت و شوێنی چرکاندنی وێنە ڕەسەنەکە و هەروەها ئەو کەسەی وێنەکەی چرکاندوە بە مەبەستی  زانینی کە ئایا ئەم وێنەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕووداوە کە گوایە ڕووی داوە، یان هەوڵدەدەین بۆ گەیشتن بە وێنەکە ئەگەر لە ڕێککەوتێکی کۆنتر بڵاو کرابێتەوە بە بەراورد بە ڕێککەوتی بڵاوبونەوەی هەواڵە ساختەکە لەسەر تۆڕی  ئینتەرنێت. لەم حالەتە دا هەڵدەستین بە ڕەتکردنەوەی ئەو هەواڵە ساختەیە کە بڵاوکراۆتەوە لەسەر بنەمای ڕێککەوتی بڵاوبوونەوەی لە جاری یەکەم. 

هەمان شت پەیڕەو دەکرێت لەسەر گرتەی ڤیدیۆیی. 

بەڵام ئەگەر هەواڵە ساختەکە لەسەر شێوەی دەقێک بوو بۆ نموونە لەگەڵ وێنەی هونەرمەندێک یان کەسایەتیێکی دیاری کۆمەڵگا کە گوایە کۆچی دوایی کردووە، یان ڕاگەیاندنی پشوویەک بەهۆی بۆنەیەکەوە لەسەر ئاستی ووڵاتەکە یان لە ئاستی پارێزگاکە. ئەوا لەم حالەتە دا هەوڵدەدەین بگەین بەو سەرچاوانەی کە ئەو هەواڵە ساختانەیان بە درۆ خستەتەوە وەک کۆچی دوایی هونەرمەندەکە لە ڕێگەی یەکێک لە ئەندامانی خانەوادەکەی یان خودی هونەرمەندەکە ئەگەر هاتوو تۆڕی کۆمەڵایەتی بەکار بهێنێت یان لە ڕێگەی پەیوەندی پێ کردنی ڕاستەوخۆ و تۆمارکردنی پەیوەندی پێ کردنەکە بە مەبەستی بەکار هێنانی وەکو سەرچاوەیەک، یان لە ڕێگەی ڕەتکردنەوەی هەواڵەکە لەلایەن سەندیکای پەیوەندیدارەوە بەو کەسە. بەڵام ئەگەر هاتوو هەواڵەکە دەربارەی ڕاگەیاندنی پشوویەک بێت ئەوا پەیوەندی بە فەرمانگە یان دەسەڵاتی پەیوەندیدار دەکرێت لەم بارەیەوە بە مەبەستی ڕوونکردنەوە لەسەر هەواڵە ساختەکە.

لە دوای دوا نوێکردنەوە لەسەرماڵپەڕی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی لە ڕێککەوتی 26-02-2021 کارمان کرد بۆ پەرەپێدان و زیادکردنی تایبەتمەندی ئاسانکاری تر وەک دابینکردنی بەشی سەرچاوەکان لە ژێر بابەتەکان و هەروەها بەستەری تایبەت بە هەواڵە ساختەکان لە هەمان شوێن. 

لە دوای ڕێککەوتی نوێ کردنەوەکە هەڵساین بە زیادکردنی بەستەری ڕاپۆرتەکان لە ماڵپەرەکەمان بۆ ئەو لێکۆڵینەوانەی کە لەسەر پلاتفۆرمەکانمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بلاودەکرێنەوە، و لەگەڵ کردنەوەی بەستەرەکە لەسەر ماڵپەرەکەمان دەتواندرێت گشت سارچاوەکان بدۆزرێنەوە.