ڕێسای تایبەت
ڕێکخراوی Tech4peace هەڵساوە بە دامەزراندنی ئەپڵیکەیشنی Tech4peace وەک ئەپڵیکەیشنێکی بێ بەرامبەر. ئەم خزمەتگوزارییە لەلایەن دامەزراوەیەکی قازانج نەویست دابین دەکرێت بێ بەرامبەر بۆ ئەوەی وەک خۆی بەکاربهێندرێت.
ئەم لاپەڕەیە بۆ ئاگادارکردنەوەی میوانەکانە سەبارەت بە ڕێساکانمان بۆ کۆ کردنەوەی زانیاری کەسی و بەکارهێنانیان و ئاشکرا کردنیان ئەگەر کەسێک ویستی خزمەتگوزاریەکانمان بەکار بهێنێت.
ئەگەربەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانمان هەڵبژارد، ئەوا تۆ لاریت نابێت لە کۆکردنەوەی زانیاری و بەکار هێنانیان بۆ مەبەستی ئەم ڕێسایە. ئەو زانیاریانەی کە کۆیان دەکەینەوە بەکاریان دەهێنین بۆ بەردەست خستن و بەرەو پێش بردنی خزمەتگوزاریەکانمان . بەڵام زانیاریەکانت بۆ هیچ مەبەستێکی تر بەکار ناهێندرێن یان لەگەڵ هیچ کەسێکی تر بەشداریان پێ ناکرێت جگە لەوەی لەم ڕێسایانە باسیان لێوە کراوە.
ئەو زاراوانەی کە بەکار هاتوون لەم ڕێسایانەی تایبەتمەندی هەمان مانا دەبەخشن کە لە مەرج وڕێسا تایبەتەکانمان دا هاتوون، کە دەتواندرێت پێیان ئاشنا بیت لە ڕێگەی Tech4peace مەگەر بە پێچەوانەی ئەمە دیاری کرابێت لەم ڕێسای تایبەتمەندییانە.
کۆکردنەوەی زانیاریەکان و بەکارهێنانیان
بۆ بەدەستهێنانی ئەزموونێکی باشترلە کاتی بەکار هێنانی خزمەتگوزاریەکانمان، لە وانەیە داوای هەندێک زانیاری بکەین بۆ دیاریکردنی ناسنامەت. ئەو زانیاریانەی کە داوایان دەکەین دەیانپارێزین و بەکاریان دەهێنین بە پێی ئەم مەرجانەی کە لە ڕێساکانی تایبەتمەندی ئاماژەیان بۆ کراوە.
ئەپڵیکەیشنەکەمان خزمەتگوزاری لایەنی سێیەم بەکار دەهێنێت کە لەوانەیە زانیاریەکانت کۆ بکاتەوە بۆ دیاریکردنی ناسنامەت.
بەستەری ڕێساکانی تایبەتمەندی بۆ دابینکەرانی خزماتگوزاری لایەنی سێیەم لە لایەن ئەپڵیکەیشنەکەوە
خزماتگوزاریەکانی Google Play
تۆمارکردنی داتاکان
دەمانەوێت پێت ڕابگەیەنین کە هەر کاتێک خزماتگوزاریەکانی ئێمەت بەکار هێنا و کێشەیەک لە ئاپڵیکەیشنەکەمان هەبوو، ئەوا داتا و زانیارییەکان کۆ دەکەینەوە (لە ڕێگەی بەرهەمەکانی لایەنی سێیەم) لەسەر مۆبیلەکەت کە پێی دەگوترێ Log Data کە لەوانەیە زانیاری تیابێت وەک ناونیشانی پرۆتۆکۆڵی ئەنتەرنێتی "IP" تایبەت بە مۆبایلەکەت و ناوی مۆبایلەکەت و وەشانی سیستەمەکەت، وڕێکخستنەوەی ئەپەکە لە کاتی بەکارهێنانی خزماتگوزاریەکانمان، و ڕێککەوت و کاتی بەکەرهێنانی خزماتگوزاریەکە، و هەروەها ئاماری تر.
کوکیز
کوکیز بڕێکی کەمی زانیاری تێدایە کە بەکار دێت وەک ناسێنەرێکی دەگمەنی بێ ناسنامە ، کە دەنێردرێت بۆ وێبگەرەکەت لە ڕێگەی ئەو ماڵپەڕانەی کە سەردانییان دەکەیت و لەسەربێرگەی مۆبایلەکەت خەزن دەبن.
ئەم خزمەتگوزاریە "کوکیز" بەشێوەیەکی ڕاشکاوانە بەکار ناهێنێت. لەگەڵ ئەمەش دا لەوانەیە ئەپەکە کۆدێک بەکاربهێنێت کە سەر بە لایەنێکی دەرەکیە و"کۆکیز"بەکاربهێنێت بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و باشترکردنی خزمەتگوزاریەکانی. دەتوانی کوکیز قبوڵ بکەیت یان رەتی بکەیتەوە و بزانیت کەی کوکیز دەنێردرێت بۆ ئامێرەکەت. ئەگەر بڕیارت دا کوکیز ڕەت بکەیتەوە لەوانەیە نەتوانی بەشێک لە خزماتگوزاریەکان بەکار بهێنیت.
دابینکەرانی خزماتگوزاری
دەتوانین کۆمپانیا و کەسی دەرەکی دابمەزرێنین لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:
بۆ ئاسان کردنی خزماتگوزاریەکانمان
بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریەکان لەجیاتی ئێمە
بۆ ئەنجامدانی ئەو خزمەتگوزاریانەی کە پەیوەستن بە خزمەتەوە
یان بۆ یارمەتیدانمان لە شی کردنەوەی چۆنیەتی بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانمان
دەمانەوێ پێتان ڕابگەیەنین کە لایەنی سێیەم دەتوانێت بگات بە زانیاریە کەسیەکانتەوە. ئەمەش لەبەرئەنجامدانی ئەو ئەرکانەیە کە لەلایەن ئێمەوە پێیان رادەسپێردرێت. سەرەڕای ئەمەش، دەبێت پابەندبن بە پاراستنی زانیاریەکان و بەکارنەهێنانی ئەو زانیاریانە بۆ هەر مەبەستێکی تر.
لە ئەگەری بەکارهێنانی زانیاریەکان بۆ هەر مەبەستێکی تر ئەوا ئێمە بەرپرس نابین بەڵام ڕێکاری یاسایی لە دژیان دەگرینە بەر.
سەلامەتی
جێگەی پێزانینە متمانەتان بە ئێمە هەیە کە زانیاری کەسیتان لەگەڵمان بەشداری پێ دەکەن، بەمەش هەوڵدەدەین بۆ بەکارهێنانی ئامرازی قبوڵکراو لە ڕووە بازرگانی بە مەبەستی پاراستنی زانیاریەکان. بەڵام لە بیرت بێت کەوا هیچ شێوازێکی ناردن پارێزراو نیە لە ڕێگەی ئەنتەرنێتەوە یان هیچ شێوازێکی خەزن کردنی ئەلیکترۆنی پارێزراو نیە لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێت و ناتوانرێت گەرەنتی ئەمە بکرێت لەبەر چەند هۆکارێک کە لە دەستی ئێمە دا نیە، و تیمەکەمان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ پاراستنی زانیارییەکانت و سەلامەتیان.
بەستەری مەڵپەڕەکانی تر
لەوانەیە ئەم خزمەتگوزاریە بەستەری ماڵپەڕی تری تیابێت. ئەگەر کلیک لەسەرپەیویەندی کردنی لایەنی دەرەکی بکەیت، ئەوە ئاڕاستەت دەکات بەرەو ئەو ماڵپەڕە. ئەو ماڵپەڕە دەرەکیانە لەلایەن ئێمەوە بەڕێوەنابردرێن ، بۆیە ئامۆژگاریتان دەکەین کە پێداچونەوە بۆ ڕێساکانی تایبەتمەندی ئەو ماڵپەڕانە بکەن، چونکە ئێمە کۆنتڕۆڵی ئەو ماڵپەڕانە ناکەین و بەرپرسیارێتی ناوەڕۆک و ڕێساکانی تایبەتمەندی و هەر ڕێ و شوێنێکی تایبەت لە هەر ماڵپەڕێک یان هەر خزمەتگوزاریەکی لایەنێکی دەرەکی لە ئەستۆ ناگرین.
ئەم خزمەتگوزاریانە بۆ نابێت بۆ کەسێک بێت کە تەمەنی لە ١٣ سال کەمترە. ئیمە بە ئەنقەست زانیاری کۆ ناکەینەوە لەسەرناسنامەی کەسی منداڵیک کە تەمەنی لە ١٣ سال کەمتر بێت. کاتێ کە بۆمان دەردەکەوێت کەسێک تەمەنی لە ١٣ ساڵ کەمترە کە زانیاری کەسی تایبەتی پێمان داوە، ئەوا ئەو کات بە زوترین کات لە سێرڤەرەکانمان دەیسڕینەوە .ئەگەر تۆ دایک و باوک منداڵەکەی یان سەرپەرشتیاری مندالەکەی و پێتزانی کە منداڵەکەت زانیاری تایبەتی پێمان داوە ئەوا بە زووترین کاتدا پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ گرتنەبەری ڕێ وشوێنی پێویست.
خاوەنداریەتی هزری
ڕێکخراوی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی خۆی بە خاوەنی هەموو مافە هزرییەکان و ناوەڕۆکەکان دەزانێت کە پێشکەشیان دەکات هەروەها مافی ناوەکەی پارێزراوە و کەس بۆی نییە ناوەکەی یان ناوەڕۆکەکەی بەکاربهێنێت ، تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی بەرپرس نیە لە هیچ ماڵپەڕ و ئەپڵیکەیشنێک کە فەرمی نەبێت و ناو و ناوەڕۆکەکەمان بەکار بهێنێت و دەتوانن پەیوەندیمان پێوەبکەن و پێمان ڕابگەیەنن لەکاتی هەبوونی هەر شتێکی لەم جۆرە. ئاگادارتان دەکەینەوە لە کاتی بەکارهێنانی ناو یان ناوەڕۆکەکانمان ئەوا ڕێ وشوێنی یاسایی دەگرینە بەر بەرامبەر کەسی پێشێڵکار.
گۆرانکاری لەسەر ڕێساکانی تایبەتمەندی
ناوە بە ناوە ڕێساکانی تایبەتمەندی نوێ دەکەینەوە ، بۆیە ئامۆژگاریتان دەکەین کە بە شێوەیەکی بەردەوام سەردانی ئەم لاپەڕەیە بکەن بۆ زانینی گۆڕانکاریەکان .ئاگادارتان دەکەینەوە لە کاتی بوونی هەر گۆڕانکاریەک لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ڕێساکانی تایبەتمەندی نوێ لەسەر ئەم لاپەڕەیە.
ئەم ڕێسایە لە ڕێککەوتی 15/07/2020 پەیڕەو دەکرێت.
پەیوەندیمان پێوەبکە
ئەگەر هەر پرسیارێک یان پێشنیارێکت هەیە سەبارەت بە ڕێساکانی تایبەتمەندی ، ئەوا دوودڵ مەبە لە پەیوەندی کردن بە ئێمەوە لەسەر [email protected]