میکانیزمی کارکردن

میکانیزمی کارکردن و شێوازی لێکۆڵینەوە     

تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی ڕێکخراوێکی سەربەخۆ و قازانج نەویستە،  بە درێژای کات کار دەکات بۆ دەرخستنی ئەو ڕاستیانەی کە پاڵپشت کراون بە بەڵگە و سەرچاوە و خستنیان لەبەردەم خوێنەران بە مەبەستی ئاشنا کردنی جەماوەرانی ڕێکخراوی تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لە سەرچاوەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ. 

ئەو ژمارە زۆرەی خۆبەخشانی تیمی تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی کە لە 265 ئەندام پێک هاتوون، و دابەشبوونی جوگرافییان لە ناوەوە و دەرەوەی عێڕاقە،  گەلێک ئاسانکارایان پێشکەش کردووە بۆ ئەنجام دانی چەندین ئەرکێک، لەوانە:

  • خێرایی لێکۆڵینەوە لە گومانەکان لە هەموو کات و ساتێکدا.
  • زانینی 9 زمانی جیاواز لە لایەن ئەندامانی تیمەکەوە کە ئەمەش ئاسانکاریەکە بۆ گەڕان بەدوای سەرچاوەکان لەسەر زمانە ڕەسەنەکانیانەوە.
  • بەدواداچونی هەواڵ و گومانەکان لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیە جیاوازەکان و بڵاو کردنەوەیان لەگەڵ تیمی لێکۆڵینەوە.
  • دابەشبوونی جوگرافی خۆبەخشانمان کە لەناو عێڕاق دان یارمەتیدەرە بۆ بەدەست هێنانی بەڵگە سەبارەت بەو گومانانەی کە لێکۆڵینەوەی تێدا دەکڕێت، ئەمەش لە ڕێگەی چاودێریکردنی گشت لایەنە فەرمیەکان لە لایان خۆبەخشەکانەوە و لە هەندێ باردۆخدا لێکۆڵینەوەی مەیدانی ئەنجام دەدرێت و ڕووداوە بەردەوامەکان تۆمار دەکرێن.
  • پەیوەندیە تاکە کەسییەکانی خۆبەخشەکان لەگەڵ لایەنە جیاوازەکان ئەگەر دۆخەکە پێویستی بە رەتکردنەوەیەکی ڕوون و دروست کرد وەک سەرچاوەیەکی تر بۆ هەواڵێکی گوماناوی.
  • هەبوونی بایەخدانی جیاواز و باکگراوندی زانستی هەمەجۆر و بە تایبەتی لە کاتی گەڕان بە دوای سەرچاوە گوماناویە جیاوازەکان وەکو پزیشکی، فیزیایی، کیمیای، مێژووی، ئاینی و بابەتی تر.

  

تیمی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی کاردەکات بە پێی پێوەری جێگیر کە پشت دەبەستێت بە وردبینی، شەفافیەت، متمانە پێکراویی، سەربەخۆیی، بێلایەنی کە تیمەکە بە ووریاییەوە و بە چەندین قۆناغ هەڵبژێردراون بە مەبەستی دڵنیابوون لە بێلایەنی کەسەکە لە ئێستا و لە داهاتوو دا.                             

ڕێکخراوی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی لێکۆڵینەوە لە هیچ لایەنێکی سێیەم وەرناگرێت، واتا گشت لێکۆڵینەوەکان و بابەتە بڵاوکراوەکان پوختەی کاری تیمەکە دەبێت کە دابەشبوونەکانیان لە خوارەوە باسکراوە، بۆیە ڕێکخراوی تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی بەرپرسیارێتی گشت بابەتە بڵاوکراوەکان و ئەو لێکۆڵینەوانەی کە لەسەر پلاتفۆرمەکانی بڵاوکراوەتەوە لە ئەستۆ دەگرێت، و هیچ زاراوەیەکی وەکو "سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرچاوەکە داوای کردووە کە خۆی ئاشکرا نەکات، چاودێرەکان ووتیان، کەسانی ئاگادار لە ڕووداوەکان، هتد" بەکار ناهێنێت کە لە ئەگەری نەبوونی سارچاوەیەکی ڕاست و دروست بەکار دەهێنرێت.

بۆیە ڕێکخراوی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی و هەر لە یەکەم ڕۆژی دامەزراندنیەوە هەڵساوە بە دابینکردنی سەرچاوەی گشت لێکۆڵینەوەکانی بۆ خوێنەران.

ئەو زمانەی کە لێکۆڵینەوەکانی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی بەکاری دەهێنێت زمانی عەرەبی پەتیە لەبەرئەوەی خوێنەرانی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی تەنها لە عێڕاق نین بەڵکو لە گشت ووڵاتانی عەرەبی لێکۆڵینەوەکانمان دەخوێننەوە، سەرەڕای ئەمەش گشت لێکۆڵینەوەکانمان وەردەگێڕدرێت بۆ سەر زمانی ئینگلیزی لە ماڵپەرەکەمان، ماڵپەڕی تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی لە خۆ دەگرێت.

تێبینی: ئەو داڕشتنەی کە بەکار دەهێندرێت لە لایەن تیمی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی لە سەرەتا دا پۆلێنی بابەتەکەی لەخۆ دەگرێتەوە دوای ئەوە هەواڵە ساختەکە دادەنێین لە نێوان دوو نیشانەی " " بی گۆڕینی هیچ ووشەیەک یان پیتێک لە نێوان کەوانەکان هەتا ئەگەر هەواڵە ساختەکە هەڵەی زمانەوانی یان ڕێزمانی تێدا بوو و یان هەر زاراوەیەکیان بەکار هێنابێت لە هەر حاڵەتێکدا بێت ئێمە بە خوێنەرەکانمانی نیشان دەدەین کە دەقی هەواڵە ساختەکە چیە بۆیە لە نێوان ئەم دوو هێماییە دایدەنێین، ئینجا لە کاتی ڕوونکردنەوەی هەواڵەکە دەگەڕێینەوە بۆ بەکار هێنانی زمانێ عەرەبی پەتی.

میکانیزیمی کارکردنی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی کە ژمارەیان لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە لە ڕێگەی دابەشکردنی تیمەکەمانە بۆ سەر چەند تیمێکی تایبەت لە لقی لێژنە سەرەکیەکان هەروەک ڕوونکراۆتەوە لە بەشی پێکهاتەی ڕێکخراوەکە، کە ئەمەش شێوازێکی کارکردنی ڕێکخراوانە پلە بەرز تر دەبەخشێت بە تیمەکە.

ئاماژە بە ناوی ئەو تیمانە دەهێندرێت کە کار دەکەن لە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە هەواڵە گوماناویەکان بەبێ باس کردنی لێژنە سەرەکیەکان بە مەبەستی ئاسان کردنی ڕوون کردنەوی شێوازی کارکردنەکە، کە ناوی لێژنە سەرەکیەکان و لقەکانی لە بەشی پێکهاتە دا هاتوون لە ماڵپەڕی تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی.

دابەشکردنی ئەرک و کارەکانی ئەو تیمانەی کە بەرپرسن لە وەرگرتنی هەواڵە ساختەکان لەگەڵ دەستپێکردن بە کارەکان تا بڵاوکردنەوەیان لەسەر ماڵپەری تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تر کە بە شێوەیەکی ووردتر باسی لێ کراوە لەم خشتەیەی کە لە کۆتایی ئەم بەشە دا هاتووە. 

ئەرکەکانی تیمە لاوەکیەکان بەم شێوەی خوارەوە دەبێت: 

تیمی بەدواداچون و گەڕان: تیمی بەدواداچون و گەڕانی تایبەت بە ڕێکخراوی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی پرسیار لە فۆڵۆوەرەکان وەردەگرێت لە ڕێگەی نامە و تاگکردن و هەروەها لە ڕێگەی پۆستی ئەلیکترۆنییەوە.  بە تێگڕا، ڕۆژانە نزیکەی ٢٠٠ پرسیارمان پێ دەگات لە ڕێگەی پلاتفۆرمەکانمانەوە، لەم 200 پرسیارە زۆربەیان دەربارەی هەمان هەواڵن. بەشێک لەو تیمە گشت پرسیارەکانیان دێتە بەر دەست و وەڵامیان دەدەنەوە. بەشێک لە تیمی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چاودێریان دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی هیچ پرسیارێک لەبیر نەکراوە. بەم شێوەیەش، دەتوانین دڵنیا ببینەوە لە گشت وڵامدانەوەیەک و لێکۆڵینەوەیەک بۆ گشت پرسیارەکان و گومانەکان بە هەموو جۆراکانیانەوە، و یان لە سەرچاوەی جیاوازەوە. ئەم تیمە پرسیارەکان دەگوێزنەوە بۆ تیمێکی نهێنی لە فەیسبوک کە چەند خۆبەخشێک چاوەرێی دەکەن بۆ لێكۆڵینەوە کردن لە سەریان. لە هەمان کاتدا تیمی بەدواداچوون و گەڕان چالاکانە دەگەڕێن لە گشت لاپەڕە عێڕاقیەکان کە ملیۆنێک یان زیاتر فۆڵۆوەریان هەیە بۆ دۆزینەوەی ئەو هەواڵانەی کە پێویستی بە لێکۆڵینەوە هەیە. کە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەنێردرێن بۆ گروپێکی تری تایبەت لە خۆبەخشان کە لێیان دەکۆڵنەوە. لەگەڵ ئەمەش دا لە ڕێگەی کاری هاوبەشیمان دا لەگەڵ فەیسبوک ئامرازی "کراود تانگڵ" دابین کراوە بۆمان بۆ گەڕان بەدوای هەواڵ و ناوەڕۆکی بەناوبانگ لە عيراق لە ڕێگەی تیمەکانمانەوە بە شێوەیەکی ڕۆژانە لە سەر پلاتفۆرمی فەیسبوک و ئینستاگرام. لەگەڵ گەڕانی ڕۆژانە بۆ هاشتاگی بەناوبانگ لە تویتەر (X) و بە تایبەت لەلایەن  هەژمارە عێڕاقیەکانەوە.

ئەولەویەت: لە نێوان هەموو ئەو هەواڵانەی کە تیمی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی وەریاندەگرێت لە گشت هەژمارەکان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەگەڵ ئەو هەواڵانەی کە تیمی بەدواداچوون بۆی دەگەڕێن بە شێوازی ئاسایی یان بەهۆی ئەو ئامراز و شێوازانەی کە لە خوارەوە باسیان لێوەکراوە. ئەولەویەت بۆ ئەو هەواڵ و گومانانەیە دەبێت کە بە چڕی (ترێند) ڕای گشتی سەرقاڵ کردووە. دەکرێت ئەو بابەتانی کە ڕای گشتی سەرقاڵ کردووە هەندێ تۆمەتی ساختە لەخۆ بگرنەوە، یان ئەو هەواڵە چەواشەکارانەی کە ئامانجیان تاکی کۆمەڵگایە یان گروپێک لە ڕێگەی قسەی ڕەق کە هانی توند و تیژی دژیان دەدات، یان ئەو هەواڵە چەواشەکارانەی کە کە لەوانەیە هەڕەشە لەسەر یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی، سەقامگیری یان ئاسایشی گشتی دروست بکات. ئەم بابەتانە گرنگیەکی زۆر و ئەولەویەتیان هەیە لە لای ڕێکخراوی تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی بۆ گەڕان و لێکۆڵینەوە و بڕیاردان لەسەر هەواڵە ڕاستەکان یا پشت بەستن بە سەرچاوە متمانە پێکراوەکان کە لەبەردەستن. 

بە شێوەیەکی سادە دەکرێت هەندێک بابەت دەربارەی گواستنەوەی یاریزانێکی تۆپی پی بێت لە یانەیەکەوە بۆ یانەیەکی تر یان ئایا فڵان یاریزان یان فڵان ئەکتەر تاتووی لەسەر لەشی کێشراوە. ئەم بابەتانە داتواندرێت تۆزێک دواخرێت ئەگەر لە هەمان کات دا هەواڵێکی گرنگ بڵاوبکرێتەوە هەروەک لە سەرەوە باسی لێوە کراوە. 

تیمی لێکۆڵینەوە لە گومانەکان: ئەم تیمە زۆرترین خۆبەخشی تیادا بەشدارە و ئەم تیمە کاری لێکۆڵینەوە لە هەواڵەکان دەکات بۆ زانینی ڕاستی و دروستییان. ئەم تیمە بە شێوازێکی زۆر تایبەتانە ڕاهێنانیان پێ کراوە لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامرازەکان کە پێیان داگوترێت (Bellingcat tools)، کە ئامرازی سەرچاوە کراوەن کە لە ڕێگەیانەوە سەرچاوەکان دەدۆزرێنەوە لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئەنتەرنێت، و گرنگترین ئەم ئامرازانەش :

 Google image, Tineye, Yandex, Bing, inVID

 

https://citizenevidence.amnestyusa.org

http://fotoforensics.com

https://29a.ch/photo-forensics/#forensic-magnifier

http://web.archive.org

http://archive.is

https://satellites.pro

لەگەڵ چەندین ئامرازی تر 

هەندێ جار تیمی لێکۆڵینەوە لە گومانەکان پەیوەوندیە تایبەتیەکانی خۆیان بەکار دەهێنن بۆ گەیشتن بە زانیاری ڕاست و دروست لە ڕێگەی پەیوەندی پێ کردنی تەلەفۆنی یان لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یان ناردنی پۆستی ئەلیکترۆنی  بۆ زانینی پاشخانی ڕووداوەکە و وردەکاریەکانی لەگەڵ بەڵگەکان. تێبینی ئەوە بکە لە تیمی لێکۆڵینەوە لە گومانەکان هەر کەسێک بە گوێرەی پسپۆڕی و باکگڕاوندی خۆی کارەکانی ئەنجام دەدات بە مەبەستی دڵنیا بوون لە دروستی زانیارییەکان و خێرا تر گەیشتن بە زانیارییەکان. 

تیمی وەرگێڕان: تیمی وەرگێران کە دەکەوێتە چوارچێوەی میکانیزمی لێکۆڵینەوەکان، کە تەواوی تیمەکە بەشدار دەبن بە دوو قۆناغ، یەکەمیان بەرپرسە لە وەرگێرانی ئەو هەواڵانەی کە بە قۆناغی لێکۆڵینەوە لە گومانەکان تێپەڕ دەبن تاکو تیمی لێکۆڵینەوەکە بتوانن لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکەن. تیمەکە کەسانی بە ئەزموونی تێدایە کە لە (9) زمانی جیاواز پێک دێن، کە بریتین لە: عەرەبی، کوردی، تورکمانی،  تورکی، فارسی، ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئیتاڵی، هۆڵەندی.

قۆناغی دووەم تیمەکە بەشداری دەکەن لە وەرگێڕانی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە تەواو بوونە و بڵاو کراونەتەوە بە زمانی عەرەبی و وەرگێڕانییان بۆ سەر زمانی ئینگلیزی بۆ بەردەست خستنی وەشانی ئینگلیزی گشت ئەو بابەتانەی کە لەسەر ماڵپەڕی ڕێکخراوی تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی بە زمانی ئینگلیزی. 

تیمی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان: تیمی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەشداردەبن لە قۆناغی لێكۆڵێنەوە لە گومانەکان بەڵام بە شێوەیەکی ورد و فراوانتر بۆ پاڵپشتی کردنی تیمەکانی پێشتر و لە دوای کۆتای هاتنی تیمەکانی پێشوو لە  لێکۆڵینەوەکەیان، نۆرەی تیمی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دێت بۆ دووبارە پێداچوونەوە بەو زانیاریانەی کە تیمەکانی پێشوو پێیان گەیشتوون، دواتر دەست دەکرێت بە نووسینی ڕاپۆرتەکە بۆ دروستکردنی ناوەڕۆکێکی گونجاو و ئاسان. تیمی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بە شێوەیەکی گونجاو ڕاهێنانیان پێ کراوە بۆ نووسینی ناوەڕۆکی بابەتەکە بە شێوەیەکی بێلایەننانە کە ئامانج لێی گەیاندنی هەواڵە ڕاستەکانە بەبێ زیان گەیاندن بە هیچ لایەنێک .

تیمی تەکنەلۆژیای زانیاری و دیزاینکردن: لە دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکە گشت پێداویستیەکان دەنێردرێن بۆ تیمی تەکنەلۆژیای زانیاری و دیزاینکردن، کە تیمەکە هەڵدەستیت بە بەکارهێنانی قاڵبی ڕێگە پێدراو و جێ گیرکراو لە لایەن تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی بە مەبەستی دیزاینکردن و گەیاندنی بە تیمی بەرپرس لە کاری بڵاوکردنەوە.                                                                                    

تیمی تەکنەلۆژیای زانیاری و دیزاینکردن هەڵدەستێت بە هەڵبژاردنی وێنەی بڵاوکراوەکە (وێنەی شاشەی گومانەکە) لەسەر بنەمای ئەوەی کامەیان زۆرترین جار بڵاوکراونەتەوە و زیاترین کارلێکردنیان هەیە یان ئەو لاپەڕانەی کە زۆرترین بەشداربوویان هەیە بۆ دانانی لەسەر دیزاینی بڵاوکراوەکە، و هەروەها هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕادەی کارلێکی خوێنەران لەگەڵ هەواڵەکە.

تیمی بڵاوکردنەوە: تیمی بڵاوکردنەوە بە تیمی کۆتایی دادەنرێن بۆ بڵاوکردنەوە و پێداچوونەوەی کۆتایی پێش ئاشکراکردنی ئەنجامی لێكۆڵینەوەکە بۆ خوێنەران، کە تیمەکە هەڵدەستێت بە لێکۆڵینەوە بە شێوەیەکی سەرتاسەری لەو بابەتەی کە کاری لەسەر کراوە لە سەرەتاوە لە ڕێگەی پێداچوونەوە بە سەرچاوەی گومانەکە و ئەو ئامرازانەی کە بەکار هاتوون و داڕشتنی ڕاپۆرتەکە و پێداچوونەوە بەو زمانەی کە بەکار هاتووە و دیزاینکردنی قاڵبە گونجاوەکە و هەڵبژاردنی پۆلێنەکەی بە پێی ناوەڕۆکەکەی بە بەکار هێنانی ئەو پۆلێنانەی کە پشتیان پێ بەستراوە لە لایەن تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی و لە دوای ئەوە بڵاوکردنەوەی لە ماڵپەرەکە و پلاتفۆرمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

 

ئەم خشتەیە شێوازی کارکردنی تیمە بەرپرسەکان دەخاتەڕوو لە لێکۆڵینەوە لە گومانەکان لە یەکەم هەنگاوەوە و تێپەڕبوون بە گشت هەنگاوەکانی تر بە شێوەیەکی وورد تا قۆناغی بڵاوکردنەوەی لێكۆڵینەوەکە بە تەواوی بۆ خۆێنەران لە ماڵپەرەکەمان و گشت پلاتفۆرمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

 

 

 

پۆلێنی بڵاوکراوەکان:

 

  1. ڕونکردنەوە: بەکار دێت بۆ ڕوونکردنەوەی هەواڵێکی ڕاست بەڵام هەواڵەکە بە شێوەیەکی نادروست بڵاوکراوەتەوە یان بەشێوەیەکی هەڵە نووسراوە و پێویستی بە ڕوونکردنەوە هەیە.
  2. ئاگاداربە: بەکاردێت کاتێک بڵاوکراوەیەک بەشێکی ڕاست نیە، و هەروها بۆ ئاگادار کردنەوە لە بەستەری ساختە و بەرنامەی زیان بەخش.
  3. هەواڵی ساختە: بەکاردێت بۆ بڵاوکراوەیەک کە هەواڵەکەی (تەنها دەقەکەی) ڕاست نەبێت.
  4. بڵاوکراوەی ساختە: بەکاردێت کاتێک بڵاوکراوەکە هەواڵێکی نادروستی تێدایە لەگەڵ وێنەیەک یان گرتەیەکی ڤێدیۆیی کە ڕووداوەکانی جیاوازن لەگەڵ ئەوەی بڵاوکراوەتەوە.
  5. فۆتۆشۆپ: بەکار دێت لە کاتی بڵاوکردنەوەی وێنەیەک و تیمی تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی دەگاتن بە ڕاستی سەبارەت بە وێنەکە و وێنەی ڕەسەن و هەڵدەستن بە دانانی هەردوو وێنەکە پێکەوە و ئاماژە بەوە دەدەن کە کام وێنە ساختەیە و کام وێنە ڕەسەنە.
  6. ناونیشانی چەواشەکار: بەکاردێت کاتێک ئاژانسێك یان ماڵپەرێکی هەواڵ یان دامەزراوەیەکی ڕاگەیاندن هەڵدەستێت بە گواستنەوەی هەواڵێک کە ناوەڕۆکەکەی دروستە بەڵام ئەو ناونیشانەی کە بەکاریان هێناوە بۆ ئاماژە پێ کردن بە هەواڵەکە چەواشەکارانەیە و زانیاریە ڕاستیەکانی هەواڵەکە دەرنابڕێت.
  7. هەژماری ساختە: بە کاردێت لە کاتی بوونی هەژمارێک یان لاپەڕەیەکی ساختە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە ناوی کەسێک یان وینەی کەسێک یان دامەزراوەیەک بەکار دەهێنێت.
  8. تویتێکی ساختە: بەکاردێت لە کاتی دروستکردن یان ساختەکردنی تویتێک و بڵاوکردنەوەی وەک ئەوەی لە لایەن کەسێکەوە یان دامەزراوەیەک بڵاوکرابێتەوە.
  9. بەڵگەنامەی ساختە: بەکاردێت لە کاتی بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەیەک کە دەستکاری ناوەڕۆکەکەی کرا بێت، و لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە ڕەت دەکرێتەوە یان تیمی تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی هەڵدەستێت بە ئاشکراکردنی ساختەیی بەڵگەنامەکە لە ڕێگەی ئاماژکردن بە هەڵەی ڕێنووسی یان هەڵەی داڕشتن بە پشت بەستن بەو هەنگاوانەی کە دەگرێنە بەر لە ڕووی کارگێڕیەوە لە نووسینی ئەو بەڵگەنامانە فەرمییانە لە کاتی نەگەیشتن بە بەڵگەنامە رەسەنەکە.
  10. هەواڵی ڕاست: بەکاردێت بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵانەی کە ڕاستن بەڵام پرسیاری زۆرمان بۆ دێت دەربارەیان، هەروەها بەکاردێت بۆ بڵاوکردنەوەی هەندێک هەواڵ و بڕیاری گرنگ کە لە لایان هەندێ دامەزراوەی فەرمی بڵاو دەکرێنەوە.
  11. ئاگادارکردنەوە: بەکاردێت کاتێک بڵاوکراوەیەک بەستەرێکی نەپارێزراو لەخۆ دەگرێت کە بەرنامەی زیان بەخشی تێدایە، لەگەڵ ئاگادارکردنەوە لە نامەی ساختەی فێڵ لێکردن بە گشت شێوەکانییەوە.
  12. لاپەڕەی ساختە: بەکاردێت لە کاتی بوونی لاپەڕەی ساختە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە ناوی کەسێک بەکار دەهێندرێت یان وێنەی کەسێك بەکار دەهێندرێت یان دامەزراوەیەک یان هەر لایەنێکی تر.

هەروەها کارەکانمان سنووردار نین تەنها لە ئاشکرا کردنی هەواڵی ساختە بەڵکو هەڵدەستین بە هۆشداری دان لە هەواڵی ساختە و ئاسایشی دیجیتاڵی و چەندین بابەتی گرنگی تر. بۆ نموونە ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەڵبژاردنەکانی عێڕاق و بەژداری کردنی ئافرەت لە کۆمەڵگا.