تیمەکەمان

 تیمی تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی پێک دێت لە 265 ئەندام و دابەشبوونی جۆگرافیان لە ناوەوە و دەرەوەی عێڕاق ڕاستەوخۆ بەشدارییان کردووە لە ئەنجامدانی چەندین ئەرک.  ئاماژە بەوە دەکرێت کە ژمارەیەک لە ئەندامانی تیمەکە بە هەمان شێواز کار ناکەن لە گەڕان بەدوای هەمان لێکۆڵینەوە یان هەواڵێکی دیاریکراودا. ڕێکخراوی تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی چەندین ئەندامی بۆخۆی راکێشاوە بە پێی پسپۆڕی کەسەکە یان بە پێی پێگەی کەسەکە و توانای گەیشتنی بە زانیاری وورد، یان بازنەی پەیوەندییەکانی کەسەکە بۆ سوود وەرگرتن لێی بۆ گەیشتن بە زانیاری زیاتر. 

 

 

ئەوس السەعدی – پسپۆڕ لە ماڵپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

Facebook

Instagram

Twitter

 

ئەوس السعدی

 دامەزرێنەر و سەرۆکی ڕێکخراوی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتیە، بڕوانامەی بەدەست هێناوە  لە بواری ئەندازیاری کۆمپیوتەر، لەگەڵ ئەوەشدا خوێندنگەی هاوینەی تەواو کردووە لە بواری مافی مرۆڤ و میدیا لە کۆلێژی ئۆتریخت لە هۆڵەندا، و هەروەها دبلۆمی باڵای بەدەست هێناوە لە سیاسەتی گشتی و سەرکردایەتی.

لە دوای تەواو کردنی زانکۆ، ئەوس لە بواری تەکنەلۆژیای زانیاری و بەڕێوبردن کاری کردووە. وەک کەسێکی خۆبەخش لە چەند کۆمەڵە و رێکخراوێک کاری کردووە وەک ڕێکخەر، وهەروەها  لە بەرەو پێش بردنی تیم و ڕێکخراوەکان و بەڕێوەبردنیان. 

ئەوس لە تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی وەکو بەڕێوبەری پڕۆژە و پەرەپێدانی رێکخراوەکە کار دەکات. جگە لەمەش بەرپرسە لە پەیوەندی کردن بە هاوبەشەکانمان هەروەها راهێنەرە لە چەندین بابەت دا وەک لێکۆڵینەوە لە هەواڵە ساختەکان و ئاسایشی دیجیتاڵی و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، هەروەها بە بەردەوامی بلۆگ و وتار دەنوسێت بۆچەندین ڕۆژنامەی جۆراوجۆر.

 

 

بەحر جاسم – ڕۆژنامە نووسی عێڕاقی

Facebook

Instagram

Twitter

 

بەحر جاسم

بەحر جاسم لەسەرەتای دروستبونی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی لە ساڵی 2016ەوە پەیوەندی بە تیمەکەمانەوە کرد. بەحر جاسم وەک ڕۆژنامەنوسێکی سەربەخۆ کاری دەکرد بۆ چەندین دەزگای هەواڵی ناوخۆی و نێودەوڵەتی بە هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی، و پسپۆڕە لە بواری نوسین و وێنەگرتنی چیرۆکە وێنەییەکان، سەرەڕای ئەمەش لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کاری کردووە لە بواری ڕاهێنان لەسەر ئاسایشی دیجیتاڵی و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و چۆنیەتی بەکار هێنانی وەک سەکۆی سەربەخۆ بۆ هەڵمەتی تایبەت بە ڕۆژنامەنووسان و مافی مرۆڤ.

بەحر جاسم پێشتر وەکو لێکۆڵەرەوەی راستییەکان کاری دەکرد بەر لە دامەزراندنی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بێ هەبوونی هیچ پلاتفۆرمێک کە تایبەت بێت بە ڕاستیەکان، بەڵام کارەکانی ئەنجام داوە لە ڕێگەی هەژمارە تایبەتەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بلۆگە تایبەتەکانی. بەحر جاسم لە سەرەتای دەست بەکار بونیەوە لەگەڵ تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی هەڵسا بە بڵاوکردنەوەی ئەو زانیاری و شارەزاییەی کە هەیەتی لەگەڵ تیمەکەمان لە لێکۆڵینەوە و وردبینی، ولەهەمان کاتدا بە خۆبەخشی خۆی هەڵبژارد وەک وتەبێژی فەرمی تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی بەهۆی کارکردنی وەک ڕۆژنامەنووس، هەروەها زانینی هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی.

بەحر جاسم بووە یەکێک لە بەرپرسەکانی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی لە پەرەپێدانی کاری ڕێکخراوەکە و ڕاوێژکاری بەردەوام لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخراوەکە دەکات سەبارەت بە هەنگاوەکانی کارکردن، و بنیاتنانی تۆڕێكی پەیوەندی ناوخۆی و نێودەوڵەتی بۆ فراوانکردنی مەودای کاری تیمەکە.

لە ئێستادا بەحر جاسم لەسەر هێلێکی تەریبە لە نوێنەرایەتیکردنی تیمەکەمانە لە کۆڕ و دانیشتنە ناوخۆی و نێودەوڵەتیەکان

سەرەڕای کارکردنی بۆ ڕێکخستنی پڕۆژەکانی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی و چاودێریکردنی کارەکانی سەرنووسەری لەگەڵ ئەو پەرەسەندنەی کە ڕوودەدات لە کاری تیمەکە، لەگەڵ ئەوەشدا کاردەکات لەسەر بەدواداچوونی راستەوخۆ لەگەڵ تیمی سەرنوسەران لەسەر گشت ئەو بابەتانەی کە بڵاو دەکرێنەوە لە دوای پەرەسەندن لە بە  درۆ خستنەوەی هەواڵەکان بە چەند دێڕێکی کورت لەسە ماڵپەرەکە بۆ چۆنیەتی داڕشتنی وتارێکی تەواو کە زانیاری تەواوی تێدابێت لەسەر روداوەکانی بانگەشەکە و لێکۆڵینەوەکە، هەروەها کاری ووردبینی کۆتایی بەودا تێدەپەڕێت لەگەڵ ئەوەشداو هەموو بابەتەکانی ماڵپەڕەکە وەردەگێڕێت بۆ زمانی ئینگلیزی.