ڕێساکانی پاراستنی منداڵ

ڕێساکانی پاراستنی منداڵ

ڕێکخراوی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی پابەندە بە پاراستنی گشت بەرژەوەندییەکانی منداڵان. رێکخراوەکەمان ئاگادارە لە گرنگی برەودانی کرداری بۆ سەلامەتی و پاراستنی منداڵان لە گشت شێوەکانی ئازاردان و توندوتیژی و پشت گوێخستن و بەکار هێنانیان، و کاردەکات بۆ برەودانی خۆشگوزەرانی و گەشەکردنیان. ئێمە پابەندین بە پاراستنی منداڵ لە هەر ئازار پێگەیشتنێک یان زیانێک پێکەوتنێک کە دووچاریان دەبێت بە هۆی ئەو شێوازانەی کە بە گوێریەوە ئێمە چاڵاکیەکانمان رێکدەخەین و دیزاین دەکەین و پلانیان بۆ دادەڕێژین و چاودێریان دەکەین. 

ئەم ڕێسا و ڕێکارانە بە پێی مادەی (1) ی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافی منداڵان داڕێژراوە کە تییایدا هاتووە "منداڵ بریتییە لەو کەسەی کە تەمەنی لە خوار 18 ساڵە"، و هەروەها بە گوێرەی راپۆڕتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە ڕێگری کردن لە بەکار هێنان و دەستدرێژی سێکسی. ئێمە هاوکارین بۆ کۆتایی پێهێنانی هەموو شێوەکانی مامەڵەی خراپ و بەکار هێنان دەرحەق بە گشت منداڵێک. وئەمەش ئەو منداڵانە دەگرێتەوە کە لەوانەیە خێراتر کاریگەریان لەسەر بێت لە ڕووی مامەڵەی خراپ یان هەر زەرەرێکی تر بەهۆی هەندێک تایبەتمەندی دیاری کراو وەک تەمەن، جۆری کۆمەڵایەتی، گونجانی جۆری کۆمەڵایەتی، بۆچوونی سێکسی، بنچینەی نەژاد، ئایین، و دۆخی مێرمنداڵ، کەمئەندامی، بارودۆخی کۆمەڵایەتی و دارایی، یان پەیوەندی کردن بە هێزی چەکدار یان گروپی چەکدار، یان بە هۆی بارودۆخیان وەک کەسانی ئاوارە یان پەنابەر. 

کارمەندانی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی کاردەکەن بۆ لەخۆ گرتنی جیاوازی و هەمەڕەنگی و ڕێزگرتنی مافی منداڵ و گەنجان.

ئەم ڕێسایانە هێڵە سەرەکییەکان دیاری دەکەن سەبارەت بە پابەندبوونی رێکخراوی تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی بۆ پاراستنی منداڵان.

تایبەتمەندێتی منداڵان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان                                                                                    

خزمەتگوزاریەکانمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ماڵپەڕەکەمان t4p.co مامەڵە لەگەڵ کەسێک ناکات کە تەمەنی لە خوار 13 ساڵ بێت. ئێمە بە ئەنقەست زانیاری لەسەر ناسنامەی کەسێک کۆناکەینەوە کە تەمنی لە خوار 13 ساڵ بێت. هەر کاتێک کە زانیمان منداڵێك کە تەمەنی لە خوار 13 ساڵە و زانیاری کەسی خۆی پێمان داوە ئەوا دەستبەجێ لە سێرڤەرەکانمان دەیسڕینەوە. ئەگەر تۆ دایک و باوک یان سەرپەرشتیاری منداڵەکەیت و هەست دەکەیت منداڵەکەت زانیاری تایبەتی پێ داوین، ئەوا تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست بگرینە بەر.

فۆرمی ئاگادارکردنەوە لەم ڕێسایە بەدەردەگیرێت کە لەناو ئەپڵیکەیشنی تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی هەیە، کە هەر کەسێک بیەوێت دەتوانێت ئاگادارکرنەوە پێشکەش بکات بە بێ گوێ دانە تەمەنی بۆ رێگری کردن لە مامەڵەی خراپ بەرامبەر منداڵ و کەسانی بە تەمەن. ئەو زانیاریانەی کە لە رێگای ئەم فۆرمانەوە پێشکەش دەکرێن بەو پەڕی نهێنی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و لە ڕێگەی چەند کەسێکی هەڵبژێردراوی ناو رێکخراوی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی.

 

ئەم ڕێنماییانە لەسەرئەم  بنەمایانە دامەزراون:

  • ئێمە دەزانین کە چاودێری کردنی منداڵان بابەتێکی زۆر گرنگە لە هەموو ئەو کارانەی کە ئەنجامیان دەدەین و ئەو بڕیارانەی کە دەریان دەکەین.
  • هەندێک لە منداڵان مەترسی زیاتریان لەسەرە بە بەراورد بە منداڵانی تر بە هۆی کاریگەری ئەزموونی پێشووتریان و ئاستی پشت بەستنیان و پێویستیەکانی پەیوەندی پێ کردن و هۆکاری تر.
  • ڕێکخراوەکەمان پێی وایە کە چاودێری منداڵان کارێکی بنەڕەتییە.
  • هەموو منداڵێک، سەرەڕای تەمەن، ئاستی ڕۆشەنبیری، کەمئەندامی، ڕەگەز، زمان، نەتەوە، باری کۆمەڵایەتی و دارایی، باوەڕی ئاینی، مافی پاراستنیان هەیە لە گشت شێوەکانی زیان و ئازاردان.
  • پاراستنی منداڵ بەرپرسیاریەتی هەمووانە.
  • منداڵان مافی دەربڕینی بیر و بۆچوونی خۆیان هەیە لە هەر بابەتێک کە پەیوەندی بە ئەوانەوە هەبێت، ئەگەرئارەزووی ئەمە بکەن.
  • ڕێکخراوەکەمان بە هاوبەشی کار دەکات لەگەڵ دایک و باوکان و دابینکەرانی چاودێری بۆ منداڵان و دامەزراوەکانی تر بۆ بەرەو پێش بردنی خۆشگۆزەرانی و تەندروستی و گەشەکردنی منداڵان.

 

ڕێکخراوی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی هەڵدەستێت بە:

  • بەرەوپێشبردنی تەندروستی منداڵان و خۆشگوزەرانیان لە ڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ دایک و باوکان و دابینکەرانی چاودێری بۆ منداڵەکان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بۆ بەژداری کردن لە هەندێک لە چالاکیەکانیان بە شێوەیەکی سەلامەت.
  • هەوڵدان بۆ لێکۆڵێنەوە لە باکگراوندی ئەو کاندیدانەی کە دەیانەوێت دابمەزرێن یان وەک خۆبەخش لە ڕێکخراوەکمان کاربکەن و هەروەها گرتنەبەری ڕێکارەکانی وردبینی لەم بارەیەوە، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی کە لەگەڵ منداڵان کاردەکەن. ئەگەر دەرکەوت ئەو کارمەندە رەفتارێکی نەشیاو یان تاوانێکی ئەنجامداوە کە پەیوەندی بە خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵدا هەبووە یان توند و تیژی دژیان بەکارهێناوە، ئەوا رێكخراوی تەکنەلۆژیا بۆئاشتی ڕێگە نادات ئەو کەسە وەک کارماند یان خۆبەخش کاری بۆ بکات.
  • ڕاگەیاندن بۆ هەلی کارەکانمان و وەسفی کردنی تایبەت بە دامەزراندنەکان پابەندبوونی رێکخراوەکەمان لە خۆ دەگرێتەوە سەبارەت بە پاراستنی منداڵان و جێبەجێکردنی یاسای پاراستنی منداڵان تایبەت بە ڕێکخراوەکەمان.
  • داوا لە کارمەند و خۆبەخشان دەکرێت یاساکانی هەڵسوکەوت و یاساکانی پاراستنی منداڵان بخوێننەوە و واژۆ لەسەر فۆڕمی  بنەماکانی هەڵسوکەوتکردن و ڕێساکانی پاراستنی منداڵ بکەن، کە دەبێتە بەشێك لە گرێبەستی کارکردنیان، و پێویستە پابەندبن بەم ڕێسا و رێکارانە و لەخۆیانی بگرن.
  • پابەندبوونی رێکخراوەکەمان بە پاراستنی منداڵان لە ماڵپەڕی سەرەکی ڕێکخراوەکە دادەندرێت، و ڕێکخراوەکەمان ئەم ڕێسا و ڕێکارانە بەردەست دەخات بۆ هەر کەسێک کە داوایان دەکات.
  • ڕێزگرتن و پێشخستنی ماف وئارەزوو و هەستەکانی منداڵ.
  • پێشخستن و جێبەجێکردنی رێ و شوێنی گونجاو بۆ پاراستنی چاودێری کردنی منداڵان و پاراستنیان لە مامەڵەی خراپ.
  • دامەزراندن و ڕاهێنان و پشتگیری و سەرپەرشتیار کردنی کارمەندان و خۆبەخشانی ڕێکخراوەکەمان تاکو بتوانن بە باشترین شێوە ڕێکاری پارێزگاری کردن لە منداڵەکان لە خۆ بگرن لە مامەڵەی خراپ  و کەمکردنەوەی مەترسیەکان لە سەریان.
  • وڵامدانەوەی هەر تۆمەتێک کە باس لە خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵ دا بکات بە پێی ئەم ڕێسا و ڕێکارانە سەرەڕای جێبەجێکردنی رێکارە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە دیسیپلین و تانەدان،  ئەگەر پێویست بکات.
  • رەچاوکردنی ئەو ڕێنماییانەی کە لەلایەن لێژنە ناوخۆییەکانی پاراستنی منداڵانەوە دەردەچن کە تایبەتن بە پاراستنی منداڵ.
  • چاودێری کردن و هەڵسەنگاندن و جێبەجێکردنی ئەم ڕێسا و ڕێکارانە بە شێوەیەکی بەردەوام.

ئەم کارانەی خوارەوە قەدەغەن لە ڕێکخراوی تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی کە پەیوەندیان بە منداڵەوە هەیە:

  • رێگەدان یان بەشداری کردن لە دەست لێدان بەشێوەیەکی نەشیاو بەهەر شێوەیەک لە شێوەکان.
  • بەشداری کردن لە یاری زیانبەخش، یان ورژێنەر لە ڕووی سێکسیەوە.
  • ڕێگەدان بە بەکارهێنانی ووشەی نابەجێ لەلایەن گەنجانەوە بەبێ دەربڕینی نارەزایەتی.
  • رێگەدان بەهەر کەسێک کە ماوەیەکی زۆر بە تەنیا بمێنێتەوە لەگەڵ منداڵ دوور لە کەسانی تر.
  • هەبوونی جیاکاری لە ڕێگای بە باشتر زانینی منداڵێك لە منداڵەکانی تر، و هەروەها ڕێگەدان بە منداڵێک کە بە شێوەیەکی تایبەت پشت ببەستێت بە گرنگی دانی تۆ بە ئەو.
  • دەربڕینی تێبینی یان توانج کە ئاماژەی سێکسی تێدابێت بۆ منداڵان.
  • گوێ نەدان بەو سکاڵایانەی کە منداڵەکە دەیگەیەنێت بێ ناڕەزایەتی دەربرین یان بێ تۆمارکردن یان ڕێ و شوێنی بۆی بگرنە بەر.
  • چرکاندنی یان بەکارهێنانی وێنەی نەشیاوی منداڵ.
  • شکست هێنان لە ڕێگری کردن لە روودانی زیان یان ئازار بە منداڵێک ئەگەر لە تواناتدا بێت.
  • بڵاوکردنەوەی مێژوی منداڵەکە یان زانیاری تایبەتی یان زانیاری تەندروستی منداڵەکە لەگەڵ کەسانی تر بەبێ هەبوونی رێپێدانی پێشوەختە لەلایەن ڕێکخراوەکە.

چۆن کارمەندانی تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی مامەڵە لەگەڵ دانپێدانان وگومانەکان دەکەن.

ئەگەر منداڵێک پیی راگەیاندی کە دووچاری سوکایەتی دەبێت / بووە،  یان هەڵسا بە بڵاوکردنەوەی مامەڵەکردنێکی خراپ، ئەوا ئەم خاڵانە پەیڕەو بکە: 

  • گوێ لە منداڵەکە بگرە و بزانە چ دەڵێت و قبووڵی بکە و بە جددی وەری بگرە و لە کاتی پێویست هێمنی بکەوە.
  • لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکە مەکە، و لێی مەپێچەوە و پرسیاری لێ مەکە و ڕووبەڕووی مەبەوە.
  • منداڵەکە دڵنیا بکەوە کە شتێکی باش و ڕاستی ئەنجام داوە کە پێی ڕاگەیاندوی.
  • بە منداڵەکە بڵێ کە پێویستە بە کەسێکی تر بڵێیت تاکو بتوانین یارمەتیان بدەین، و بەڵێنی نهێنی تەواویان پێ مەدە.
  • دەست بکە بە نووسینی ئەو زانیاریانەی کە بیستوتە و هێشتا لە مێشکت دا مابن، کە ڕێککەوتەکەی و کاتی گفتوگۆیەکەت و هەر ڕووداوێکی تر کە باسی لێوە کرا بێت لە خۆی بگرێتەوە.

ئەگەر گومان لە یەکێک لە کارمەندەکان یان خۆبەخشەکان کرا کە مامەڵەیەکی خراپی ئەنجام دابێت، یان منداڵەکە تۆمەتباری کردبێت، یان کەسێک لە دەرەوەی ڕێکخراوی تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی گومانی لە کارمەندێک یان خۆبەخشێک یان چالاکیەکی ناو ڕێکخراوەکە کردبێت، ئەوا لەو کاتەدا دەبێت ئەم خاڵانە پەیڕەو بکرێن:  

  • خۆت بە دوور بگرە لە هەر دواکەوتنێک
  • سەرۆکی ریکخراوەکە ئاگاداربکەوە
  • سەرۆکی ڕێکخراوەکە هەڵدەستێت بە هەڵسەنگاندنی دۆخەکە، و پێشکەش کردنی ڕاپۆرتێک بۆ دەسەڵاتدارانی ناوخۆ یان بنکەی پۆلیس ئەگەر پێویست بکات، بە لەبەرچاو گرتنی ئارەزووی قوربانیان و بەرژەوەندیان وەک رەچاوکردنێکی سەرەکی. سەرەڕای ئەمەش، ئەگەر پێویست بکات ڕێ وشوێنی بە پەلە بگرنە بەر بۆ پاراستنی منداڵەکە. پێویستە دەستبەجێ دەست بەم کارە بکرێت.

دەست کاری شوێن و پلەی هیچ کارماند و خۆبەخشێک ناکرێت لە ڕێکخراوە تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی کاتێک بەرپرسەکەی ئاگاداردەکاتەوە لە ئەگەری هەبوونی یان گومان لە هەبوونی هەڵسوکەوتی خراپ کە لەگەڵ منداڵێک دا دەکرێت. 

بەرپرسیاریەتەکانی بەڕێوەبردنی رێکخراوی تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی و پلانی کارکردن:

  1. ئەگەر یەکێک لە کارمەندەکان تۆمەتی خراپ هەڵسوکەوت کردنی لەگەل منداڵێک درا بووە پال، ئەوا کارمەندەکە بە شێوەیەکی کاتی دووردەخرێتەوە لەگەڵ پێدانی نیوەی موچە و شایستە داراییەکانی تا تەواو بوونی لێکۆڵینەوەکە، دەتوانرێت ئەو شایستە داراییانەی کە لێی بڕدراون پێی بدرێتەوە ئەگەر لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بێ تاوان دەرچوو یان لە دادگای بێ تاوان دەرچوو یان ئازاد کرا.
  2. ئەگەر یەکێک لە خۆبەخشەکان بانگێش کرا بەهۆی گومانی خراپ مامەڵە کردن لەگەڵ منداڵ، ئەوا داوای لێ دەکرێت دەست لە کار بكێشێتەوە تا تەواو بوونی لێکۆڵینەوەکە.

لە هەردوو دۆخی سەرەوە کە باسمان کرد تۆماتبارەکان بێ تاوانن تاکو تاوانەکەیان بەسەردا دەسەلمێندرێت، و هەڵپەساندنی کار کردنیان گشت لایەک دەپارێزێت لە کاتی ئەنجام دانی لێکۆڵینەوەکە. 

ئەگەر رووداوی خراپ مامەڵە کردن لەگەڵ منداڵ ڕویدا کە پەیوەندی هەبێت بە ڕێکخراوی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی یان لە یەکێک لە چالاکیەکانیدا، ئەوا ڕێکخراوەکەمان بەڵێن دەدات بە پشتگیری کردنی قوربانیەکان و کەسی دەست درێژکار لەکاتی بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەکە. و ڕێکخراوی تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی هەوڵی گەرەنتی بەردەست کردنی هەر پشتگیریەکی بەردەوامی پێوست لە دوای چارەسەرکردنی بارودۆخەکە دەکات.

ئەگەر دەرکەوت یەکێک لە کارمەندانی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی هەستاوە بە ئەنجامدانی ئەو کردەوانەی کە پۆلێن دەکرێن وەک تاوان بەرامبەر منداڵ، یان دژ بە بنەما و پێوەرەکانی دیاری کراو  لەم ڕێسایانە ، ئەوا ئەو کات ڕێکخراوەکەمان هەڵدەستێت بە گرتنەبەری ڕێکاری دیسپلینی و/ یان هەر ڕێكارێکی تر کە گونجاو بێت بۆ بارودۆخەکە ، ئەگەر دەرکەوت کە خۆبەخشەکان کارێکی هاوشێوەیان کردووە ئەوا کۆتایی بە ئەندامیەتیان دا دەهێندرێت. 

ڕێنمایی تایبەت بە وێنەگرتن و تۆمارکردنی گرتەی ڤیدیۆی منداڵان و بەکارهێنانیان:                                  

  • دەبێت منداڵەکە پۆشاکی گونجاوی پۆشیبێت لەهەر وێنە و ڤیدیۆیەک و بە هیچ شێوەیەک نابێت سوودیان لێ وەربگیدرێت.
  • نابێت سازش لەسەر منداڵان بکرێت بە مەبەستی وێنەگرتنیان.
  • نابێت هیچ وێنەیەکی نەشیاو لە ئەنتەرنێتەوە بەکار بهێندرێت بۆ هەر مەبەستێك بێت و لەلایەن هەر کەسێکەوە بێت.
  • نابێت وێنەی ئەو منداڵانەی کە بڵاو دەکرێتەوە ناوی تەواوی منداڵەکەی لەسەر بێت،  بەڵکو دەتواندرێت تەنها ناوی یەکەمی بەکار بهێنیت.
  • هیچ وێنە/ڤیدیۆیەکی تایبەت بە منداڵان بەکار ناهێنرێت بەبێ ڕەزامەندی سەرۆکی رێکخراوەکە، بە مەرجێک ئەو بڕە پارەیەی کە لێی بەدەست دەهێندرێت (ئەگەر هەبێت) تەنها بۆ رێکخراوەکە دەبێت.

ڕێنمایی و ڕا‌هێنان لەسەر چۆنیەتی پاراستنی منداڵ

  • واژۆ کردنی گشت کارمەندان لەسەر ڕێساکانی پاراستنی منداڵ و ڕێساکانی تایبەت بە بنەماکانی هەڵسوکەوت کردن.
  • هاندانی هەموو کارمەندە تازەکان بۆ پاراستنی منداڵان لە کاتی پەیوەندی کردن بە ڕێکخراوەکەمان، هەروەها واژۆکردنیان لەسەر پابەند بوون و تێگەیشتنی مەترسیەکان و ڕێساکانی پاراستنی منداڵ و ڕێساکانی تایبەت بە بنەماکانی هەڵسوکەوت کردن.
  • ڕاهێنانی ئەو کارمەندە تازانەی کە لە بواری پاراستنی منداڵ کار دەکەن (وەک بەڕێوەبردن، و ڕێکخەری پاراستنی منداڵان)، و بەردەست خستنی ڕاهێنانی چالاک کردنەوە لە دوای ساڵێک لە تەواو بوونی ڕاهێنانەکەیان.
  • پشتگیری کردنی هاوبەشەکانمان بۆ پەیڕەو کردنی پێوەرەکانی پاراستنی منداڵ و پەیڕەوکردنی مەرجەکانی تایبەت بە ڕێکخراوەکەمان ئەگەر خۆیان مەرجی پاراستنی تایبەت بەخۆیان نەبوو.
  • . ڕاهێنانی هاوبەشەکانمان و ڕێکخەرەکانیان کە تایبەتن بە پاراستنی منداڵ لەسەر ڕێساکانی پاراستنی منداڵ و ئاشنا کردنیان بە بەرپرسیاریەتەکانیان.

 

پێداچوونەوە:

پێداچوونەوەی بەردەوام دەکرێت بۆ  ئەم ڕێسا و ڕێکارانە :

  • بەپێی گۆرانکاری لە یاسا دانانەکان و ڕێنماییەکانی تایبەت بە پاراستنی منداڵ یان لە دوای هەر گۆڕانکاریەک کە لەناو ڕێکخراوی تاکنەلۆژیا بۆ ئاشتی دا بکرێت.
  • بەدواداچوون بۆ هەرکێشە و ترسێک کە پەیوەندی هەبێت بە پاراستنی منداڵان لە ناو ڕێکخراوی تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی.
  • بە گشتی ، لە ماوەی سێ ساڵ بەلایەنی کەمەوە