لێژنەی کارگیڕی و دارایی: بەرپرسە لە کاروباری بەڕێوەبردن وڕێکخستنی هەموو کارە کارگێڕێەکان وەک نووسراوە دەرکردەکان و هاتووەکان و ئەرشیفکردن و بەڕێوەبردنی هەموو بابەتە داراییەکان وەکو سەرپەرشتیکردنی خەرجیەکان داهاتەکان و ئامادەکردنی بودجە و چاودێری کردنی جووڵانەوەی دراوەکان بە پێی تۆمارێکی تایبەت بە گشت مامەڵە داراییەکان و هەروەها ڕێکخستنەوەی کارە کارگێڕیەکان لە نووسراوی هات و دەرکردە و بە بەڵگەکردنی چالاکیەکان و وەرگرتنی دواکاریەکانی بوون بە ئەندام و چاپکردن....هتد.
لیژنەی لێکۆڵینەوەکان: بەرپرسە لەسەر لێکۆڵینەوە و دڵنیابوون لەو ناوەڕۆکە ئەلیکترۆنیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندنەکان بڵاو دەکرێنەوە، و ئەنجامدانی کارەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەسەر بنەمای نەهێنی دەبێت.
لێژنەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیە گشتیەکان: بەپرسە لە پەیوەندی کردن بە ئاژانسەکانی ڕاگەیاندنی بینراو و بیستراو و خوێندراو بە مەبەستی ڕوماڵیکردنی چالاکی و پڕۆژەکانی ڕێکخراوەکە .هەروەها دەرکردنی بڵاوکراوەی ڕاگەیاندن و ناساندن و هۆشداری، لەگەڵ پەیوەندی کردن بە ڕێکخراوەکان و دەزگاکانی تر و کەسایەتییەکانی دەسەڵات و کۆمەڵگا بە مەبەستی ناساندنی بە ڕێکخراوەکەمان و کاروچاڵاکییەکانی.
بەشی تەکنەلۆژیای زانیارییەکان: بەرپرسە لە بەڕێوەبردنی گشت کارە تەکنیکیەکانی ڕێکخراوەکە لە دیزاین کردن و چارەسەرکردنی تەکنیکی و بەڕێوەبردنی ماڵپەڕەکەمان و لاپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە تایبەتن بە ڕێکخراوەکەمان.
لێژنەی ڕاهێنان و تواناسازی: بەرپرسە لە پێشکەش کردنی ڕاهێنانە پێویستەکان بۆ پەرەپێدانی کارمەندانی ڕێکخراوەکە، و هەروەها سازدانی ڕاهێنان و تواناسازی بۆ دەزگا و ئەندامانی کۆمەڵگا لەو بوارانەی کە ئامانجەکانی ڕێکخراوەکەمانی بەدی دەهێنن.
لێژنەی بەرنامەکان و هاوکاریەکان: بەرپرسە لە بەڕێوەبردنی هاوکاریەکان و پەیوەندیکردن بە لایەنە بەخشێنەرەکان دەربارەی ڕێککەوتن و نووسین و پێشکەش کردنی پڕۆژەکان، وهەروەها بەڕێوەبردن و جێ بە جێ کردنی ئەو پڕۆژە و بەرنامانەی کە جێ بەجێ دەکرێن لە چوارچێوەی ئامانجەکانی ڕێکخراوەکە.
لێژنەی وەرگێڕان: بەرپرسە لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریەکانی تایبەت بە وەرگێڕان لە چوارچێوەی ڕێکخراوەکە، واتا وەرگێڕانی هەواڵ و ئەو پۆستانەی کە لەلایەن ڕێکخراوەکە بڵاو دەکرێنەوە لە ماڵپەڕ و لاپەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، و هەروەها وەرگێڕانی ڕاپۆرتەکان و بەڵگەنامەکان و ڕێساکان و پڕۆژەکانی تایبەت بە ڕێکخراوەکە.
پێکهاتەی ڕێکخراوی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
This website uses cookies
This website uses cookies to improve your browsing experience. By clicking on ‘Agree’, you accept the use of these cookies.