ڕێساکانی شەفافیەت

لإبقاء منظمتنا مستقلة ومحايدة، نبلغ جميع أعضاء الفريق / المتطوعين في عملية الاختيار والتدريب أننا لا نستطيع الترحيب بهم إذا كانوا تابعين لأي حزب سياسي، أو لديهم أي أنشطة معهم. لا يمكن لأعضاء الفريق استخدام منصة التقنية من اجل السلام للإعلان أو التحدث ضد الأحزاب السياسية أو أي منظمة أخرى. سيتحقق المسؤولون مما إذا تم نشر أي شيء باستثناء نتائج تحقيقاتنا.

بۆ ئەوەی ڕێکخراوەکەمان بە بێ لایەن و سەربەخۆیی بمێنێتەوە، ئاگاداری گشت ئەندامانی تیمەکە / خۆبەخشەکان دەکەینەوە کە لە پڕۆسەی هەڵبژاردنیان و ڕاهێنان پێ کردنیان بەوەی ئەوان ناتوانن لەگەڵماندا بەژداربن ئەگەر سەربە لایەنێکی سیاسی بن یان چالاکیان لەگەڵیان دا هەبێت. هەروەها ئەندامانی تیمەکە ناتوانن پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی بەکار بهێنن بۆ ڕێکلام کردن یان دژایەتی کردنی لایەنێکی سیاسی یان دژایەتی کردنی ڕێکخراوێکی تر. بەرپرسانی ڕێکخراوەکەمان لێکۆڵینەوە دەکەن لەسەر هەرشتێک کە بڵاو بکرێتەوە جگە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانمان.

ووتەبێژ بە ناوی ئێمە، بحر جاسم، بێ لایەنە لە لێدوانەکانی لە میانەی چاوپێکەوتنەکان و ڕێکلام بۆ هیچ پارتێکی سیاسی یان کەسایەتیەکی ناسراو ناکات. 

سەبارەت بە پۆستەکانمان، ئامانجمان بریتییە لە گەیاندنی هەواڵە راستەقینەکان بۆ فۆڵۆوەرەکان و خوێنەرەکانمان و هەروەها بەرگری نەکردن لە هیچ کەسێک، ئەمەش بەهۆی بێ لایەنیمان. بەهۆی کارکردنمان بۆ ماوەی شەش ساڵ ئەوە بۆتە شتێکی ئاسایی لەلایەن هاووڵاتیان، وهەتا شارەزایان لە حکومەتی عێڕاقی، کە بە باشی دڵنیا ببنەوە لەو هەواڵانەی کە دەیانخوێنەوە پێش ئەوەی (دووبارە) بڵاویان بکەنەوە یان بیان نێرنەوە.

 

بۆ دڵنیابوونەوە لە ڕاستیەکان، ئەم خاڵانە پەیڕەو دەکەین:

  1. پشت دەبەستین بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو بۆ دڵنیابوونەوە لە هەواڵەکان.
  2. هەندێک کات پشت دەبەستێن بە پەیوەندی ئەندامانی تیمەکەمان بۆ گەیشتن بە کەسێک یان لایەنێک بۆ پرسیار کردن لەسەر گرفتەکە.
  3. تیمەکەمان / خۆبەخشەکان دەتوانن بە (9) زمانی جیاواز لە هەواڵەکان بکۆڵنەوە (عەرەبی وئینگلیزی و فەڕەنسی و ئیتاڵی و هۆڵەندی و تورکی و کوردی و تورکمانی و فارسی)
  4. تیمەکەمان / خۆبەخشەکان شارەزاییان لە بواری جیاوازهەیە، وەک (سیاسەت، ڕاگەیاندن، ئایین ، تەندروستی، تەکنەلۆژی، فەلەکناسی، کیمیا، زانستەکان، زۆر بواری تر) ، و  ئەمەش زۆر یارمەتیمان دەدات بۆ لێکۆڵینەوە لە هەواڵی ساختە.

 

هەموو کارەکانمان، بۆ نموونە، هاوتایە لەگەڵ ڕێساکانی Facebook  بەپێی ئەم بەستەرەی خوارەوە

https://www.facebook.com/help/publisher/182222309230722