زانیاری دەربارەی ئێمە

 

ئامانجی دامەزراوەکەمان:

ئەرکێکی مرۆڤانەیە بۆ کەم کردنەوەی توند و تیژی و تیرۆر لە ڕێگەی ریپۆڕتکردنی ئەو ماڵپەڕ و لاپەڕانەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە هەواڵی ساختە و پرۆپاگەندەی توند و تیژی بڵاو دەکەنەوە یان  هانی تیرۆر دەدەن - لەم ئەرکەماندا تیشک دەخەینە سەر ووڵاتە ناسەقامگیرەکان، کە زۆربەیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن (وەک عێڕاق) - کە تیشکمان خستۆتە سەری.

دامەزراوەکەمان هەوڵدەدات لێکۆڵینەوە لەو هەواڵانە بکات کە لە تۆڕی ئینتەرنێت بڵاو دەکرێنەوە (زۆربەی لە ڕيگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەکرێنەوە) و هەواڵە ساختەکان ئاشکرا دەکەین وەک (ئەو هەواڵانەی کە پشتگیری لە توند و تیژی دەکەن) لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە و پلاتفۆڕمەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و بلۆگەکان.

هەروەها لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە سیمینار ڕێك دەخەین بۆ فێرکردنی بەشداربوان لەسەر چۆنیەتی لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو دەکرێنەوە و هانی ئەو کەسانە دەدەین ریپۆرتی ئەو بابەتانە بکەن کە ناوەڕۆکەکانیان زیان بەخشن، و هەروەها ئاشنایان دەکەین بەو ئامرازانەی کە هەواڵی ساختە بڵاو دەکەنەوە.

جەخت لەسەر گرنگی ئاسایشی دیجیتاڵی و بنیاتنانی هۆشداری سەبارەت بە چۆنیەتی خۆ پاراستن و پاراستنی تایبەتمەندی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت.

تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی: دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە کە لە عێڕاق تۆمار کراوە هەروەها دامەزراوەیەکی تری قازانج ویستی هەیە کە لە هۆڵەندا تۆمارکراوە.

بینایمان:

بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ڕێگەی دانانی سنورێک بۆ ئەو ناڕاستییانەی کە لە ڕاگەیاندنەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەکرێنەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت لە عێڕاق.

ئەرکەکانمان:

بنیاتنانی هۆشیاری لە ڕێگەی بنیاتنانی توانا و هەڵمەتەکانی داکۆکی کردن و گەڕان و لێکۆڵینەوە لە ڕاستیەکان و داهێنانی تەکنیکی و چالاک کردنی سەلامەتی خەڵک و بەهێز کردنی مافەکانی مرۆڤ، وهەروەها زیادکردنی هەوڵە بە کۆمەڵەکان بە ئامانجی ئەوەی هەموو کەسێک ببێت بە تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی.

دروشمی ئێمە:

"لەگەڵ ئێمە کۆتایی دێت" - کە ئاماژەیەکە بۆ کۆتایی پێهێنانی درۆ و توندوتیژی و تایەفەگەری و شەڕی ناوخۆ و ناسەقامگیری و گەندەڵی و رق وکینە و ڕەشبگێری و هێرشی کەسی، و چەندین بابەتی تر چونکە سەر هەڵدانی ئەم بابەتانە بەهۆی بڵاوبونەوەی دەنگۆ و درۆیە - ئەرکی سەرەکیمان ئاشکرا کردنی درۆیانەیە

بەها سەرەکیەکانمان:

بێ لایەنی، ئاشتی خوازی، هۆشداری، ڕاستی، لێبوردەیی

بەهاکانمان:

شەفافیەت و تەکنەلۆژیا و متمانە و ئاسایش.