بەخشین و هاوکارییەکان

تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی: رێکخراوێکی سەربەخۆیە، کە هیچ جۆرە پەیوەندییەکی نییە لەگەڵ پارتە سیاسییەکان یان بەرپرسە سیاسیەکان لە ناوەوە یان دەرەوەی عێڕاق، و هەروەها هیچ جۆرە پشتگیریەکیان لێ وەرناگرێت.

ئەوبڕە پارانەی کە بە دەستمان دەگات بەکار دەهێندرێن تەنها بۆ پەرەپێدانی خودی ڕێکخراوەکە. ئەگەر بڕە پارەمان بێتە دەست ئەوا لە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕێکخراوەکە ئەوە دیاری دەکەین کە ئەوان بەشدار نابن لە داڕشتنی ناوەڕۆک و بابەتەکان و شێوازی کاری ڕێکخراوی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی. بەمەش, دەتوانین پەرە بە خۆمان بدەین وەک ڕێکخراوێک, بەڵام لە هەمان کاتدا پارێزگاری لە سەربەخۆیی خۆمان دەکەین. 

دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیەوە: 

[email protected]