تۆڕی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوەی ڕاستییەکان

 

تۆڕی نێودەوڵوتی بۆ لێکۆڵینەوەی ڕاستیەکان (IFCN) ڕێکخراوێکە کە چاودێری بابەتی ڕەوت دەکات لە ڕێگەی پشکنینی ڕاستیەکان، و سەرچاوەکانی ڕاهێنان دەخاتە بەردەست، و هەروەها ساڵانە کۆنفڕانسێک ڕێکدەخات سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە ڕاستیەکان لەژێر ناوی #GlobalFact کە ئامانجی بەرەو پێش بردنی باشترین ڕێ و شوێنی کرداری سەبارەت بە لێکۆڵینەوەی راستییەکان و دابینکردنی شوێنێک بۆ هاوکاری نێوان لێکۆڵەرانی ڕاستییەکان لە سەرانسەری جیهان دا.

دەتوانن سەیری داواکاریەکانمان بکەن و هەڵسەنگاندنمان بکەن هەر لە ساڵی 2022 ەوە لەسەر ماڵپەڕی کۆدەکانی بنەماکان . IFCN

کۆدەکانی بنەماکان بریتین لە:

1- پابەندبوون بە ناهاوبەشی و دادپەروەری 

        

ئێمە لێکۆڵینەوە دەکەین لەسەر ئەو داواکارییانەی کە هەمان پێوەر بەکاردەهێنن لە هەر کارێک سەبارەت بە ڕاست و دروستی هەواڵەکان. ئێمە لە لێکۆڵینەوەکانمان جەخت لەسەر لایەنێک ناکین لەسەر حیسابی لایەنێکی تر. ئێمە هەمان پڕۆسە پەیڕەو دەکەین بۆ دڵنیابوونەوە لە هەر لێکۆڵینەوەیەک کە ئەنجامی دەدەین بۆ زانینی ڕاستییەکان و بەڵگەکان دەخەینە بەر دەست بۆ سەلماندنی دەرئەنجامەکانمان. ئێمە بەرگری لە هیچ هەڵوێستیێکی سیاسی ناکەین یان هەڵوێستی سیاسی دەرنابڕین لەسەر ئەو بابەتانەی کە پشت ڕاستییان بۆ دەکەینەوە.

2- پابەندبوون بە شەفافییەتی سەرچاوەکان

دەمانەوێت خوێنەرەکانمان بتوانن دروستی لێکۆڵینەوەکانمان بزانن بە خودی خۆیان. ئێمە گشت سەرچاوەکان بە وردەکاری پێویست دابین دەکەین بۆ ئەوەی خوێنەران بتوانن کۆپی کارەکانمان بکەن، جگە لەو حاڵەتانەی کە لەوانەیە ئاسایشی کەسی سەرچاوەکە دووچاری مەترسی ببێتەوە. لەم جۆرە حالەتانە زۆرترین زانیاری وردەکاری پێشکەش دەکەین.

3- پابەندبوون بە شەفافیەتی دارایی و کاری ڕێکخراوەکە 

ئێمە لە کارەکانمان شەفافاین سەبارەت بە سەرچاوە داراییەکانمان. ئەگەر بڕە پارەیەک لە هەر ڕێکخراوەکانی تر وەربگرین، ئەوا دڵنیایی دەدین کە وەرگرتنی بڕە پارەکە کاریگەری لەسەر لێکۆڵینەوە و ئەنجامەکانی ڕاپۆرتەکانمان نابێت، ئێمە زانیاری ووردەکاری سەبارەت بە باکگراوندی پیشەیی کەسایەتییە سەرەکییەکانی ڕێکخراوەکەمان دەخەینە بەر دەست و هەڵدەستین بە ڕوون کردنەوەی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی و دۆخی یاسایی ڕێکخراوەکەمان. ئێمە بە ڕوونی خوێنەران نیشان دەدەین کە چۆن پەیوەندیمان پێوە بکەن.

4- پابەند بوون بە شەفافیەتی میتۆدۆلۆژی

ئێمە ئەو میتۆدە ڕوون دەکەینەوە کە ئێمە بەکاری دەهێنین بۆ هەڵبژاردن، گەڕان، نووسین، هەموار کردنەوە، بڵاوکردنەوە و ڕاستکردنەوەی کاری لێکۆڵینەوە لە ڕاستی و دروستی هەواڵەکان. ئێمە خوێنەران هان دەدەین کە هەواڵە گوماناوی و تۆمەتەکانمان بۆمان بنێرن بە مەبەستی لێکۆڵینەوە کردن لە ڕاستی و دروستییان، و ئێمە بە شێوەیەکی شەفافانە لەسەر هۆکار و چۆنیەتی پشت ڕاست کرنەوەی ڕاستییەکان دەکۆڵینەوە. 

5- پابەند بوون بە متمانەی دووبارە ڕاستکردنەوە

ڕێساکانی ڕاستکردنەوە تایبەت بە خۆمان بڵاو دەکەینەوە و بە ووردی پەیڕەوی دەکەین. ئێمە ڕاستکردنەوەکان بە شێوەیەکی ڕوون و شەفافانە ئەنجام دەدەین کە گونجاو بێت لەگەڵ ڕێساکانی ڕاست کردنەوەی تایبەت بە ئێمە، و هەروەها بە پێی توانا هەوڵدەدەین کە خوێنەرانمان وەشانە ڕاست کراوەکان ببینن.

 

ئەم پێنج پابەندبوونە زۆر گرنگن بۆ ئێمە و کەسانی تر کە ناوبانگێکی باشیان هەیە لە کاری پشکنینی ڕاستیەکان. تۆڕی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوی ڕاستییەکان IFCN بەشێکی تایبەتی بە خۆی هەیە بۆ سکاڵا کردن دژی هەرکەسێک کە سەرپێچی کۆدەکانی بنەماکان دەکەن. ئەگەر ئێوە لەو باوەڕە دان کە ڕێکخراوی تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی سەرپێچی یان پێشێلکاری کردووە بۆ یەکێک لە بەندەکانی کۆدی بنەماکان ، ئەوا دەتواندرێت بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئاگاداری بۆ بکرێتەوە لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە :کلیک لێڕە بکە