ڕێساکانی ڕاستکردنەوە و سکاڵاکان

ڕێکخراوی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی دامەزراوە بۆ پێشکەش کردنی زانیاری ڕاست و دروست لەگەڵ سەرچاوەکان تاکو کەسەکان بتوانن بە خودی خۆیان بڕیاری لەسەر بدەن بە پێێ ئەو سەرچاوانەی کە بۆیان بەردەست کراوە. ئێمە سوپاسی هەر کەسێک دەکەین کە لە کاتی خۆی بگری و پێداچوونەوە لە لێکۆڵینەوەکانمان بکات بۆ بەرەو پێش بردنی کارەکانمان.

سکاڵاکان:

هەندێک جار هەڵە روودەدات بەهۆی فشار کار و خێرایی لێکۆڵینەوە بۆ پێشکەش کردنی لێكۆڵینەوەکان بۆ خوێنەرەکان، بەڵام تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی خێرایانە هەڵدەستێت بە ڕاست کردنەوەی ئەو هەڵانە بە شەفافیەتێکی گونجاو. ئەگەر هەر سکاڵایەکتان هەیە و هەست دەکەن کە هەڵەیەکمان کردووە یان شتێکمان لە بیر کردووە یان هەست دەکەی کە دەبێت شتێک بگۆڕین بۆ ئەوەی بابەتەکە ڕوونتر ببێت، تکایە پێمان ڕابگەیەنە. یەکێک لە ئەندامانی تیمی لێکۆڵینەوە پێداچوونەوە بۆ بابەتەکە دەکات و ئەگەر بە پێویستی بزانین ئەوا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەینەوە، و هەروەها هەر وەڵام و سکاڵایەک لەبەر چاو دەگرین.

زۆر یارمەتیدەرە ئەگەر ڕوون بین سەبارەت بەو بابەتەی کە ئاگاداریان بۆ دەکەینەوە، و نیگەرانیەکان چیین بە تەواوی. ئەگەر ئاماژە بە زانیاری و گەڕان و سەرچاوەی تر دەکەن، ئێمە سوپاسگوزار دەبین ئەگەر بەستەر یان سەرچاوەیەکی ڕوون دابنێن لە گەڵیدا. 

تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لەڕێگەی پۆستی  ئەلیکترۆنی [email protected]  یان لە ڕێگەی هەژمارەکانمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەگەڵ هەر راستکردنەوەیەک یان سکاڵایەک کە لاتان هەیە.

گەورەترین هەڵەکانی لێکۆڵینەوە – راستەوخۆ ئەو هەڵە گەورەیە لادەبردرێت لە ئەنجامی بەدەست گەیشتنی زانیاری نوێ جیاواز لەوەی کە بڵاوکراۆتەوە یان گۆڕانکاری بکاتە تەواوی لێکۆڵینەوەکە لە پلاتفۆرمەکانمان، و لێبوردن بڵاو دەکەینەوە سەبارەت بە هەڵەکەی پێشتر لەگەڵ پێداچوونەوە بە لێکۆڵینەوە هەڵەکە و دەست کردن بە لێکۆڵینەوەیەکی تازە بە بەڵگەی نوێ یەکلاکەرەوە لە ڕێگەی بەکار هێنانی چوارچیوەکی لێبوردن کردن تایبەت بە خۆمان. 

دەقەکە نوێ دەکرێتەوە (پۆست یان بابەتە بڵاوکراوەکە) بە زانیاریە تازەکان، و لێکۆڵینەوە راستکراوەکان زیاد دەکرێن لە بەشی "ڕێساکانی راستکردنەوە"

هەڵەکردن دەبارەی راستیەکان - ئەو هەڵانەی کە لە ناو یان پێگەی کەسایەتییەکی سیاسی یان پلەی زانستی کەسێک دەکرێت کاریگەری نابێت لەسەر زانیاریەکانی ناو لێکۆڵینەوەکە یان لە ڕاستی تەواوی لێکۆڵینەوەکە ناگۆڕێت، تەنها لە خوارەوەی لێکۆڵینەوەکە ئاماژەی پێ دەدرێت بە ووشەی نوێ کردنەوە یان هەموارکردنەوە و هەروەها دانانی ڕێککەوت و کاتی هەموارکردنەوەکە.

دەقی"پۆستەکە یان بابەتەکە" نوێ دەکرێتەوە بە زانیاریە نوێیەکان. تیایدا ئاماژە بەو زانیاریە دروستانە دەکرێت کە بۆ بابەتەکە زیادکراون.

هەڵەی چاپکردن، هەڵەی ڕێزمانی، هەڵەی ڕێنوسی – هەڵەی چاپکردن، هەڵەی ڕێزمانی، هەڵەی ڕێنوسی، وهەڵە بچوکەکان ڕاست دەکەینەوە بە بێ دانانی هیچ ئاماژەیەک، هەرکاتێک یەکێک لە ئەندامانی تیمەکەمان یان خوێنەرەکانمان ئاگاداری ئێمەیان کردەوە لێی ئەوا دەست بە جێ ڕاستی دەکەینەوە.

نوێکردنەوەکان - لە کاتی زیادکردنی زانیاری نوێ بۆ بابەتەکان یان لێکۆڵینەوەکان لە دوای بڵاوکردنەوەیان، لە کاتێکدا ئەم زیادکردنانە ڕاستکردنەوە نین بەڵکو وەکو خزماتگوزاریەکە بۆ خوێنەرانمان و وەک سەرچاوەی ترە کە بە زمانی تر بێت، یان نموونەیەکە وڵامی ئەو کەسەی لەخۆ بگرێت کە پەیوەندی پێوەکراوە سەبارەت بە هەواڵەکە بەڵام وڵامی نەداۆتەوە بەر لە بڵاوکردنەوەی بابەتەکە، و بەمەش ئەم وەڵامە (دەرئەنجامی ڕاپۆڕتەکەی نەگۆڕیوە) یان هەواڵە بە پەلەکان کە بڵاو دەکرێنەوە و دەتواندرێت زانیاری زیاتری بۆ زیاد بکرێت بێ ئەوەی پێویست بە پۆستی تازە بکرێت یان لێکۆڵینەوەی تازەی بۆ بکرێت، بەمەش دەتواندرێت ئەو نوێکردنەوانە بە شێوەیەکی بەشەکی لەناو بڵاوکراوەکە دا بکرێت لەگەڵ زیاد کردنی ڕێککەوتی نوێکردنەوەکە یان لە کۆتایی پۆستەکە.

لە کاتی ڕوودانی هەر هەڵەیەک  هەڵدەستین بە ئاگەدارکردنەوەی خۆبەخشانی تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی لەو هەڵەیەی کە ئەنجامیان داوە بۆ ئەوەی جارێکی تر وریا بن و سەرنجی زیاتر بدەن. جێی باسە ڕێژەی هەڵەکردنمان لە ٪1 کەمترە. 

ڕێکخراوی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی بە شەفافیەتێکی تەواو کارەکانی ئەنجام دەدات و هانی کەلتووری ڕاستکردنەوە و داوای لێبوردنکردن لە خوێنەران دەکات لە کاتی ڕوودانی هەر هەڵەیەک کە لەوانەیە بەهۆی فشارەوە ڕوبدات یان بەهۆی زۆری و تێکەڵ بوونی بابەتەکان، لەبەر ئەوە لە کۆتایی هەموو ساڵێک کاتێک هەڵدەستین بە بڵاوکردنەوەی ئامارەکان ئەوا ژمارەی هەڵەکان لە ئامارەکان دا دایان دەنێین. هەر ئەوەندە نا بەڵکو بەستەری هەموو هەڵەکان و چاک کردنەوەکان کە ئەنجامان داون دادەنێین، ئەمەش هەموو ئەو هەڵانەیە کە ڕوویان داوە لە سەرەتای دروست بوونی تیمی تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی.