ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە بڵاوکراوەتەوە کە تیایدا شۆفێرێکی ماتۆر بە شێوەیەکی نائاسایی یارمەتی نەخۆشێک دەدات لە نەخۆشخانەیەکی عێراقدا؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "لە بەغدا بە ماتۆرێک نەخۆش دەگەیەننە نەخۆشخانە، تا ناو هۆڵی چارەسەری نەخۆشخانەکەدا".

ڕاستییەکە

ئەو ڤیدیۆیەی کە شۆفێری ماتۆرێک نیشان دەدات کە بە شێوەیەکی نائاسایی یارمەتی نەخۆشێک دەدات، گوایە کە لە نەخۆشخانەیەکی عێراق وێنەی گیراوە، نادروستە، بەو پێیەی ڤیدیۆکە لە کەرتی غەززەیە نەک عێراق.

گەڕانی پێچێوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە لە بەشی ڕۆژهەڵاتی کەمپی ئەلمەغازی وێنەگیراوە، و لە 6ی نیسانی 2026 بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا گەیاندنی چەند بریندارێک بۆ بەشی فریاکەوتن لە بۆردومانێک نیشاندەدات.

بۆ زیاتر دڵنیابوونەوە، گەشتین بە چەند ڤیدیۆیەکی دیکەی هەمان شوێن و هەمان ڕووداو، کە لەلایەن ڕۆژنامەنووس جیهاد ئەبو شەمەلە بڵاوکراوەتەوە، ئەوەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە ڤیدیۆکە لە نزیک نەخۆشخانەی ئەقسا، نزیک لە دەروازەی کەمپی ئەلمەغازی تۆمارکراوە.

ئەم ڤیدیۆیە لە چوارچێوەی ئەو ڕووداوانەی کە لەو ناوچەیەدا ڕوویداوە بڵاو دەبێتەوە، کە پێکدادان لە نزیک هێڵی زەرد لە ڕۆژهەڵاتی کەمپەکە ڕوویدا، پێش ئەوەی هێزی ئاسمانی ئیسرائیلی داگیرکەر هێرشی ئاسمانی ئەنجام بدات کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە، لەنێویاندا ژن و منداڵ.

پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ئاماژە بە ئاستەنگەکانی بەردەوامی کەرتی تەندروستی لە عێراق دەکەن، کە لە نێو 110 وڵاتدا لە پێوانەی جیهانی تەندروستی ساڵی 2025 دا لە پلەی 79 یەمدا هاتووە، ئەمەش ئاستێکی مامناوەندە لە ڕووی کوالێتی و بەردەستبوونی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانەوە.

هەروەها ئەم کەرتە بەدەست کەمی کارمەندی پزیشکییەوە دەناڵێنێت، کە کەمتر لە 1.4 پزیشک بۆ هەر 1000 کەسێک هەیە، کە ڕێژەیەکە لە خوار ئاستی پێشنیارکراوی جیهانییەوەیە، ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەکی سنوورداری قەرەوێڵەی نەخۆشخانەکان هەیە بە بەراورد بە قەبارەی دانیشتووان.

لەهەمان چوارچێوەدا، بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان سەبارەت بە دۆخی سیستەمی تەندروستی لە وڵاتدا، خزمەتگوزارییەکانی ئەمبوڵانس ڕووبەڕووەی ئاستەنگی بوونەتەوە، بەهۆی نەبوونی مەشق و پێداویستی لە هەندێک ناوچەدا، کە کاریگەری لەسەر خێرایی وەڵامدانەوە و کارایی دابینکردنی خزمەتگوزاری فریاگوزاری هەیە.