ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە خۆپیشاندان لە پێش بانکی ناوەندی عێراق نیشاندەدات دژی گرانبوونی نرخی دۆلار؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "خۆپیشاندان گەیشتنە پێش بانکی ناوەندی عێراق دژی گرانی نرخی دۆلار و داوا دەکەن نرخی دۆلار دابەزیت".
ڕاستییەکە
ئەو گرتە ڤیدیۆییە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە خۆپیشاندان لە پێش بانکی ناوەندی عێراق نیشاندەدات دژی بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار، چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی ڤیدیۆکە گردبوونەوەی لایەنگرانی فراکسیۆنە عێراقییەکان لە بەردەم فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف نیشاندەدات، لە هەوڵێکدا بۆ هێرشکردنە سەری وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە سەپاندنی قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران.
گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە پێشتر لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە بەرواری 28ی ئەیلولی 2026 بڵاوکراوەتەوە، کە گردبوونەوە لایەنگرانی فراکسیۆنە عێراقییەکان لە بەردەم فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف نیشاندەدات لە هەوڵێکدا بۆ هێرشکردنە سەری و دروشمی پشتگیری لە ئێران دەڵێنەوە، دوای ئەوەی قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران سەپێنرا.
دووبارە بڵاوکردنەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆییە دوای ئەوە دێت کە بانکی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە لە لاپەڕەی فەرمی خۆیدا لە 7ی تشرینی یەکەمی 2026 بڵاویکردووەتەوە، گۆڕینی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی ڕاگەیاند، کە لە ڕۆژی چوارشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2026 کاری پێدەکرێت، نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە 1500 دینار بۆ هەر دۆلارێک دانرا، هەروەها نرخی فرۆشتنی بە بانکەکان بە 1510 دینار بۆ هەر دۆلارێک دانرا، هاوکات نرخی فرۆشتنی کاش دۆلار بە گشتی بە 1520 دینار دانرا.
بانکەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی ئەم دەستکارییە پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆ و پیشەسازی ناوخۆیی و بەرزکردنەوەی توانای کێبڕکێی کاڵای عێراقییە بەرامبەر بە بەرهەمە هاوردەکراوەکان و دابینکردنی کەشێکی وەبەرهێنان بۆ کەرتە بەرهەمهێنە نانەوتییەکان و ڕەخساندنی هەلی کارێکی نوێ، ئەمەش یارمەتیدەرە لە دامەزراندنی گەنجانی عێراق و کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری.
لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، پەرلەمانتار عەزیز ناسر لە 7ی تشرینی یەکەمی 2026 ڕایگەیاند، "دوای پێداگریمان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدا بە گۆڕینی دانیشتنەکە بۆ تاوتوێکردنی پرسی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار".
سەرۆکی بلۆکی پەرلەمانی ڕێبازی نیشتیمانی، پەرلەمانتار حەسەن واریوش ئەلئەسەدی ڕایگەیاند، “بە پشتبەستن بەو هەڵمەتە واژۆکردنەی کە لەلایەن بلۆکی پەرلەمانی ڕێبازی نیشتمانییەوە ڕێکخرا بۆ داوای دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران و بۆ تاوتوێکردنی پرسی نرخی دۆلار، داواکارییەکە پەسەندکرا، ئەمەش دوای کۆکردنەوەی واژۆی ژمارەیەک پەرلەمانتار دێت، بە ئامانجی دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆ و لەخۆگرتنی پرسی نرخی دۆلار و تاوتوێکردنی کاردانەوە و ڕەنگدانەوەکانی لەسەر هاوڵاتیان و ئابووری عێراق”.
دواتر لە هەمان ڕۆژدا ڕایگەیاند، کە "دوای ئەوەی داواکاریمان لەناو ئەنجومەنی نوێنەران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نرخی دۆلار، ئەنجومەنی نوێنەران بە کۆی دەنگ بڕیاریدا سبەی پێنجشەممە لە دانیشتنێکدا میوانداری پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەزیری دارایی بکات، بۆ تاوتوێکردنی کاردانەوەکانی نرخی ئاڵوگۆڕ و بابەتە داراییە پەیوەندیدارەکان".
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی