ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە ئێران ئاوەڕۆی قورس فڕێدەداتە ناو سنووری عێراقەوە دوای ئەوەی عێراق سنووری خۆی لەگەڵ ئێران داخست؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "دوای بڕیاری عێراق بۆ داخستنی سنوورەکانی لەگەڵ ئێران، ئێران دەستیکردووە بە فڕێدانی ئاوی ئاوەڕۆ بۆ سەر دیوی عێراق".
ڕاستییەکە
ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە بڵاوکراوەتەوە گوایە ئێران ئاوەڕۆی قورس فڕێدەداتە ناو سنووری عێراقەوە دوای ئەوەی عێراق سنووری خۆی لەگەڵ ئێران داخست، چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی دەرکەوتووە کە ڤیدیۆکە کۆنە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2019، شۆفێرێکی بارهەڵگری ئاوەڕۆ لە ناوچەی کوت عەبدوڵڵای سەر بە پارێزگای خوزستان لە ئێران، ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە نەدانی باجە داراییەکەی لەلایەن شارەوانییەوە، بەوهۆیەوە ئاوی قورسی ڕشت لە پێش باڵەخانەی شارەوانییەکە.
گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە دەرکەوت کە پێشتر لەلایەن ماڵپەرە ئیرانییەکان لە بەرواری 4ی ئەیلولی 2019 بڵاوکراوەتەوە، لە ناوچەی کوت عەبدوڵڵای سەر بە پارێزگای خوزستان لە ئێران، شۆفێرێکی بارهەڵگری ئاوەڕۆ ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە نەدانی باجە داراییەکەی لەلایەن شارەوانییەوە، بەوهۆیەوە ئاوی قورسی ڕشت لە پێش باڵەخانەی شارەوانییەکە، نەک لەسەر سنووری عێراق وەک ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکرێت.
بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆییە دوای داخستنی دەروازەی سنووری ئەلشەیب دێت لە پارێزگای میسان، لە 21ی تشرینی یەکەمی 2026، بۆ ڕێبواران و ئۆتۆمبێل و بارهەڵگری بازرگانی، تا کاتێکی نادیار، لای خۆیەوە، حەیدەر عەبودی وتەبێژی حکومەتی عێراق فەرمانی داخستنی دەروازەکەی دەرکرد بەهۆی بوونی کێشەی تەکنیکی و گەشەپێدان، جەختیشی کردەوە لەسەر بەردەوامبوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکانی ترەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە داخستنی دەروازەی سنووریی ئەلشەیب بە مانای داخستنی سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێران نییە، بەو پێیەی ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەروازە سنوورییەکانی دیکە بەردەوامن لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵات.
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی