ڕاستی ئەو وێنەیە چییە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە خاوەن کتێبخانەیەک لە فەرەنسا لە بەردەم دوکانەکەی وەستاوە و قاوە دەخواتەوە، لەبەردەمیدا تابلۆیەک هەیە لەسەری نووسراوە "بەخێر بێیت، دوکانەکە کراوەیە"؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "لە ناو ئەم هەموو دزی و تاڵانی و وێرانکارییەدا، تەنها ئەم کتێبخانەیە لە تاڵانکردنی دوکانەکان لە فەڕەنسا ڕزگاری بووە".
ڕاستییەکە
ئەو وێنەیەی کە بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە خاوەن کتێبخانەیەک لە فەرەنسا لە بەردەم کتێبخانەکەی دانیشتووە و قاوە دەخواتەوە، لە بەردەمیدا تابلۆیەک دانراوە و لەسەری نووسراوە "بەخێر بێیت، دوکانەکە کراوەیە"، ساختەیە، وەک دەردەکەوێت لە ڤیدیۆیەک وەرگیراوە کە بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.
لە کاتی پشکنینی وێنەکە بە بەکارهێنانی ئامرازە تایبەتەکانی شیکاری، ئەنجامەکان دەریانخست کە وێنەکە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.

هەروەها گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ وێنەکە، و دەرکەوت کە وێنەکە لە ڤیدیۆیەک وەرگیراوە کە بۆ یەکەمجار لە ڕێگەی هەژمارێک لە پلاتفۆرمی فەیسبووک لە 18ی تشرینی یەکەمی 2026 بڵاوکراوەتەوە، بە پشکنینی ڤیدیۆکە بە ئامرازی Meta. Ai، ئەنجامەکە دەریخست کە ڤیدیۆکە بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.

فەرەنسا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلێک ناڕەزایەتی بەخۆیەوە بینی بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان و گوشارە ئابوورییەکان و دابەزینی خزمەتگوزارییە گشتیەکان، بەڵام لە چەند شارێکدا ناڕەزایەتییەکان پەرەیان سەند بۆ توند و تیژی، وەک تاڵانکردنی دووکانەکان و سوتاندنی موڵک و ماڵی خەڵک و گشتی، بەپێی ئەو ڕاپۆرتە رۆژنامەوانیانەی کە لە نێوان 18 بۆ 22ی تشرینی یەکەمی 2026 بڵاوکراونەتەوە، دەسەڵاتدارن ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەگەری دووبارەبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان لە کۆتای هەفتەی داهاتوودا.
لە پاریس و شارەکانی تری فەرەنسا پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسدا ڕوویدا، هەروەها تاڵانکردنی دوکانەکان و سووتاندنی ئۆتۆمبێل و موڵکی گشتی ڕوویدا، ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکان ژمارەی بەشداربووانی ناڕەزایەتییەکانیان بە نزیکەی 800 هەزار کەس خەمڵاندووە و وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا ڕایگەیاندووە کە ژمارەکە گەیشتووەتە نزیکەی 550 هەزار کەس.
کردەوەی تێکدان و تاڵانکاری چەند شارێکی فەرەنسایان گرتەوە، لەوانە لیۆن و مارسیلیا و بۆردۆ، هەروەها هۆڵی شارۆچکەی مێژوویی لیمۆج سووتێندرا و دوکان و بینا گشتییەکان زیانیان بەرکەوت، خەمڵاندنە بڵاوکراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە نێوان 2000 بۆ 3000 دامەزراوەی بازرگانی زیانیان بەرکەوتووە و زیانە داراییە ئەگەرییەکان بەپێی بەرزترین خەمڵاندنەکان دەگاتە نزیکەی 1.1 ملیار یۆرۆ. سەبارەت بە ژمارەی ئەو دوکانانەی کە بە تەنیا تاڵان کران، هەروەها ژمارەی ئەو باڵەخانانەی کە بە تەواوی وێران بوون، هیچ ئامارێکی پشتڕاستکراوە لەبەردەستدا نەبووە.
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی