ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە بانگەشەی پیشاندانی هەڵگەڕانەوەی جەماوەری و لەناوبردنی وێنەی سەرۆکی ئازەربایجان دەکات دوای قەدەغەکردنی حیجاب؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "لە ئـازەربــایـجان، دوای قەدەغەکردنی حیجاب، هەڵگەڕانەوەی جەماوەری دەستیپێکرد و وێنەکانی  ( ئیلهام عەلێڤ) سەرۆکی وڵات دەشکێنن و لایدەبەن".

 

ڕاستییەکە

ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە بڵاوکراوەتەوەکە گوایە هەڵگەڕانەوەی جەماوەری و لەناوبردنی وێنەکانی سەرۆکی ئازەربایجان لە دوای قەدەغەکردنی حیجاب پیشان دەدات، ساختەیە و بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دەستکاریکراوە، ڤیدیۆ ڕەسەنەکە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2024 و لەناوبردنی وێنەکانی بەشار ئەسەد لە کاتی چوونە ژوورەوەی دەستەی تەحریری شام بۆ حەلەب نیشان دەدات.

لە کاتی پشکنینی ڤیدیۆکە بە بەکارهێنانی ئامرازە تایبەتەکانی شیکاری، ئەنجامەکان دەریانخست کە ڤیدیۆکە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.

هەروەها ئەنجامدانی گەڕانی پێچەوانە بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە دەریخست کە ڤیدیۆکە لە 5ی ئابی 2026 لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و ڕووخاندنی تابلۆیەکی نیشاندەدات کە وێنەی بەشار ئەسەدی لەسەرە لە کاتی چوونە ژوورەوەی هێزەکانی دەستەی تەحریری شام بۆ ناو شاری حەلەب لە 29ی تشرینی دووەمی 2024.

هەروەها بە بەراوردکردنی ئەو دوو ڤیدیۆیە لێکچون لە توخمە بینراوەکاندا دەردەکەوێت، بەو پێیەی هەمان تابلۆ لەسەر ستوونەکە دەردەکەوێت، ئەمە جگە لەوەی ڕەنگی هاوتای شەقامەکە لە هەردوو ڤیدیۆکەدا هەیە.

بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆییە دوای ئەوە دێت کە ئەنجوومەنی وەزیرانی ئازەربایجان لە 21ی ئەیلولی 2026دا هەموارکردنی جلوبەرگی قوتابخانەکانی پەسەندکرد کە جلوبەرگێک قەدەغە دەکات کە پێشێلی جلوبەرگی فەرمی دەکات یان پێچەوانەی بنەماکانی پەروەردەی عەلمانی بێت. قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوەی کچە خوێندکار و مامۆستایانی حیجاب لە پۆلەکاندا، ناڕەزایەتی و ڕەخنەی مافی مرۆڤی پەیوەست بە مافی خوێندن و ئازادی باوەڕی لێکەوتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەواڵی دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران و چالاکوانان بڵاودەبێتەوە. ئەوانەی پشتگیری لە سنووردارکردنەکان دەکەن، بە پاراستنی سروشتی عەلمانی پەروەردەی گشتی، پاساویان هێنایەوە.

 

ناڕەزایەتییەکان لە 12ی تشرینی یەکەمی 2026 بە جێبەجێکردنی ڕێسای نوێ لە قوتابخانەکان دەستیان بە پەرەسەندن کرد. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، وەزارەتی ناوخۆی ئازەربایجان لەو ڕۆژەدا دەستگیرکردنی 37 کەسی لە باکۆی پایتەخت ڕاگەیاند، هاوکات چالاکوانان ڕایانگەیاند کە ژمارەی دەستگیرکراوان 200 کەسی تێپەڕاندووە.