ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەکانی لە سعودیە نیشان دەدات؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ئەمریکا دەستیکردووە بە کشانەوەی هێزەکانی لە عەرەبستانی سعودی. وەکو لە ڤیدیۆکە دەیبینن سەربازانی ئەمریکا بە کەلوپەلە سەربازیەکانیانەوە خاکی عەرەبستان بەجێدێڵن".
ڕاستییەکە
ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوتەوە گوایە کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە بنکە سەربازییەکانی سعودیە نیشاندەدات، چەواشەکارانەیە، دەرکەوت ڤیدیۆکە کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2025، و هیچ پەیوەندییەکی بە بانگەشە بڵاوکراوەکەوە نییە.
گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە پێشتر لەلایەن هەژمارێک لە پلاتفۆرمی "ئێکس" لە بەرواری 22ی حوزەیرانی 2025 بڵاوکراوەتەوە، و دەقێکی لەگەڵ هەوپێچ کردووە کە دەڵێت "«سەربازێک لە سوپای ئەمریکا بە تازەیی ڤیدیۆیەکی لە ناو فڕۆکەیەکی سەربازی تۆمار کردووە، و هاشتاکەکانی "بڵاوپێکردنی هێز" و "جەنگ" لەگەڵ هاوپێچکردووە.
🚨 U.S. SOLDIER POSTS VIDEO - “DEPLOYMENT TO IRAN”
— HustleBitch (@HustleBitch_) June 22, 2025
A U.S. Army soldier just filmed inside a military aircraft filled with troops, and tagged it #deployment and #war.
He says they’re heading to Iran. pic.twitter.com/jVTI4DbNye
بەپێی ئەو هەواڵانەی لەلایەن ماڵپەڕە هەواڵییەکانەوە لە 11ی ئەیلولی 2026 بڵاوکراوەتەوە، شازادەی جێنشینی سعودیە، محەممەد بن سەلمان، داوای لە سەرۆکی ئەمریکا، دوناڵد ترامپ، کردووە کە دەستێوەردانی سەربازی بکات و هێرش بکاتە سەر بنکەکانی گرووپی ئەنسار الله (حووسیەکان).
بەپێی قسەکانی بەرپرسانی ئەمریکی کە ئاژانسی "ئاکسیۆس" (Axios) بڵاویکردووەتەوە، ترامپ لەو کاتەدا ڕازی نەبوو هێرش دژی حووسیەکان ئەنجام بدات، بەڵام ڕازی بوو بە بەردەوامبوون لە دابینکردنی زانیارییە هەواڵگرییەکان و داتا و زانیارییەکانی دیاریکردنی ئامانج بۆ لایەنی سعودی.
ڕۆژی 21ی ئەیلولی 2026 ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بیری لەوە کردۆتەوە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بزووتنەوەی حوسییەکان (ئەنسار الله) دەستپێبکات، بەڵام لە کۆتا خولەکدا هێرشەکانی هەڵوەشاندەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕۆیتەرز نەیتوانیوە بە شێوەیەکی سەربەخۆ هەندێک لە وردەکارییەکان پشتڕاست بکاتەوە و سوپای ئەمریکاش بە فەرمی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە لە ژێر تاوتوێدایە پشتڕاست نەکردووەتەوە.
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی