ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە فڕۆکەخانەی ڕیاز لە سعودیە نیشاندەدات دوای ئەوەی لەلایەن مووشەکەکانی حوسییەکانەوە کرایە ئامانج؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "فڕۆکەخانەی ڕیاز لە سعودیە، دوای ئەوەی لەلایەن مووشەکەکانی حوسییەکانەوە کرایە ئامانج".

ڕاستییەکە

ئەو ڤیدیۆیەی کە بەڵاوکراوەتەوە گوایە فڕۆکەخانەی ڕیاز لە سعودیە نیشاندەدات دوای ئەوەی لەلایەن حوسییەکانەوە کرایە ئامانج، ڕاستی نییە، بەو پێیەی ڤیدیۆکە بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دروست کراوە.

لە کاتی پشکنینی ڤیدیۆکە بە بەکارهێنانی ئامرازە تایبەتەکانی شیکاری، ئەنجامەکان دەریانخست کە ڤیدیۆکە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.

هەروەها دەتوانرێت تێبینی بکرێت کە پێش ئەوەی خەڵکەکە لە هۆڵەکە بۆ دەرەوە بچن، هیچ دیوارێک لە دەرەوە دیار نییە، بەڵام کاتێک دەردەچن، دیوارێک بە شێوەیەکی لەناکاو دەردەکەوێت. هەروەها، لە کاتی ڕوودانی تەقینەوەکەدا، دەبینرێت کە دەرگا شووشەکان ناشکێن، هەروەها کەسەکان بەناو شووشەکانا تێدەپەڕن کاتێک لە باڵەخانەکە دەردەچن، ئەمەش ئاماژەیە بەوەی کە ڤیدیۆکە ڕاستەقینە نییە و بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.

لە ڕێگەی پشکنینی مێتاداتای ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە کۆنترین وەشانی ئەم ڤیدیۆیە لە 14ی تەموزی 2026 بڵاوکراوەتەوە، واتە دوو مانگ پێش ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە.

ماوەی ڤیدیۆیەکە تەنها 15 چرکەیە، کە یەکێکە لە تایبەتمەندییە باوەکانی کلیپە دروستکراوەکان بە زیرەکی دەستکرد، چونکە بەردەوام ڕاگرتنی وردەکارییەکانی دیمەن بۆ ماوەیەکی درێژتر بۆ ئەم جۆرە ڤیدیۆیانە سەختە.

بە جگە لەوەش، پشکنینی دەنگی ڤیدیۆکە دەریخست کە گفتوگۆکان بە زمانی عەرەبیی فوصحا دەکرێن، کە لە گفتوگۆ  مەیدانییە نافەرمییەکان لە شانشینی عەرەبیی سعودی یان وڵاتانی عەرەبیی دیکەدا ئاسایی نییە، چونکە بە شێوەیەکی زۆرتر زاراوە ناوخۆییەکان بەکاردەهێنرێن.

بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆ ساختەیە دوای ئەوە دێت کە کۆمەڵێک ڤیدیۆ و وێنە بڵاوکرانەوە لە بەرواری 19ی ئەیلوولی 2026، کە بەرزبوونەوەی دووکەڵی ڕەشی چڕ و بڵاوبوونەوەی ئاگریان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەلیک خالید لە پایتەختی سعودیە، ڕیاز، پیشان دەدەن.

بەپێی ئەوەی ماڵپەڕە هەواڵییەکان بڵاویان کردووەتەوە، هێرشێکی ئاسمانی ڕوویداوە کە بووەتە هۆی زیانگەیشتن بە کۆگای هەڵگرتنی سووتەمەنی فڕۆکەکان لە ناوچەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەلیک خالید.

لە بەرامبەردا، بەپێی نوێترین ڕاپۆرتە بەردەستەکان، دەسەڵاتدارانی سعودیە هیچ بەیاننامەیەکی فەرمیان بڵاونەکردووەتەوە کە جۆری ئەو چەکە دیاری بکات کە بەکار هاتووە یان ئەو لایەنەی کە هێرشەکەی ئەنجام داوە.

لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، سعودیە لە سەرەتای شەوی هەینی 18ی ئەیلولی 2026، ئاگادارکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە پارێزگاکانی فەرسان، خەمیس مەشیت، عولا، یەنبوع، تائف و جەدە، هەروەها شاری ئەبها و پارێزگای جازانیشی گرتەوە، پاشان ڕایگەیاند کە کە مەترسییەکە لە هەموو ئەو ناوچانە تێپەڕیوە، و داوای لە دانیشتووان کرد پابەندی ڕێنماییەکانی سەلامەتیی بن کە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بڵاوکراوەتەوە.

لای خۆیەوە عەمید یەحیا سەریع، وتەبێژی فەرمیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە حوسییەکان، لە بەیاننامەیەکدا کە لە 18ی ئەیلولی 2026دا بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بە فڕۆکەی "F-15" 26 هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە، کە لە بنکەی ئاسمانی خەمیس مەشیت هەڵفڕیوە و پارێزگای تەعزیان کردووەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی گشتی ئەو هەڵمەتانەی کە لەماوەی ئەم هەفتەیەدا لەلایەن فڕۆکە سعودییەکانەوە ئەنجامدراوە، 300 هێرشی ئاسمانی بووە، کە بە فڕۆکەکانی ئێف 15 و تایفون ئەنجامدراون، کە لە بنکەکانی خەمیس مەشیت و تائفەوە هەڵفڕین و پارێزگاکانی تەعز، حەجا، مەئریب، جەوف، بەیزا، عەمران، لاهج، حودەیدە و سەعدەیان کردۆتە ئامانج.