ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە بۆردومانی سەنعای پایتەختی یەمەن لەلایەن فڕۆکەکانی سعودییەوە نیشان دەدات؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "فڕۆکە جەنگییەکانى سعوودیە بۆردومانى سەنعاى پایتەختى یەمەن دەکەن".
ڕاستییەکە
ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە بڵاوکراوەتەوە و گوایە بۆردومانی سەنعای پایتەختی یەمەن نیشان دەدات لەلایەن فڕۆکەکانی سعودییەوە، چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2025 و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سەنعای پایتەختی یەمەن نیشان دەدات.
گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرەتیەک لە ڤیدیۆکە دەرکەوت کە پێشتر لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە بەرواری 10 ئەیلولی 2025 بڵاوکراوەتەوە، کە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سەنعای پایتەختی یەمەن نیشان دەدات.
دووبارە بڵاوکردنەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆییە دوای ئەوە دێت کە هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی سعودیە ڕایگەیاند کە هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنیان لە دژی ئامانجەکانی حوسییەکان ئەنجامداوە، هاوکات ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە زیاتر لە 100 فڕۆکەی سعودی بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان کردووە لە قۆناغی یەکەمی هێرشەکەدا.
هەروەها سعودیە لە 6ی تشرینی یەکەمی 2026 ڕایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانان سەکۆی هەڵدانی مووشەکی بالیستییان لە سەنعا و دامەزراوەیەکی هەڵگرتنی مووشەک لە پارێزگای سەعدە تێکشکاندووە، و ئەو دامەزراوەیە 20 مووشەکی بالیستی لەخۆگرتووە.
داتاکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ئاماژە بەوە دەکەن کە لە سەرەتای مانگی ئابی 2026ەوە زیاتر لە 184 هەزار کەس بەهۆی شەڕەکانی ئەم دواییە ئاوارە بوون، هاوکات ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە شەڕی ئەم دواییە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 959 کەس و برینداربوونی زیاتر لە چوار هەزار و 200 کەس، بەپێی ئەو ئامارانەی تا ئێستا بەردەستن.
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی