ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە هەڵهاتنی بەکۆمەڵی چەکدارانی سەر بە سعودیە نیشان دەدات دوای ئەوەی حوسییەکان دەگەنە سەریان؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاند ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "حوسیەکان ئەم ڤیدیۆیەیان بڵاوکردۆتەوە دەڵێن لەکاتی کۆبوونەوەی ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی سەربەسعودیا گەیشتینە سەریان و چەکدارەکان ڕایانکرد".

ڕاستییەکە

ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە بڵاوکراوەتەوە گوایە چەکدارانی سەر بە سعودیە هەڵدێن دوای ئەوەی حوسییەکان گەیشتوونەتە سەریان، چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی دەرکەوتووە کە ڤیدیۆکە کۆنە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ئازاری 2026، کە هێزێکی سوپای میسری نیشان دەدات کە هەڵدەکوتنە سەر هەڵکەنەرە سودانییەکان کە لەو لە ناوچەی دۆڵی باکوور لە ناوچەی حەلایب لە ویلایەتی دەریای سوور کار دەکەن.

گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە پێشتر کە لەلایەن ڕوانگەی نیشتمانی سودان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە 16ی ئازاری 2026 بڵاوکراوەتەوە، کە هێزێکی سوپای میسر نیشاندەدات لە کاتی هەڵکوتانە سەر هەڵکەنەرە سودانییەکانیان کە لەو ناوچەیەدا کاردەکەن، کە لە ئەنجامدا 7 کەس گیانیان لەدەستداوە و 3 کەسی دیکەش برینداربوون، جگە لە سووتاندنی چادرەکانی هەڵکەنەرەکان، لە ناوچەی دۆڵی باکوور لە ناوچەی حەلایب لە ویلایەتی دەریای سوور لە 9ی ئازاری 2026.

[[https://x.com/SnohrSd/status/2033644964727693619]]

ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان سعودیە و گرووپی حوسییەکان لە یەمەن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەرەسەندنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و هێرشەکان بەرەو فڕۆکەخانەکان و دامەزراوەکانی ناو خاکی سعودیە گواسترایەوە، هاوکاتە لەگەڵ چڕبوونەوەی شەڕەکان لە چەند بەرەیەک لە ناوخۆی یەمەن بەتایبەتی لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا و لە پارێزگای تەعز.

ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2026 لە هێرشەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەلیک خالید لە ڕیاز و فڕۆکەخانەی ئەبها، سێ کەس کوژراون و 36 کەسی دیکەش برینداربوون. گرووپی حوسییەکان بەرپرسیارێتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت. لە هێرشەکەدا بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەلیک خالید کەسێک کوژرا و هەشت کەسیش بریندار بوون، هاوکات لە هێرشێکدا بۆ سەر دامەزراوەکانی فڕۆکەخانەی ئەبها دوو کەس کوژران و 28 کەسی دیکەش برینداربوون.

عەمید یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن کە سەر بە حوسییەکانن، لە بەیاننامەیەکدا کە لە بەرواری 8ی تشرینی یەکەمی 2026 بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە:

"هێزە چەکدارەکانمان، ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکەخانەی شا خالیدیان لە ڕیاز بە دوو مووشەکی کروز، فڕۆکەخانەی نەجران بە مووشەکێکی بالیستیک، و بنکەی ئاسمانی لە خەمیس مەشت بە مووشەکێکی بالیستیکی کردە ئامانج. لە ئەنجامدا هاتوچۆی ئاسمانی لە هەردوو فڕۆکەخانەکەدا پەککەوت و زیان بە ئەوان و بنکە ئاسمانییەکە کەوت".

لەگەڵ بەردەوامی هێرشی حوسییەکان، سعودیە، تورکیا و پاکستان لە 5ی تشرینی یەکەم کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان لە ڕیاز ئەنجامدا و هەر سێ وڵاتەکە هەنگاوێکیان بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بەرگری هاوبەش ڕاگەیاند، لەوانەش گەڕان بەدوای جێگیرکردنی خێرای هێز و توانا سەربازییەکان لە سعودیە.