ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە گرکانی ئاناک کراکاتاو لە ئیندۆنیزیا پیشان دەدات؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "گڕکانی ئانکامەترسیدار لە ئەندەنوسیا نزیکە 3000سێ هەزار گەشتی هەلوەشاندەوە ئەوە بۆ چوارەمجارە لە هەمان چیا گڕکان ڕودەدات".
ڕاستییەکە
سەرەڕای تەقینەوەی گڕکانی ئاناک کراکاتاو لە ئیندۆنیزیا، بەڵام ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە بڵاوکراوەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە گڕکانی ئاناک کراکاتاو لە ئیندۆنیزیا پیشان دەدات، ڕاستەقینە نییە و بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.
لە کاتی پشکنینی ڤیدیۆکە بە بەکارهێنانی ئامرازە تایبەتەکانی شیکاری، ئەنجامەکان دەریانخست کە ڤیدیۆکە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.

هەروەها دەتوانرێت تێبینی بکرێت کە شێوەی لاڤاکان لە چەندین ساتدا بە شێوەیەکی نەرم و نائاسایی دەردەکەوێت، و لە نێوان چوارچێوەکانی ڤیدیۆکەدا بۆ شێوەگەلێکی زۆر لەیەکچوو دەگۆڕێت. هەروەها ستوونەکانی لاڤا وەک ئەوە دەردەکەون کە بە شێوەی شریتی یان هێڵی ڕاست دروست دەبن، لەبری ئەوەی هەڵسوکەوتی پچڕپچڕی لاڤای هەبێت.
هەروەها لە ڤیدیۆکەدا ئۆتۆمبێل و باڵەخانە پیشان دەدات، بەڵام دوورگەی گڕکانی ئاناک کراکاتاو لە ئەندەنوسیا هیچ دانیشتوویەکی تێدا نییە، چونکە لە ڕووی گڕکانەوە چالاکە و لە ڕادەبەدەر مەترسیدارە.
لە کەنداوی سوندای ئیندۆنیزیا، گڕکانی ئاناک کراکاتاو لە 4ی ئەیلوولی 2026ەوە بە شێوەیەکی بەهێز بەردەوام بووە، کە خۆڵەمێشی گڕکانەکە بەرزاییەکی زۆریان تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە نزیکەی 15 هەزار مەتر. ئەمەش بووە هۆی بڵاوبوونەوەی خۆڵەمێش لە بەشێک لە هەردوو دوورگەی جاوە و سۆماترا و ناوچەکانی دیکە.
خۆڵەمێشی گڕکانی ئاناک کراکاتاو بووە هۆی داخستنی فڕۆکەخانەکان بۆ پاراستنی سەلامەتی گەشتیاران، هەروەها، ئەو پچڕان و دواکەوتنەی کە بەهۆی تەقینەوەی گڕکانی ئاناک کراکاتاو لە 6ی ئەیلوولی 2026ەوە ڕوویداوە، کە لە دووری 150 کیلۆمەتر لە پایتەختی ئیندۆنیزیا هەڵکەوتووە، بووەتە هۆی هەڵوەشاندنەوە یان دواخستنی نزیکەی 3 هەزار گەشتی فڕۆکە، و کاریگەری کردووەتە سەر زیاتر لە 340 هەزار گەشتیاری، شایانی باسە هاتوچۆی ئاسمانی لە ئیندۆنیزیاش لە 8ی ئەیلوولی 2026ەوە دەستی پێکردەوە.
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی