ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە جۆرجیا میلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا قسە دەکات؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەی ناتۆ لە لە ئەنقەرە پیشان دەدات.
ڕاستییەکە
ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە بڵاوکراوەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە جۆرجیا میلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی لوتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە نیشاندەدات، ڤیدیۆیەکی کۆنە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2025، و لە کاتی لوتکەی نێودەوڵەتی شەرم ئەلشێخ بۆ ئاشتی تۆمارکراوە.
گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە پێشتر لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە 14ی تشرینی یەکەمی 2025 بڵاوکراوەتەوە، لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لە کاتی لوتکەی نێودەوڵەتی شەرم ئەلشێخدا بۆ ئاشتی دەردەکەوێت، کە بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ بەڕێوەچوو و تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر ڕێکخستنەکانی داهاتوو بۆ کەرتی غەززە. کۆتایی هات بە واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیلی داگیرکەر، بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری میسر.
بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆییە دوای ئەوە دێت کە هەردوو سەرکردەکە لە کاتی لوتکەی ناتۆ لە تەمموزی 2026 جارێکی دیکە کۆبوونەوە، کە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاماژەیان بە ساردییەکی ڕوون لە نێوانیاندا کرد، هەروەها هیچ کارلێکێکی بەرچاو لە کاتی دانیشتنی وێنەی گروپیدا نەبوو. دواتر جۆرجیا مێلۆنی پشتڕاستی کردەوە کە پەشیمان نەبووەتەوە لە هەوڵەکانی پێشووی بۆ پاراستنی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، بەڵام بە توندی ئەو چیرۆکانەی ڕەتکردەوە کە بانگەشەی ئەوەیان کردووە "پاڕاوەتەوە بۆ وێنەیەک" لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ.
مشتومڕەکە دوای کۆتاییهاتنی لوتکەی گروپی حەوت دەستیپێکرد، کە لە مانگی حوزەیرانی 2026دا لە شاری ئێڤیان لێس بەینزی فەرەنسا بەڕێوەچوو، لە میانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا "پاڕایەوە" وێنەیەکی لەگەڵ بگرێت لە کاتی لوتکەکەدا، بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، ترەمپ ڕایگەیاندووە، پێویست ناکات وێنەکە بگرێت، بەڵام ڕازی بووە، چونکە "بەزەیی پێیدا دێتەوە".
لە بەرامبەردا مێلۆنی دواتر ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا بە توندی ئەم چیرۆکەی ڕەتکردەوە و لێدوانەکانی ترەمپی بە "تەواو هەڵبەستراو" وەسفکرد. ئاماژەی بەوەشکردووە، بەم لێدوانانە سەری سوڕماوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئیتاڵیا و خۆی بە شێوەیەکی شەخسیی "ناپاڕێتەوە لە کەس". هەروەها ڕەخنەی لە ڕێبازی ترەمپ گرت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ڕۆژئاوا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە جیاوازە لە شێوازی ئەو لە مامەڵەکردن لەگەڵ نەیارەکانیان.
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی