ڕاستی ئەو وێنەیە چییە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی لەکارلادراوی ڤەنزوێلا نیشان دەدات کە بە لاوازی دەردەکەوێت؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە، گوایە نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی لەکارلادراوی ڤەنزوێلا بە لاوازی نیشاندەدات.
ڕاستییەکە
ئەو وێنەیەی کە بڵاوکراوەتەوە و گوایە نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی لەکارلادراوی ڤەنزوێلا نیشان دەدات کە لاواز دەردەکەوێت وەک ئێسکەپەیکەرێک، ساختەیە و بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.
لە کاتی پشکنینی وێنەکە بە بەکارهێنانی ئامرازە تایبەتەکانی شیکاری وێنە، ئەنجامەکان دەریانخست کە ناڕاستەقینەیە و بە تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.

سەرۆکی لابراوی ڤەنزوێلا، نیکۆلاس مادۆرۆ، ئێستا لە زیندانێکی شاری نیویۆرکدایە و چاوەڕێی دادگاییکردنە لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و پیلانگێڕی بۆ بەقاچاخبردنی ماددە هۆشبەرەکان بۆ ئەمریکا.
بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیە دوای ئەوە دێت کە پێشتر سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ ڕاگەیاند لە 3ی کانوونی دووەمی 2026، لە پۆستێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال نووسیویەتی:
"ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە سەرکەوتوویی هێرشێکی بەرفراوانی لە دژی ڤەنزوێلا و سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ ئەنجامدا کە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا دەستگیرکرا و بە فڕۆکە گواستراوەتەوە دەرەوەی وڵات، ئەم ئۆپەراسیۆنە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسای ئەمریکا ئەنجامدراوە. وردەکارییەکان دواتر بڵاو دەکرێنەوە."

سەرۆکی پێشووی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ لە 27 ی ئاداری 2026 لەبەردەم دادگایەکی فیدراڵی لە مانهاتن ئامادە بوو، لە کەیسێکی "تیرۆریستی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان"، پاش ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵدا لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئەمریکاوە دەستگیرکرا.
مادورۆ هەوڵی دا دادوەری فیدراڵی ڕازی بکات کە حکومەتی ئەمریکا دەستێوەردان دەکات لە توانای بەرگریکردن لە خۆی لە دژی تۆمەتەکانی پەیوەست بە "تیرۆریزمی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان" و لە ئەنجامدا داوای ڕەتکردنەوەی کەیسەکەی کرد.
پارێزەرەکەی مادورۆ گوتی سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەی گەواهیەکانیان داوە و تەئکیدیان لەوە کردووەتەوە کە ناتوانن پارەی یاسایی خۆیان بدەن و بۆیە دەبێت ڕێگە بە حکومەتی ڤەنزوێلا بدرێت تێچووی بەرگرییان دابین بکات بۆ ئەوەی مافی تۆمەتباران بۆ هەڵبژاردنی پارێزەرێکی تایبەت پێشێل نەکرێت.
لە هەمان کاتدا، یەکێک لە داواکاری گشتی فیدراڵی مادورۆ و فلۆرێسی تۆمەتبار کرد بە "تاڵانکردنی سامانی ڤەنزوێلا"، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ ڕازیکردنی دادوەر بۆ دەرنەکردنی فەرمانێک کە ڕێگە بە ڤەنزوێلا بدات تێچووی یاسایی تۆمەتبارەکان بدات.
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی