ڕاستی ئەو هەواڵانە چییە کە باس لە موسڵمانبوونی ڕۆبێرتۆ کارلۆسی یاریزانی پێشووی بەڕازیلی دەکەن؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "ڕۆبێرتۆ کارلۆس موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند".

ڕاستییەکە

ئەو هەواڵانەی باس لە موسڵمانبوونی ڕۆبێرتۆ کارلۆسی یاریزانی پێشووی بەڕازیلی دەکەن، ساختەن، بەو پێیەی یاریزانەکە ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە موسڵمانبوونی دەکەن.

لێکۆڵینەوەمان لەو هەواڵانە کرد کە باس لە موسڵمانبوونی یاریزانی پێشووی بەڕازیلی ڕۆبێرتۆ کارلۆس دەکەن، بە بەکارهێنانی وشەی سەرەکی لە وێبگەڕەکانی گەڕان، و هیچ سەرچاوەیەکی متمانەپێکراومان نەدۆزیەوە کە پشتگیری لەم دەنگۆیانە بکەن، هەروەها ئەو یاریزانە بەڕازیلییە هیچ هەواڵێکی هاوشێوەی لە ڕێگەی هەژمارە فەرمییەکانییەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاونەکردوەتەوە، بەهەمان شێوە هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی وەرزشی متمانەپێکراو هەواڵی هاوشێوەی ڕوماڵ نەکردووە.

لای خۆیەوە ڕۆبێرتۆ کارلۆس ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە موسڵمانبوونی دەکەن، لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ ڕۆژنامەی "عوکاز"ی سعودی لە 19ی ئابی 2026، ڕوونیکردەوە: "رێزێکی زۆرم بۆ ئیسلام هەیە، وە زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە کە دەبینم ژنەکەم نوێژ دەکات، بەڵام ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە موسڵمانبوونم دەکەن نادروستن".

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ساختەیە دوای ئەوە دێت کە عەلی شاهین پەرلەمانتاری تورکیا ڕایگەیاند کە شێخ جیهاد حەمەدە پێی ڕاگەیاندووە کە کارلۆس نزیکەی چوار هەفتە لەمەوبەر سەردانی کردووە و شەهادەی هێناوە و موسڵمان بووە، هەروەها وێنەی ئەو ئاهەنگەی کە پێدەچوو ئاهەنگێکی هاوسەرگیری ئیسلامی بێت کە کارلۆس و سوهەیلا تاهیری نیشاندەدات، لە ئینتەرنێتدا بڵاوبوونەوە، ئەمەش قسە و باسەکانی زیاتر کرد. بەڵام کارلۆس ڕوونیکردەوە کە ئەو و تاهیری هاوسەری دوو ئاهەنگی هاوسەرگیری جیاوازیان ئەنجامداوە، لەبەر ڕێزگرتن لە خێزانەکانیان، لەنێویاندا خزمە ​​کاسۆلیکەکانی و خێزان و هاوڕێ موسڵمانەکانی هاوسەرەکەی.

وێنەی هاوسەرگیریەکەیان لە 17ی ئابی 2026 سەرلەنوێ بڵاوبوونەوە، بەڵام هاوسەرگیریەکەیان نوێ نییە، بەو پێیەی لە مانگی تەمموزدا زانیاری لەسەر ئەو بابەتە بڵاوکرایەوە، کە ئەو دوو هاوسەرە لە 25ی تەمموزی 2026دا دوو ئاهەنگی بچووکی جیاوازیان ئەنجامدا، کە خێزان و هاوڕێ نزیکەکانیان ئامادەی بوون.

ڕۆبێرتۆ کارلۆس کێیە؟

یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی بەڕازیلییە و لە 10ی نیسانی ساڵی 1973 لەدایک بووە و بە یەکێک لە بەرگریکارە دیارەکانی مێژووی تۆپی پێ دادەنرێت. بە تایبەتی لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا لەگەڵ یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانیدا ناوبانگی دەرکرد، کە لە ساڵی 1996 تا 2007 یاریی کرد، لەگەڵیدا چەندین نازناوی بەدەستهێنا، دیارترینیان چامپیۆنزلیگ و خولی ئیسپانیا بوو.

هەروەها کارلۆس یاریزانێکی سەرەکی هەڵبژاردەی بەڕازیل بوو، بەشداری لە سێ مۆندیالدا کردووە و لە ساڵی 2002 لەگەڵ بەڕازیل نازناوی مۆندیالی بردەوە، بە خێرایی زۆر و لێدانە بەهێزەکانی پێی چەپی ناوبانگێکی زۆری هەبوو