ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە پێکدادانی نێوان بەلەمەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و هێزەکانی ئەمریکا لە ئاوەکانی خەلیج نیشاندەدات؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "پێکدادانی نێوان بەلەمەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و هێزەکانی ئەمریکا لە ئاوەکانی خلیج".
ڕاستییەکە
ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە گوایە پێکدادانی نێوان بەلەمەکانی سوپای پاسداران و هێزەکانی ئەمریکا لە ئاوەکانی خەلیج نیشان دەدات، چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە کۆنە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2024، کە پێکدادانی توند لە ئاسمانی شاری ئۆدێسای ئۆکرانیا نیشان دەدات، کە چەکی دژە فڕۆکە بەرپەرچی هێرشێکی بەرفراوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیا دەداتەوە.
گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە پێشتر لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە بەرواری 18ی تشرینی دووەمی 2024 بڵاوکراوەتەوە، کە پێکدادانی توند لە ئاسمانی شاری ئۆدێسای ئۆکرانیا نیشان دەدات، کە چەکی دژە فڕۆکە بەرپەرچی هێرشێکی بەرفراوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیا دەداتەوە.
بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆییە لەگەڵ ئەو بانگەشە چەواشەکارانەیە، هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، ئاژانسەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە بەرەبەیانی 15ی تەموزی 2026، ئەمریکا یەکەیەکی بەرهەمهێنانی ئاوی کانزایی لە ناوچەی موسیان لە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران کردە ئامانج.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە کە تاوەری کۆنتڕۆڵی دەریایی لە شاری چابەهار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ جاری دووەم ڕووبەڕووی هێرشی مووشەکی ئەمریکی بووەتەوە و ئاماژەیان بەوە کردووە، تاوەرەکە بۆ مەبەستی مەدەنی بەکاردێت، و لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و فریاگوزاری بۆ ماسیگرەکان بەکاردەهێنرێت، هەروەها بۆ دەستەبەرکردنی بازرگانی دەریایی.
سوپای ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، دەستیان کردووەتەوە بە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر ئەو کەشتیانەی کە بۆ بەندەر و ناوچە کەناراوییەکانی ئێران دەڕۆن و دەگەڕێنەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، زیاتر لە 20 کەشتی جەنگی هێزی دەریایی ئەمریکا لەگەڵ سەدان فڕۆکەی سەربازی لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چالاکن.
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی