ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە دروستکردنی مزگەوتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە مەدینە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان نیشان دەدات؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "بەدرۆن وێنەی مزگەوتی مەدینە لە ئاسمان دروست ئەکەن سەڵەوات لە بیر مەکەن".
ڕاستییەکە
ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە بڵاوکراوەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە دروستکردنی وێنەی مزگەوتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە مەدینە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان نیشان دەدات، ڕاستەقینە نییە، بەڵکو بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.
لە کاتی پشکنینی ڤیدیۆکە بە بەکارهێنانی ئامرازە تایبەتەکانی شیکاری، ئەنجامەکان دەریانخست کە ڤیدیۆکە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.

هەروەها بە بەکارهێنانی ئامرازی Gemini ی گووگڵ پشکنینمان بۆ ڤیدیۆکە کرد و ئەنجامەکان دەریانخست کە ڤیدیۆکە و ئەو دەنگەی هاوپێچی کراوە بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکردی گووگڵ دروستکراوە یاخود دەستکاری کراوە.

ناو بەناو، ژمارەیەک ڤیدیۆی دروستکراو یان دەستکاریکراو بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای زیرەکی دەستکرد بڵاو دەکرێنەوە، بە شێوەیەک کە گوایە دیمەن یان ڕووداوێکی ڕاستەقینە پیشان دەدەن، لە کاتێکدا کە بە تەواوی ساختەن یان بەشیکی ساختەیە. زۆرجار ئەم جۆرە ناوەڕۆکە دووبارە بڵاو دەکرێتەوە بە مەبەستی گومڕاکردنی ڕای گشتی یان هەڵگیرساندنی مشتومڕ.
لە نێوان ئەم ڤیدیۆیانەدا، ڤیدیۆیەک گوایە هەوادارانی نەرویجی "جوڵەی سەوڵ لێدان" لەسەر پشتێنەی گواستنەوەی جانتا لە فڕۆکەخانەیەک ئەنجام دەدەن نیشاندەدات، بەڵام دوای پشکنین و دڵنیابوونەوە، دەرکەوت کە ڤیدیۆکە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.
هەروەها ڤیدیۆیەکی دیکە بڵاوکرایەوە گوایە گوایە یاریزانی نەرویجی ئێرلینگ هالاند لە کاتی سەیرکردنی ئاوێنەدا لە کاتی نانخواردن لە خۆی دەترسێت، بەڵام دوای پشکنین و دڵنیابوونەوە، دەرکەوت کە ڤیدیۆکە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی