ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە سەماکردنی کچێکی سووریە لەسەر ئاڵای عێراق؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "عێراق تەهدیدی لە سوریا کردووە مندالێک لەسەر ئالاکەیان رەقس و سەما دەکات ئەوانیش بێدەنگیان هەلبژاردووە".
ڕاستییەکە
ئەو ڤیدیۆیەی کە کچێک لەسەر ئاڵای عێراق سەما دەکات، بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە ڕێگای Veo 3 دروستکراوە، وەک لە خوارەوەی لای ڕاستی ڤیدیۆکە وشەی"Veo" دەردەکەوێت.
لە کاتی گەڕان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیە، تێبینی چەند شتێکمان کرد، وەکو هەبوونی وشەی "Veo" لە خوارەوەی لای ڕاستی ڤیدیۆکە، کە ئامرازێکی زیرەکی دەستکردە لەلایەن گووگڵەوە کە ڤیدیۆ دروست دەکات، درێژی ئەو ڤیدیۆیانەی کە ئامرازەکە دروستی دەکات 8 چرکەیە.

جگە لەوەش ئاماژەمان بە هەڵەیەک کرد لە نووسینی ناوی (الله) لەسەر ئەو ئاڵایەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت،

ئەمە جگە لەوەی شێوەی هیلال لەسەر وشەی (أكبر) هەیە، لەکاتێکدا هیچ شێوەیەک لەسەر وشەی (أكبر) لە ئاڵای ڕاستەقینەی عێراقدا نییە، ئەمەش دەیسەلمێنێت کە ساختەیە و بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.

لەم دواییانەدا، زۆر هەواڵی ساختە و چەواشەکارانە بڵاوکراوەتەوە، بەڵام کاتێک لەلایەن تیمی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت، دەردەکەوێت کە ساختەیە و بە زیرەکی دەستکرد دروستکراون.

