ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە سەمای پزیشکێکی ددان لە بەغدا نیشاندەدات؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "وەزارەتی تەندروستی لێژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر پێکهێناوە، دکتۆرێکی ددان لە نۆرینگەکەی لە بەغدا سەما دەکات و بڵاوی دەکاتەوە".

ڕاستییەکە

ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە گوایە پزیشکێکی ددان لە بەغدا نیشاندەدات کە سەما دەکات لە نۆرینگەکەی، چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی دەرکەوت ڤیدیۆکە لە عێراق تۆمارنەکراوە، بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ سەماکەر و مامۆستایەکی سەما لە قودس.

گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە پێشتر لە لایەن هەژمارێکی ئینستاگرامەوە لە 14ی تەمموزی 2026 بڵاوکراوەتەوە، لەگەڵ پێداچوونەوە بە هەژمارەکەدا دەرکەوت کە ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ ئافرەتێک کە خەڵکی قودسە، و لە بایۆی هەژمارەکەیدا ڕایگەیاندووە کە وەک سەماکار و مامۆستای سەمای کاردەکات.

هەروەها لە پۆستەکەدا ئاماژەی بە هەژمارێک داوە کە گوایە هی پزیشکێکی ژنە. لەگەڵ چوونە ناو ئەو هەژمارەکە، دەرکەوت کە لە بایۆی هەژمارەکەیدا ڕایگەیاندووە کە پزیشکێکە و لە سەنتەری پزیشکی سۆرۆکا کاردەکات، کە دەکەوێتە شاری بێرشێبا لە ناوچە فەلەستینییەکان کە لەلایەن ئیسرائیلی داگیرکەرەوە داگیرکراوە.

واتە ڤیدیۆکە پزیشکی ددانی عێراقی نیشابن نادات م، بەڵکو سەماکار و مامۆستایەکی سەما لە قودس نیشان دەدات.

هەروەها وەزارەتى تەندروستى عێراق هیچ بەیاننامەیەکى فەرمى بڵاونەکردووەتەوە کە کردنەوەى لێکۆڵینەوەى ڕاگەیاندبێت سەبارەت بەو بانگەشەیەى کە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە پزیشکێکی ددان لە بەغدا لە یەکێک لە کلینیکەکاندا سەما دەکات.

ناوبەناو ژمارەیەک هەواڵی ساختە بە درۆ دەگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق، بە ئامانجی وروژاندنی مشتومڕ یان چەواشەکردنی ڕای گشتی.

نموونەی ئەم پۆستانەش، ڤیدیۆیەک کە گوایە عولا تەمیمی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە سەرخۆشی لە کاتی ئاهەنگێکی تایبەتدا نیشاندەدات، بەڵام دوای پشتڕاستکردنەوە دەرکەوت کە ئەو بانگەشەیە ساختەیە.

هەروەها وێنەیەک بڵاوکرایەوە کە گوایە دەستگیرکردنی کەسێک نیشاندەدات کە هەوڵیداوە هاوڵاتییەکی پاکستانی لە بەغدا بفرۆشێت، بەڵام لێکۆڵینەوەکان سەلماندیان کە ئەم بانگەشەیە ساختەیە.