ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە عولا تەمیمی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە کاتی بە سەرخۆشی لە کاتی ئاهەنگێکی تایبەتدا نیشاندەدات؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت " گرتە ڤیدیۆیەکی پەرلەمانتاری عێراق عەلا تەمیمی بڵاو کرایەوە بزانە چی دەکات".
ڕاستییەکە
ڤیدیۆکە چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی عولا ئەلتەمیمی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە سەرخۆشی لە ئاهەنگێکی تایبەتدا نیشان نادات، وەک ئەوی بانگەشەی بۆ کراوە، بەڵکو ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ بلۆگەرێک بە ناوی یاسەمین ئیسماعیلی.
گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە پێشتر لەلایەن هەژمارێکی ئینساتگرام بە ناوی "یاسەمین ئیسماعیلی" لە بەرواری 25ی تشرینی یەکەمی 2025 بڵاوکراوەتەوە، کەواتە ئەو ڤیدیۆیەی کە بڵاوکراوەتەوە عولا ئەلتەمیمی ئەندامی پەرلەمانی عێراق نییشان نادات وەک لە پۆستە چەواشەکارانەکە ئاماژەی پێدراوە، بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ بلۆگەرێک بەناوی یاسەمین ئیسماعیلی.

هەروەها بەراوردکردنێکمان ئەنجامدا لەنێوان ئەو کەسەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت لەگەل وێنەیەکی پەرلەمانتار عولا ئەلتەمیمی، تێبینی جیاوازییەکی ڕوونمان لە نێوان ئەو دوو کەسەدا کرد.

لای خۆیەوە پەرلەمانتار عولا ئەلتەمیمی لە پۆستێکدا کە لە 2ی تەمموزی 2026 لە پەیجی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، ڕەوایەتی ئەو بانگەشەیەی ڕەتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ڤیدیۆکە هی خۆی نییە، بەڵکو کەسێکی دیکەیە، هەروەها ناوەڕۆکەکەی دەستکاری کراوە و بە شێوەیەکی چەواشەکارانە بەکارهێنراوە بۆ ئەوەی زیان بە ناوبانگەکەی بگەیەنێت.
عولا ئەلتەمیمی کێیە؟
ئەندازیار عولا یەحیا ئەلحەسەن ئەلتەمیمی پەرلەمانتاری عێراق و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانە بۆ پارێزگاری بەغدا. خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی تەکنەلۆجیا. ئەو بە ئارەزووی بۆ ئاوەدانکردنەوە و ژێرخانی و خزمەتگوزارییە گشتیەکان ناسراوە، بەشداری دەکات لە گفتوگۆکردن لەسەر یاسادانان و ئەنجامدانی چاودێری لەناو ئەنجومەنی نوێنەران. هەروەها سەرۆکایەتی کۆڕبەندی گفتوگۆی (سین) دەکات.
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی