ڕاستی ئەو بەڵگەنامەیەی چییە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە دەرچووە، کە فەرمانی دەستگیرکردنی عەبدولئەمیر شەمەری لەخۆدەگرێت؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەڵگەنامەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت " فەرمانی دەستگیرکردن بۆ وەزیری ناوەخۆی عێراق/ کابینەی سودانی دەرچوو واژوی فایەق زێدان لەسەر فەرمانەکەیە".
ڕاستییەکە
ئەو بەڵگەنامەیەی کە گوایە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عەبدولئەمیر ئەلشەمەری وەزیری پێشووی ناوخۆی عێراق بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە گەندەڵکارییەوە لەخۆ دەگرێت، ساختەیە، بەو پێیەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕەسەنایەتی ئەو بەڵگەنامەیەی ڕەتکردەوە.
لە کاتی گەڕان لە وێبگەڕەکان بە بەکارهێنانی وشەی سەرەکی، هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراومان نەدۆزیەوە کە ڕاستی ئەو بەڵگەنامەیە بسەلمێنێت، هەروەها تا ئێستا هیچ قەوارەیەکی حکومی بەیاننامەی فەرمی یاخود هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو بابەتە نەداوە. جگە لەوەش هیچ هەواڵێکی پەیوەندیدار بەو بانگەشەیە لە هەژمارە فەرمییەکانی وەزارەتی ناوخۆ، دژە تیرۆر، کۆمیسیۆنی دەستپاکی، یان فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران بڵاونەکراوەتەوە، هەروەها هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی، چ فەرمی یاخود نافەرمی، ڕووماڵی هەواڵی هاوشێوەیان نەکردووە.
لای خۆیەوە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە لە 30ی حوزەیرانی 2026 لە لاپەڕەی فەرمی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، ڕەسەنایەتی ئەو بەڵگەنامەی کە بڵاوکراوەتەوە ڕەتکردەوە، و تێیدا دەڵێت:
"ناوەندی میدیایی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری چاودێری پۆستێکی کردووە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە ئاگادارییەکی سووری تێدایە، گوایە داوای ڕادەستکردنەوەی بەڕێز عەبدولئەمیر ئەلشەمەری لەلایەن ئینتەرپۆلەوە کراوە، و گوایە لەلایەن بۆ فەرمانگەی داواکاری گشتی دەرچووە، ناوەندەکە دەیەوێت ڕوونی بکاتەوە کە ئەم بەڵگەنامەیە ساختەیە و نادروستە. لەمبارەیەوە ئاگاداری ئەو کەسانە دەکەینەوە کە خەریکی ئەو جۆرە کارە نایاساییەن، و بەرپرسیاران ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر”.
هەروەها دەتوانرێت چەندین هەڵە لە بەڵگەنامەکەدا بەدی بکرێت، وەک:
ژمارە 2026، ژمارە 6ی تێدایە کە لەگەڵ ژمارەیەکی دیکەدا تێکەڵکراوە، ئەمەش هەڵەیەکی باو لەو بەڵگەنامانەی بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوی.
- بوونی دەستەواژەی "(ئیمزا و مۆر)" ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو کەسەی بەڵگەنامەکەی ساختە کردووە ئەم دەستەواژەیەی بەکارهێناوە، کە بەرنامەکە بە هەڵە خستویەتییە ناو بەڵگەنامە ساختەکەکە.
- لە بەڵگەنامەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، تۆمەتبار بە ناوی سیانی خۆیەوە ئاماژەی پێدەکرت، لەکاتێکدا لە بەڵگەنامە ساختەکەدا تەنها ناوی یەکەم و ناوی نازناوی هاتووە، ئەمەش هەڵەیەکی کارگێڕییە.
- دوا ڕستەی سەر مۆرەکە شێواوە، ئەمەش بەڵگەی زیاترە لەسەر ئەوەی بەڵگەنامەکە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.
- دەسەڵاتی کارامە بۆ دۆسیەکانی لێپێچینەوە نێودەوڵەتییەکان لە عێراق، ناوەندی نیشتمانی بۆ هاوکاریی دادوەری نێودەوڵەتییە، نەک دەزگای داواکاری گشتی. هەروەها پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هیچ قەوارەیەک بە ناوی فەرمانگەی داواکاری گشتی نێودەوڵەتی لە ناو دەزگای داواکاری گشتیدا نییە.
- ئەو قەوارەیەی بەرپرسە لە دۆسیەی لێپێچینەوە نێودەوڵەتییەکان لە عێراق، ناوەندی نیشتمانیی هاوکاریی دادوەریی نێودەوڵەتییە، نەک دەزگای داواکاری گشتی، هەروەها تێبینی ئەوە دەکەین کە هیچ لایەنێک بە ناوی فەرمانگەی داواکاری گشتی نێودەوڵەتی لە دەزگای ناوبراودا نییە.

بڵاوبوونەوەی ئەو وێنەیە دوای ئەوە دێت کە لە چەند پارێزگایەکی عێراق، و ناوچەی سەوز لە سەنتەری بەغدای پایتەخت، لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 28ی حوزەیرانی 2026، هێزێکی زۆری ئەمنی بڵاوەی پێکرا، هاوکات لەگەڵ جێبەجێکردنی هەڵمەتی دەستگیرکردن کە ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی و بەرپرسی سیاسی کردە ئامانج، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە کەیسەکانی گەندەڵی دارایی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات.
بەگوێرەی ماڵپەڕە هەواڵییەکان، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی ئەنجامداوە کە کەسایەتییە سیاسییەکان و ئەندامانی پەرلەمانی لەخۆگرتبوو، ڕوونیکردەوە کە ئەو ڕێوشوێنانە لەسەر بنەمای فەرمانی دادوەری هاتوون، هەروەها بە پەیوەست بە دۆسیەکانی گەندەڵی دارایی و ئیداری.
- لينك 1
- لينك 2
- لينك 3
- لينك 4
- لينك 5
- لينك 6
- لينك 7
- لينك 8
- لينك 9
- لينك 10
- لينك 11
- لينك 12
- لينك 13
- لينك 14
- لينك 15
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی