ڕاستی ئەو هەواڵە چییە کە باس لە دەرکردنی فەرمانێک لەلایەن عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران دەکات کە دەبێت ئەو پزیشکانەی لە کلینیکی تایبەتدا کاردەکەن دەستبەجێ دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بکان؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "دەبێت پزیشک یان لە نەخۆشخانە دەوام بکات یان لە نۆرینگە دەوام بکات".
ڕاستییەکە
ئەو هەواڵانەی باس لە دەرکردنی فەرمانێک لەلایەن عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات سەبارەت بە کارکردنی پزیشک تەنها لە نەخۆشخانە یاخود لە نۆرینگە، ساختەیە و ڕاست نییە.
لە کاتی گەڕان لە وێبگەڕەکان بە بەکارهێنانی وشەی سەرەکی، هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراومان نەدۆزیەوە کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت، جگە لەوەش هیچ هەواڵێکی پەیوەندیدار بەو بانگەشەیە لە هەژمارە فەرمییەکانی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، یان خودی سەرۆک وەزیران، عەلی زەیدی، یان وەزارەتی تەندروستی بڵاونەکراوەتەوە، هەروەها هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی، چ فەرمی یاخود نافەرمی، ڕووماڵی هەواڵی هاوشێوەیان نەکردووە.
شایەنی باسە وەزارەتی تەندروستی عێراق لە 4ی تەمموزی 2026 بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، سەبارەت بەو دانگۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە بەیاننامەیەک کە گوایە سەرۆکی حکومەت بڵاویکردۆتەوە و داوا لە پزیشکەکان دەکات کە لە کلینیکە تایبەتەکاندا کاردەکەن دەست لەکاربکێشنەوە، وەزارەتەکە پشتڕاستی کردەوە کە هیچ لێدوانێکی لەو شێوەیە یان بڕیارێکی فەرمی دەرنەچووە، هەروەها ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، و داوای لە ڕای گشتی کرد پشت بە پلاتفۆرمە فەرمییەکان ببەستن وەک سەرچاوەی زانیاری و خۆیان لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی پشتڕاستنەکراوە بەدوور بگرن.
بە ئاماژەدان بە یاسای تەندروستی گشتی ژمارە (89)ی ساڵی 1981، ڕوونە کە بڕگەی ڕێکخستنی کردنەوەی کلینیکی تایبەت بۆ پزیشکان و مەرجەکانی مۆڵەتدانیان لەخۆگرتووە، بەڵام هیچ دەقێک لەخۆناگرێت کە ڕێگری لە پزیشکێکی دامەزراو لە وەزارەتی تەندروستی بکات بۆ کردنەوەی کلینیکی تایبەت، هەروەها مەرجی ئەوەشی تێدا نییە کە دەبێت دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بکات ئەگەر لە کلینیکی تایبەتدا کار بکات.
ناوبەناو کۆمەڵێک لێدوانی ناڕاست و چەواشەکارانە دەگەڕێنرێنەوە بۆ بەرپرسانی حکومەت و کەسایەتییە گشتیەکان، هەروەها دەستکاریکردنی قاڵبی دامەزراوە میدیاییە ناسراوەکان بە مەبەستی بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی و پێدانی متمانە بە زانیارییە ناڕاستەکان.
لە نێو ئەم هەواڵانەدا، لێدوانێک کە خراوەتە پاڵ باسم بەدری سەبارەت بە دابەشنەکردنی مووچە بەسەر کورددا، بەڵام دوای پشتڕاستکردنەوە دەرکەوت ئەو هەواڵە ساختەیە.
هەروەها بەڵگەنامەیەک بڵاوکراویەوە گوایە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ وەزیری ناوەخۆی عێراق لە کابینەی سودانی دەرچووە، بەڵام دوای پشتڕاستکردنەوە دەرکەوت کە ئەو بەڵگەنامەیە ساختەیە.
- لينك 1
- لينك 2
- لينك 3
- لينك 4
- لينك 5
- لينك 6
- لينك 7
- لينك 8
- لينك 9
- لينك 10
- لينك 11
- لينك 12
- لينك 13
- لينك 14
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی