ڕاستی هەواڵی دەستگیرکردنی سوندوس نوسەیف خوشکی پەرلەمانتار عالیە نوسەیف لە ناوچەی کازیمیە لە بەغدای پایتەخت چییە؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "سوندوس نوسەیف، خوشکی عالیە نوسەیفی پەرلەمانتار دوێنێ شەو لە ناوچەی کازمیەی بەغدا دەستگیرکراوە".
ڕاستییەکە
ئەو هەواڵەی لە بارەی دەستگیرکردنی سوندوس نوسەیف، خوشکی پەرلەمانتار عالیە نوسەیف بڵاوبووەتەوە، هەواڵێکی ساختەیە، بەو پێیەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا ڕاستی ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە.
لە کاتی گەڕان لە وێبگەڕەکان بە بەکارهێنانی وشەی سەرەکی، هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراومان نەدۆزیەوە کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت، جگە لەوەش هیچ هەواڵێکی پەیوەندیدار بەو بانگەشەیە لە هەژمارە فەرمییەکانی دەستەی دەستپاکیی عێراق، یان وەزارەتی ناوخۆ، یان ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا بڵاونەکراوەتەوە، هەروەها هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی، چ فەرمی یاخود نافەرمی، ڕووماڵی هەواڵی هاوشێوەیان نەکردووە.
لای خۆیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا لە بەیاننامەیەکدا کە لە 9ی تەمموزی 2026 لە لاپەڕەی فەرمی خۆیدا بڵاویکردەوە، ڕاستیی ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە، تێیدا پشتڕاستی کردەوە کە ئەو هەواڵانەی سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەندامی ئەنجومەن سوندوس نوسەیف جاسم بڵاوکراوەتەوە ساختەیە و دوورە لە ڕاستییەوە.
پێشتر لە 29ی حوزەیرانی 2026، حەیدەر عەبودی وتەبێژی حکومەتی عێراق دەستگیرکردنی 21 تۆمەتباری ڕاگەیاند کە تێوەگلاون لە دۆسیەی گەندەڵی، ئەمەش لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی و چاودێریدا، دووپاتی کردەوە کە ژمارەیەک کەسی دیکەی داواکراو هێشتا بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە و لەم قۆناغەدا ناوەستێت. هەروەها ڕوونیشیکردەوە کە لێکۆڵینەوەکان و دانپێدانانی بەشێک لە تۆمەتبارەکان یارمەتیدەر بووە لە ئاشکراکردنی چەندین تۆڕی تر کە گومانی تێوەگلانیان لەسەرە لە دۆسیەی گەندەڵی.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 28ی حوزەیرانی 2026 لە چەند پارێزگایەکی عێراق و ناوچەی سەوز لە ناوەندی بەغدای پایتەخت، جوڵەیەکی ئەمنیی بەدیکرا، کە بریتی بوو لە جێگیرکردنی ئەمنی بەرفراوان و جێبەجێکردنی هەڵکوتانە سەر و دەستگیرکردن لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە کەیسەکانی گەندەڵی دارایی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی، لە 28ی حوزەیرانی 2026، ناوی ئەو تۆمەتبارانەی ئاشکرا کرد کە دەستگیرکراون، ئەمەش بە پشتبەستن بە دانپێدانانی عەدنان جومەیلی بریکاری وەزیری نەوت. لە لیستەکەدا ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمان و بەرپرسانی حکومەتی تێدابوو، لەوانە: موسەنا ئەلسەمەڕائی، عالیە نوسەیف، بوشرە ئەلقەیسی، بریکاری وەزیری نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن، عەلی مەعرەج، و محمد ئەلکەربولی.
- لينك 1
- لينك 2
- لينك 3
- لينك 4
- لينك 5
- لينك 6
- لينك 7
- لينك 8
- لينك 9
- لينك 10
- لينك 11
- لينك 12
- لينك 13
- لينك 14
- لينك 15
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی