ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە گەشتیارێکی بیانی لە ناوچەی بەرواری باڵا لە دهۆک لەلایەن بازگەیەکی سوپای تورکیاوە داوای بەڵگەنامەی لێدەکرێت؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "گه‌شتیارێکی بیانی گەشتەکەی بۆ ناوچەی بەرواری باڵا لە پارێزگای دهۆک دۆکیۆمێنت دەکات، و باس لەوە دەکات کە چۆن لەلایەن بازگەیەکی سوپای تورکیاوە ڕاگیراوە و داوای ناسنامەیان لێکردووە بۆ ئەوەی لە ناسنامەکەی دڵنیاببنەوە".

ڕاستییەکە
ئەو ڤیدیۆیەی کە گوایە گەشتیارێکی بیانی لە کاتی گەڕانیدا لە ناوچەی بەرواری باڵا لە دهۆک، لە لایەن بازگەیەکی سوپای تورکیاوە داوای بەڵگەنامەکانی لێدەکرێت، چەواشەکارانەیە، دەرکەوت کە ڤیدیۆکە لە تورکیا لەلایەن ئەو گەشتیارە بیانییەوە لە نزیک سنووری عێراق و تورکیا تۆمارکراوە، نەک لە ناوچەی بەرواری باڵا لە پارێزگای دهۆک.

گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە ڤیدیۆکە لە لایەن کەناڵێکی یوتیوب لە بەرواری 11ی کانوونی یەکەمی 2024 بڵاوکراوەتەوە، هەروەها دەقکی لەگەڵدا هاوپێج کردووە کە دەڵێت: 

"ئەمە دوا گەشتی تەواومە لە تورکیا، باوەڕناکەم کات چەندە بە خێرایی تێدەپەڕێت، تا زیاتر لە سنووری عێراق نزیک ببمەوە، زیاتر ڕووبەڕووی بازگە دەبمەوە، شتێک کە پێدەچێت لە ماوەی داهاتوودا زۆر دووبارە ببێتەوە".

هەروەها لە کاتی پێداچوونەوە بەو ڤیدیۆیەی کە لە کەناڵەکە بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوت کە لە یەکێک لە گرتەکان باڵەخانەیەک دەردەکەوێت کە لەسەری نوسراوە (Cizre Park)، بە گەڕان بۆ ئەو باڵەخانەیە لە نەخشەکانی گوگڵ، دەرکەوت کە دەکەوێتە شاری جەزیرە کە سەر بە ناحیەی جەزیرەیە لە پارێزگای شرناخ لە تورکیا و دەکەوێتە سەر ڕووباری دیجلە و لەسەر سنووری سوریا و تورکیا و نزیک سنووری عێراق و تورکیا، ئەمەش ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ڤیدیۆکە لە ناوخۆی عێراقەو تۆمارنەکراوە، وەک لە پۆستە چەواشەکارەکەدا بانگەشەی بۆ کراوە.

جار جارە چەندین هەواڵ و پۆستی چەواشەکارانە و ساختە بە ئامانجی وروژاندنی مشتومڕ یان چەواشەکردنی ڕای گشتی بڵاودەکرێنەوە.

لە نێو ئەو هەواڵانەدا، ڤیدیۆیەک کە گوایە ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە نیشان دەدات کە بەشێوەیەکی نائاسایی چەند نەخۆشێک دەگەیەنێتە نەخۆشخانەیەک لە عێراق، بەڵام دوای پشتڕاستکردنەوەی دەرکەوت کە ڕاست نییە.

هەروەها وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە دایکێک لە غەززە نیشاندەدات کە هەر چوار منداڵەکەی لەبەر چاوی کوژراون، بەڵام لێکۆڵینەوەکان سەلماندیان کە ئەم بانگەشەیە ساختەیە.