ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە ئاژاوە و پێکدادان لە شەقامەکانی پاریس نیشاندەدات دوای ئەوەی پاریس سانجێرمان نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "شەوی ڕابردوو، لە پاش ئەوەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بردەوە، دەیان هەزار هاندەری یانە فەڕەنسییەکە ڕژانە سەر شەقامەکانی پاریسی پایتەخت بۆ دەربڕینی خۆشی و ئاهەنگ".

ڕاستییەکە

سەرەڕای ئەوەی ئاژاوەگێڕی و پێکدادان لە شەقامەکانی پاریسدا ڕوویدا دوای ئەوەی پاریس سانجێرمان نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا، بەڵام ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە بڵاوکراوەتەوە کۆنە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2022، نەک بۆ ئەم دواییانە وەک بانگەشەی بۆ کراوە.

گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە پێشتر لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایتییەکان لە بەرواری 24ی کانوونی یەکەمی 2022 بڵاوکراوەتەوە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ئەو نائارامییە نیشاندەدات کە دوابەدوای ئەو هێرشەی کە کۆمەڵگایەکی کوردی کردە ئامانج لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، کە لەو کاتەدا هەزاران چالاکوانی کورد و گروپی دژە ڕەگەزپەرستی خۆپیشاندانیان کرد، دوای ئەوەی سێ کەس بە ڕەچەڵەک کورد لە ناوەندێکی ڕۆشنبیری کوردی لە ناوەندی شاری پاریس کرانە ئامانج و کوژران.

بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆییە دوای ئەوە دێت کە پێکدادانی توند ڕوویدا، دوای ئەوەی هەزاران کەس ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی سەرکەوتنی پاریس سانجێرمان لە 30ی ئایاری 2026، ئەمەش دوای بردنەوەیان بەرامبەر ئارسناڵ لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

لە پێشهاتێکی پەیوەندیداردا، وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا دەستگیرکردنی 416 کەسی لە سەرتاسەری وڵاتدا ڕاگەیاند، کە 283 کەسیان لە پاریس بوون، دوای پێکدادانێکی توند کە دوای ئەوەی هەزاران کەس بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی سەرکەوتنی پاریس سانجێرمان ڕژانە سەر شەقامەکان، سەریهەڵدا.

دەسەڵاتدارانی فەرەنسا نزیکەی 22 هەزار پۆلیسیان لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاوکردەوە بۆ پاراستنی یارییەکە کە لە 30ی ئایاری 2026 بەڕێوەچوو، لەنێویاندا 8 هەزار پۆلیس لە پاریس، دوای ئەو ئاژاوەگێڕییانەی کە ساڵی پێشوو ڕوویدا دوای بردنەوەی پاریس سانجێرمان بە نازناوەکە.

لە چوارچێوەی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان، خزمەتگوزارییەکانی ترام لە پاریس ڕاگیرا و چەندین وێستگەی میترۆ داخران و خزمەتگوزاری پاسەکان لە هەندێک ناوچە ڕاگیرا لە هەوڵێکدا بۆ سنووردارکردنی نائارامییەکان.

یانەی پاریس سانجێرمان بە لێدانی سزا نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای مسۆگەر کرد و لەم وەرزەدا دووەم تاجی ئەوروپای بەدەستهێنا دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا لە ئارسناڵی بردەوە.

یانە پاریسییەکە بە لێدانی سزا بە ئەنجامی 4-3 سەرکەوتنی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی یارییەکە لە کاتی ڕێککەوتنەکاندا بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات، یاری کۆتایی لە 30ی ئایاری 2026 لە یاریگای پوسکاس ئارێنا لە شاری بوداپێست ئەنجامدرا.