ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە دیلە فەلەستینییەکان لە ژێر دەستی ئیسرائیلی داگیرکەردا نیشان دەدات؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "حاڵی زیندانیانی فەلەستین لە قەوارەی زایۆنی".
ڕاستییەکە
ئەو ڤیدیۆیەی کە بانگەشەی ئەوە دەکات کە دەستگیرکراوانی فەلەستینی لەژێر دەستی ئیسرائیلی داگیرکەر نیشاندەدات، نادروستە، دەرکەوت کە ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ بەندینخانەیەک لە ئێلسالڤادۆر.
گەڕانی پێچەوانەمانئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، گەشتین بە چەند ڤیدیۆیەکی هاوشێوە کە لە ساڵانی 2022 و 2024دا بڵاوکراونەتەوە، دوای بەراوردکردنی دیمەنەکان، دەرکەت کە لێکچوونێکی تەواو لە نێوانیان هەیە، کە یەکێک لە بەندینخانەکانی ئێلسالڤادۆر نیشان دەدات.
لەکاتی بەراوردکردنی ئەو دوو گرتە ڤیدیۆییەدا دەرکەوت کە لێکچونێکی تەواو هەیە لەڕووی ئەو جلوبەرگانەی کە زیندانییەکان لەبەریانە، ئەو هێڵانەی لەسەر زەوی کێشراون، شێوازی نوسینی ژمارەکان، هەروەها دەرگای ژوورەکان، ئەمەش ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ئەو ڤیدیۆیە زیندانیانی فەڵەستین نیشان نادات وەک ئەوەی لە پۆستە چەواشەکارەکەدا بانگەشەی بۆ کراوە.

شایانی باسە، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 17ی ئایاری 2026، یاسای "لە سێدارەدانی زیندانیانی فەلەستینی" بە فەرمی جێبەجێ کرا، ئەمەش دوای واژۆکردنی فەرمانی سەربازی لەلایەن فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی لە سوپای ئیسرائیلی داگیرکەر، ئەڤی بلۆت، بۆ چالاککردنی یاساکە لە چوارچێوەی ئەو خاکە فەلەستینیانەی کە لەلایەن ئیسرائیلی داگیرکەرەوە داگیرکراون.
بەم واژۆکردنە، یاساکە بوو بە بەشێک لە سیستەمی دادگای سەربازی ئیسرائیلی داگیرکەر لە کەناری ڕۆژئاوا، دوای ئەوەی تەنها یاسایەک بوو کە لەلایەن کنێستەوە پەسەندکرابوو، بۆ ئەوەی ببێتە ڕێکارێکی کارپێکراو بۆ ئەوەی فەلەستینییەکان لەبەردەم دادگا سەربازییەکانی ئیسرائیلی داگیرکەر ئامادەبن.
کنێستی ئیسرائیلی داگیرکەر لە 30ی ئاداری 2026 یاسایەکی دەرکرد کە سزای لەسێدارەدانی بەسەر زیندانیانی فەلەستینی دەسەپێنێت لە دادگای سەربازی، بە بیانووی "ئەنجامدانی هێرش دژی جوولەکەکانی ئیسرائیل".
پرۆژە یاساکە لە خوێندنەوەی دووەم و سێیەمدا بە زۆرینەی 62 نوێنەر لە بەرامبەر 47 دژایەتی دەنگی لەسەر درا و بە پەسەندکردنی لەم دوو خوێندنەوەیەدا دەبێتە یاسایەکی پەیڕەوکراو.
یاساکە چەند بڕگەیەکی تێدایە کە سزای لەسێدارەدان لە ماوەی 90 ڕۆژدا جێبەجێ دەکرێت، لەگەڵ ئەگەری پێدانی ماوەیەکی زیاتر لە کاتی پێویستدا، هەروەها مافی داواکردنی لێبووردن لە کەسی تۆمەتبار دەسەنێتەوە، لەگەڵ هێشتنەوەی بژاردەی سەپاندنی زیندانی هەتاهەتایی وەک جێگرەوەیەک.
چوارچێوەی گشتی یاساکە دەڵێت هەر کەسێک بە ئەنقەست ببێتە هۆی مردنی کەسێکی تر بە مەبەستی زیانگەیاندن بە هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی یان دانیشتوویەکی ئیسرائیل بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە بوونی دەوڵەتی ئیسرائیل، سزای مردن یان زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا دەسەپێنرێت".
سەبارەت بە فەلەستینییەکانی کەناری ڕۆژئاوا، یاساکە دەڵێت سزای لەسێدارەدان سزای بنەڕەتییە ئەگەر دادگا سەربازییەکانی ئیسرائیل کوشتنەکە بە "کردەوەی تیرۆریستی" پۆلێن بکەن.
بەم شێوەیە، ئیسرائیل دەتوانێت سزای لەسێدارەدان بەسەر هەر هاووڵاتییەکی فەلەستینی بسەپێنێت کە هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی بکوژێت، بەڵام بە هیچ شێوەیەک ناکرێت بەسەر ئیسرائیلییەک جێبەجێ بکرێت کە فەلەستینیەک بکوژێت.
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی