ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە بڵاوکراوەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە مووشەکێکی ئێرانی لەم دواییانەدا بەر بنکەیەکی ئەمریکا لە بەحرەین کەوتووە؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "موشەکێکی ئێرانی ڕاستەوخۆ بەر بنکەیەکی ئەمریکی لە بەحرەین دەکەوێت کاردانەوەی خەڵک ببینە".
ڕاستییەکە
هەرچەندە شانشینی بەحرەین لەلایەن ئێرانەوە بە موشەک کراوەتە ئامانج، بەڵام ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە بڵاوکراوەتەوە نوێ نییە، بەڵکو مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی شوباتی ساڵی 2026، کە هێرشێکی ئێران نیشان دەدات کە بنکەیەکی ئەمریکی لە بەحرەین لەو کاتەدا دەکاتە ئامانج.
گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە پێشتر لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بەرواری 28 شوباتی 2026 بڵاوکراوەتەوە، کە هێرشێکی موشەکی ئێران بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکی لە بەحرەین نیشاندەدات، واتا ڤیدیۆکە نوێ نییە.
دووبارە بڵاوکردنەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆییە دوای ئەوە دێت کە ئێران لە 3ی حوزەیرانی 2026 هێرشی کردە سەر چەند ئامانجێک لە کوەیت و بەحرەین.
لای خۆیەوە، فەرماندەیی گشتی هێزی بەرگری بەحرەین، لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لەسەر پلاتفۆرمی “X”، لە 3ی حوزەیرانی 2026، ڕایگەیاند کە
" ئێران درێژە بە ڕێبازە دوژمنکارانەی سیستماتیکی خۆی دەدات لە ڕێگەی هێرشە دووبارەکانی بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە ناوچە سڤیلەکان لە شانشینی بەحرەین دەکاتە ئامانج، هەروەها فەرماندەیی گشتی ڕوونی دەکاتەوە، کە بە ئیرادەیەکی پتەو و ئامادەیی بەرزی شەڕ، سیستەمی بەرگری ئاسمانی هێزی بەرگری بەحرەین توانی ڕێگری بکات لە 3 مووشەک و ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و لەناویان ببات".
تعلن القيادة العامة لقوة دفاع البحرين أن إيران تواصل نهجها العدائي الممنهج عبر اعتداءاتها الآثمة بالصواريخ والطائرات المسيرة التي تستهدف الأعيان المدنية في مملكة البحرين.https://t.co/9KexVKyeIe pic.twitter.com/oUNRG4EkG9
— قوة دفاع البحرين (@BDF_Bahrain) June 3, 2026
هەروەها لە 3ی حوزەیرانی 2026، وەزارەتی دەرەوەی کوەیت بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند
"وەزارەتی دەرەوە بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشە دڕندانە و بەردەوامەکانی ئێران بە مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکات، کە دوایینیان بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوو، کە دیسانەوە دامەزراوە مەدەنی و گرنگەکانی کردە ئامانج لەوانە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کوەیت و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و چەندین کەسانی دیکەش بریندار بوون، جگە لە زیان گەیاندن بە دامەزراوە گرنگەکان، جگە لە نێردە دیپلۆماسییەکان”.
بيان صادر عن وزارة الخارجية
— وزارة الخارجية (@MOFAKuwait) June 3, 2026
الأربعاء 3 يونيو 2026
تعرب وزارة الخارجية عن إدانة واستنكار دولة الكويت وبأشد العبارات الإعتداءات الإيرانية الغاشمة والمتواصلة بالصواريخ البالستية والطائرات المسيرة والتي كان آخرها فجر اليوم، والتي استهدفت مجدداً المنشآت المدنية والحيوية، ومنها مطار… pic.twitter.com/dR3FZbvkXl
بەگوێرەی ڕاپۆرتە میدیاییەکان، هێرشەکانی ئێران دوای ڕاگەیاندنی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا هات کە هێزە هاوبەشەکان هێرشی بەرگرییان کردووەتە سەر تاوەرێکی پەیوەندی سوپای پاسدارانی ئێران لە دوورگەی قەشم وەک وەڵامێک بۆ هەوڵەکانی تاران بۆ ئەنجامدانی هێرش لە ناوچەکەدا.
فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە ئێران بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان سێ کەشتی بازرگانی مەدەنی کردۆتە ئامانج و ئاماژەی بەوەشکرد کە هێرشە مووشەکییەکانی دیکەش پوچەڵکراونەتەوە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، دوو مووشەک کە بەرەو کوێت هەڵدراون پێش ئەوەی بگەنە ئامانجەکەیان کەوتوون، لە کاتێکدا سێ مووشەکی دیکە کە بەرەو بەحرەین دەڕۆیشتن ڕێگرییان لێکراوە.
— U.S. Central Command - Arabic (@CENTCOMArabic) June 2, 2026
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی