ڕاستی هەواڵی گیان لەدەستدانی ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا ئەنجێلا مێرکڵ چییە؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "ماڵئاوایی، ئەنجێلا مێرکڵ، بۆ دوا شوێنی پشوودانی دوای ئەوەی بۆ ماوەی ١٦ ساڵ زاڵ بوو بەسەر گۆڕەپانی سیاسی ئەڵمانیادا".
ڕاستییەکە
هەواڵی مردنی ئەنجێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا ساختەیە.
لە کاتی گەڕان بە بەکارهێنانی وشەی سەرەکی لە وێبگەڕەکانی گەڕان بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانی، نەگەشتین بە هیچ سەرچاوەیەک کە ڕاستیی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت، هەروەها هیچ کام لە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئەڵمانیا یان نێودەوڵەتی ڕووماڵی ئەو جۆرە هەواڵەیان نەکردووە.
شایانی باسە لە بەرواری 19ی ئایاری 2026 پەرلەمانی ئەوروپا خەڵاتی شایستەیی ئەوروپای بە ئەنجێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا بەخشی وەک ڕێزلێنانێک بۆ پابەندبوونی بە یەکێتی ئەوروپا.
ئەنجێلا مێرکڵ کێیە؟
سیاسەتمەدارێکی ئەڵمانییە و لە 17ی تەمموزی 1954 لە شاری هامبۆرگ لە ئەڵمانیای ڕۆژئاوا لەدایک بووە. فیزیای خوێندووە و دکتۆرای لە کیمیای فیزیایی بەدەستهێناوە پێش ئەوەی بچێتە ناو سیاسەتەوە دوای ڕووخانی دیواری بەرلین.
لە ساڵی 2005 بوو بە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، یەکەم ژن بوو کە ئەو پۆستە بەدەست بهێنێت، بۆ ماوەی 16 ساڵ لە دەسەڵاتدا مایەوە، لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا ڕۆڵێکی دیار و بەرچاوی لە سیاسەتی ئەوروپادا بینیوە لە چەندین قەیراندا، وەک قەیرانی یۆرۆ، قەیرانی کۆچ و پەتای کۆڤید-19.
لە مانگی کانوونی یەکەمی 2021 دەستی لە پۆستی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کێشایەوە، ئۆلاف شۆڵز شوێنی گرتەوە.
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی