ڕاستی ئەو بەڵگەنامەیە چییە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە لەلایەن وەزارەتی ئەوقافی سوریا بڵاوکراوەتەوە گوایە هێنانی ژنی دووەم بەسەر پیاوان دەسەپێنێت؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەڵگەنامەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت " سووریا هێنانی ژنی دووەم لەسەر پیاوان فەڕز دەکات؛ کۆتایی بە 'قەیرەکان'ـی دەهێنێت".
ڕاستییەکە
ئەو بەڵگەنامەیەی کە بڵاوکراوەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە فەرمانێکی بەپەلەی وەزارەتی ئەوقافی ئایینی سوریا نیشان دەدات سەبارەت بە پابەندکردنی پیاوان بۆ هاوسەرگیری لەگەڵ ژنی دووەم، بەڵگەنامەیەکی ساختەیە، بەو پێیەی دەستکاری بەڵگەنامەیەکی فەرمی کراوە کە پەیوەندی بە بڕیاری ڕاگرتنی خوێندن لە دامەزراوە پەروەردەییە ئاینییەکانەوە هەیە.
لەکاتی گەڕان بە بەکارهێنانی وشەی سەرەکی لە وێبگەڕەکانی گەڕان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو بەڵگەنامەیە، هیچ سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو نەدۆزرایەوە کە پشتگیری لەو بانگەشەیە بکات، جگە لەوەش، لە کاتی پشکنینی هەژمارە فەرمییەکانی وەزارەتی ئەوقافی ئایینی سوریا، هیچ بەڵگەنامەیەکی هاوشێوە نەدۆزرایەوە، هەروەها هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی سوریاش ئەن بەڵگەنامەیان بڵاونەکردوەتەوە.
لە کاتی ئەنجامدانی گەڕانی پێچەوانە بۆ بەڵگەنامە ساختەکە، گەشتین بە بەڵگەنامەیەک کە لەلایەن وەزارەتی ئەوقافی سوريا لە بەرواری 9 ئاداری 2026 بڵاوکراوەتەوە، کە تایبەتە بە ڕاگرتنی وانە خوێندن لە دامەزراوە پەروەردەییە ئاینییەکان کە لە ڕۆژی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانەوە دەستپێدەکات تا دوای پشووی جەژنی ڕەمەزان، کە دەتوانرێت تێبینی بکرێت کە هەمان بەڵگەنامەن و دەستکاری بەڵگەنامە ڕەسەنەکە و ناوەڕۆکەکەی گۆڕاوە بۆ بەڵگەنامە ساختەکە.
دەتوانرێت چەند نیشانەیەک تێبینی بکرێت کە ئاماژە بەوە دەکەن کە بەڵگەنامەکە ساختەیە، لەوانە کە وشەکان لاواز و نافەرمییە، بەو پێیەی دەستەواژەی "ويرجى من كافة الجهات المعنية تسهيل الإجراءات اللازمة" زۆر گشتی و نایاساییە، هەروەها فەرمانە فەرمییەکان مادەی یاسایی ڕوون و ژمارەی بڕیار و ئاماژەی ورد لەخۆدەگرن.
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی