ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە کردنەوەی بەنداوەکانی تورکیا و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووباری دیجلە؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "تورکیا دەرگاکانی بەنداوی سەر رووباری دیجلەی کردەوە، کە بەمەش ئاستی ئاوی ڕووباری دیجلە بەرزدەبێتەوە بۆ بەرزترین ئاست لە مێژوویی خۆیدا."
ڕاستییەکە
ئەو ڤیدیۆیەی کە گوایە ساتی کردنەوەی بەنداوە گەورەکانی تورکیا و بەرزبوونەوەی ئاستی ڕووباری دیجلە نیشان دەدات، چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی ڤیدیۆکە کۆنە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2025 کە بەنداوی مەنگالا نیشاندەدات کە دەکەوێتە ناوچەی کشمیر لە پاکستان.
گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە ڤیدیۆکە لە دوو گرتەی جیاواز پێکدێت، کە پێشتر لە یوتیوب لە مانگی ئازار و ئایاری 2025 لە ڕێگەی کەناڵێکەوە بە ناوی کشمیر ئێکسپلۆرەر بڵاوکراونەتەوە، کە کەناڵێکی تایبەتە بە پیشاندانی تواناکانی بەنداوەکانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی کارەبای، کە بەنداوی مەنگالا نیشانەدات کە دەکەوێتە ناوچەی کشمیری پاکستان.
بۆ زیاتر پشتڕاستکردنەوە، هەستاین بە بەراوردکردنی زەوی و شوێنە گرینگەکان کە لە ڤیدیۆکەدا نیشان دراون، و ڕوون بووەوە کە دیمەنەکان سەر بە بەنداوی مەنگالەن لەسەر ڕووباری جیلوم لە کشمیری پاکستان، نەک بەنداوێک لە تورکیا، هەروەها شوێنی ئەم بەنداوە زیاتر لە دوو هەزار کیلۆمەتر لە نزیکترین خاڵی عێراقەوە دوورە، ئەمەش پەیوەندی جوگرافیای ڤیدیۆکە بە بانگەشە بڵاوکراوەکە ڕەتدەکاتەوە.

لەبەرامبەردا ڕووباری دیجلە لە پارێزگای سەڵاحەدین بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاستی ئاوی بەخۆوە بینیوە، کە بەرزترین ئاستی تۆمار کردووە لە بەهاری ساڵی 2019ەوە، بەجۆرێک ڕێژەی ئاو لە نێوان 2800 بۆ 4000 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا دەڕژێت، ڕۆژی چوارشەممە 22ی نیسانی 2026، ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، دۆخی ئامادەباشی لە سەرجەم ئەو ناوچانەی کە ڕووباری دیجلە تێیدا تێدەپەڕێت، ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی سامانە ئاوییەکانی عێراق، ئەم بەرزبوونەوەیە زیاتر بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو لە باکووری عێراق و ناوچەکانی حەوزی سەرەوەیە، کە بووە هۆی زیادبوونی هاتنی ئاو لە ڕووبارەکانی دیجلە و فوراتەوە، وەزارەتەکە ئاماژەی بە زیادبوونی ڕێژەی ئاو لە لایەنی تورکیاوە کردووە، بەپێی ئەو زانیاریانەی لە 3ی نیسانی 2026 بڵاوکراوەتەوە، بەڵام ئەمە بە مانای "کردنەوەی تەواوەتی و لەناکاوی بەنداوە گەورەکان" نییە، بەڵکو دەچێتە چوارچێوەی بەڕێوەبردنی ئاوی ئاسایی کە کاریگەری ڕاستەوخۆی کەشوهەوای لەسەرە.
بڵاوبوونەوەی ئەم بانگەشەیە لە چوارچێوەیەکی فراوانتردا دێت کە پەیوەندی بە پرسی ئاوی نێوان عێراق و تورکیاوە هەیە، کە تورکیا ژمارەیەک بەنداو لە چوارچێوەی پڕۆژەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ بەڕێوەدەبات، ئەمەش کاریگەری لەسەر هاتنی ئاو بۆ عێراق هەیە، بەتایبەتی لە ماوەی وشکەساڵیدا.
شایانی باسە لە بەرواری 2ی تشرینی دووەمی 2025 ڕێککەوتنی میکانیزمی جێبەجێکردنی هاوکاری ئاوی نێوان عێراق و تورکیا واژۆ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان، ڕێککەوتنەکە میتۆدۆلۆژیای جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژی گرنگ لە کەرتی ئاودا لەخۆگرتبوو، ئەم پڕۆژانە لەسەر بنەمای کاندیدکردنی قەوارە حکومییەکان (وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو، وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێکردن و شارەوانی، پارێزگارەکان، و هەر قەوارەیەکی تری حکومی) دامەزراون. پڕۆژەکان بریتین لە باشترکردنی کوالیتی ئاو و ڕێگریکردن لە پیسبوونی ڕووبارەکان، پەرەپێدانی شێوازەکانی ئاودێری و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ئاودێری سەردەم، وەرگرتنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان، هەروەها پڕۆژەیەک بۆ حوکمڕانی و بەڕێوەبردنی ئاو لە عێراق، پارەدارکردنی ئەو پڕۆژانە بەگوێرەی ڕێکارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق و لە هەژمارێکەوە دەبێت کە لە فرۆشتنی بڕی نەوتی خاوەوە دامەزراوە کە بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران دیاری کراوە. ئەو پارەدارکردنە لەسەر بنەمای نرخی نێودەوڵەتی نەوتی عێراق دەبێت کە بە کۆمپانیای تورکی دەفرۆشرێت، کە دەبێت لەلای کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی قبوڵکراو بێت. میکانیزمەکە مەرجێکی لەخۆگرتووە کە ئەگەر نەوتی عێراق لەدەرەوەی تورکیا و تەنها لە بازاڕی ئەوروپادا بفرۆشرێتەوە، ئەوا پشکی عێراق (65%) لەو قازانجەی کە لە دووبارە فرۆشتنەوەی نەوتەکە بە نرخێکی زیاتر لە نرخی نێودەوڵەتی بەدەست دێت، پشکی عێراق دەبێت. میکانیزمەکانی فرۆشتنی نەوت بە کۆمپانیا تورکییەکان بەگوێرەی ئەو ڕێکارانە دەبێت کە لە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقدا دانراون و ئەم میکانیزمەش لەکاتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ئاودا کاریگەر دەبێت.
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی