ڕاستی ئەو وێنەیە چییە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە دایکێک لە غەززە نیشاندەدات کە هەر چوار منداڵەکەی لەبەر چاوی کوژراون؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا " گریان چی بەسەر چاوەکانی دایکێک هێناوە لە غەززە کە هەر چوار منداڵەکەی لەبەرچاوی کوژراون و گریان چاوەکانی بەو شێوە لێکردووە".

ڕاستییەکە

ئەو وێنەیەی کە بڵاوکراوەتەوە گوایە دایکێک لە غەززە نیشاندەدات کە هەر چوار منداڵەکەی لەبەرچاوی کوژراون، هەڵەیە، دەرکەوت کە وێنەکە کۆنە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2023 لە تورکیا دوای بوومەلەرزەیەک کە لەو کاتەدا لە وڵاتەکە ڕوویدا، و هیچ پەیوەندییەکی بە ڕووداوەکانی ئێستاوە نییە.

گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ وێنەکە، دەرکەوت کە لە 15ی شوباتی 2026 لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، دوای ئەو بوومەلەرزانەی کە لە 6ی شوباتی 2023 لە تورکیا ڕوویدا، بە گوڕی 7.7 لە قەزای پازارجیک لە پارێزگای کەهرامانمارش، و لە قەزای ئەلبیستان 7.6 پلە.

بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلی داگیرکەر بۆ سەر ناوچە بەرفراوانەکانی باشووری لوبنان، لە کاتێکدا حزبوڵڵا ئەنجامدانی هێرشی سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئیسرائیل ڕاگەیاند، لەوانەش شوێنەکانی دەوروبەری شاری بینت جبەیل.

لە 2ی ئازاری 2026 گرژی و ئاڵۆزییەکان لە لوبنان دەستیان بە پەرەسەندن کرد، دوای ئەوەی حیزبوڵڵا مووشەکی بەرەو ناوچە فەلەستینییە داگیرکراوەکان هەڵدا، ئەمەش لە کاردانەوە بە تیرۆرکردنی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە ئێران، عەلی خامنەیی، دوابەدوای هێرشێکی ئەمریکی و ئیسرائیلی داگیرکەرەوە کە تارانیان کردە ئامانج لە 28ی شوباتی 2026.

لەبەرامبەردا ئیسرائیلی داگیرکەر هێرشی چڕوپڕی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەکانی لوبنان دەستپێکرد، دواتر هێرشی زەمینی بۆ باشووری لوبنان، لە ئەنجامدا زیاتر لە دوو هەزار کەس کوژران و زیاتر لە یەک ملیۆن کەس ئاوارەبوون، سەرەڕای چەندین داواکاری نێودەوڵەتی بۆ ئاگربەست.

لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، کۆبوونەوەیەک لە 14ی نیسانی 2026 لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بەڕێوەچوو، کە نوێنەرانی لوبنان و ئیسرائیلی دگیرکەر ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی دواتر دانوستانی ڕاستەوخۆ ئەنجام بدەن، بەبێ ئەوەی کات و شوێن دیاری بکەن، لایەنی لوبنانی داوای ئاگربەست و گرتنەبەری ڕێوشوێنی چارەسەرکردنی قەیرانی توندی مرۆیی کرد، هاوکات ئیسرائیلی داگیرکەر پابەندبوونی خۆی بە کارکردن لەگەڵ حکومەتی لوبنان بۆ "داماڵینی چەک لە گروپە ناحکومییەکان" دووپاتکردەوە، لای خۆیەوە لوبنان جەختی لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی وەستاندنی شەڕی دژایەتی کردەوە کە لە تشرینی دووەمی 2024 واژۆ کرابوو.