ڕاستی ئەو وێنەیە چییە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە ئەحمەد شەرع نیشاندەدات لە کاتی تەوقە کردن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئانالینا بێربۆک؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "جیاوازییەکەی تەنیا ساڵێکە؛ ئەحمەد شەرع تەوقە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەکات".
ڕاستییەکە
ئەو وێنەیەی کە گوایە سەرۆکی سوریا ئەحمەد شەرع نیشان دەدات کە تەوقە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئانالینا بێربۆک دەکات وێنەیەکی ساختەیە، چونکە وێنە ڕەسەنەکە ئەحمەد شەرع نیشان دەدات لە کاتی تەوقە کردن لەگەڵ ڕاوێژکاری فیدراڵی ئەڵمانیا فریدریش مێرتز، هەروەها لە ئێستادا ئانالینا بێربۆک لە پۆستی وەزیری دەروەی ئەڵمانیا نەماوە.
گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ ئەو وێنەیە، دەرکەوت کە دەستکاری وێنە ڕەسەنەکە کراوە کە لە بەرواری 30ی ئاداری 2026 لە لایەن هەژماری فەرمی سەرۆکایەتی کۆماری عەرەبی سووریا بڵاوکراوەتەوە، وێنە ڕەسەنەکە ئەحمەد شەرع نیشان دەدات لە کاتی تەوقە کردن لەگەڵ ڕاوێژکاری فیدراڵی ئەڵمانیا فریدریش مێرتز لە کاتی کۆبوونەوەکەیان لە ئەڵمانیا.
التقى السيد الرئيس أحمد الشرع اليوم المستشار الاتحادي الألماني فريدريش ميرتس في مقر المستشارية الاتحادية الألمانية.
— رئاسة الجمهورية العربية السورية (@SyPresidency) March 30, 2026
وبحث الجانبان أوجه العلاقات الثنائية ومجالات التعاون وسبل تطويرها في مختلف القطاعات، إضافة إلى مستجدات الأوضاع الإقليمية والدولية. pic.twitter.com/hmMkMAoZWm
شایانی باسە ئانالینا بێربۆک لە مانگی ئایاری 2025 وەک بەشێک لە پرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات پۆستەکەی وەک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جێهێشت، و لە مانگی ئەیلولی 2025دا بوو بە سەرۆکی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەش دوای ئەوەی حکومەتێکی نوێ دەسەڵاتی گرتە دەست و جێگرەوەی یۆهان وادیڤۆل لە 6ی ئایاری 2025 پۆستی وەزیری دەرەوەی گرتە دەست.
بڵاوکردنەوەی ئەو وێنە ساختەیە دوای ئەوە دێت کە ئانالینا بێربۆک وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەڵمانیا لە 3ی کانوونی دووەمی 2025 سەردانی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا کرد، لەوێ تەوقەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان نۆئێل کرد و تەوقەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا نەکرد و بە سڵاوکردن و دانانی دەستی لەسەر سینگی پێشوازی لێکرد.
لەو کاتەدا بێربۆک ڕایگەیاند کە لە کاتی گەیشتنی بۆ پایتەختی سوریا ڕوون بوو کە چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ بەرپرسە نوێیەکانی سوریا ئەو تەوقەکردنە ئاساییانەی تێدا نییە کە لەم جۆرە کۆبوونەوە دیپلۆماسیانە هەیە.
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی