ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە کە ڕێگریکردن لە کەنگەرێک نیشاندەدات لە کاتی سەرکەوتنی فڕۆکە؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "لە فڕۆکەخانە ڕێگە بە کەنگەرێک نادرێت بچێتە ناو فڕۆکە سەرەڕای ئەوەی پلیتی فڕۆکەشیان بۆ کڕیووە".
ڕاستییەکە
ئەو ڤیدیۆیەی کە کەنگەرێک نیشاندەدات لە کاتی سەرکەوتنی فڕۆکەیەک، ڕاستی نییە، و بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.
لە کاتی گەڕان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیە، دەرکەوت کە لە بەرواری 28ی ئایاری 2025، لەلایەن هەژمارێک بەناوی (infiniteunreality) لە ئینستاگرام بڵاوکراوەتەوە، کە هەژمارێکە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیانەی کە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراون.
هەروەها دەتوانرێت ئاماژە بەوە بکرێت کە ئاخاوتنی ناو ڤیدیۆکە ڕوون نییە، بەو پێیەی بە زمانێکی نادیار قسە دەکەن.
لەم دواییانەدا چەندین ڤیدیۆ و وێنە وەک ڕاستی بڵاوکراونەتەوە، بەڵام کاتێک لەلایەن تیمی تەکنەلۆجیا ئاشتی لێکۆڵینەوەی لێکراوە، دەرکەوتووە کە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراون و ڕاستەقینە نین.
شایەنی باسە کە پلاتفۆرمی "مسبار" لە 29ی ئایاری 2025، ڕاستی ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە.
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی