ڕاستی ئەو وێنەیە چییە بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا ئەحمەد شەرع دەردەکەوێت بە پۆشاکی کاراتێیەوە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ئەحمەد شەرع، پشتێنی ڕەشی هەیە".

ڕاستییەکە

ئەو بانگەشەیە ساختەیە، و ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.

لە کاتی پشکنینی وێنەکە بە ئامرازی تایبەت وەکو ماڵپەڕی Sightengine و Hive Moderation دەرکەوت کە وێنەکە بە ڕێژەی 99% بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.

بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیە دوای ئەوە دێت کە وەزیری دەرەوەی سووریا (ئەسعەد شەیبانی) ڤیدیۆیەکی لە بەرواری 6ی مایسی 2025 لەسەر هەژماری ئینستاگرامەکەی بڵاوکردەوە، کە تێیدا لەگەڵ سەرۆکی سووریا (ئەحمەد شەرع) دەردەکەوێت لەکاتی یاریکردنی تۆپی باسکە لەگەڵ نوسینی "لە پەراوێزی شەڕی بنیاتنانی نیشتمانمان".

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگهێشتنامەی ئاڕاستەی ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا کرد بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی کۆمکاری عەرەبی کە بڕیارە لە 17ی ئایاری 2025 لە بەغدا بەڕێوەبچێت، سەرەڕای ناڕەزایەتیی هەندێک کەسایەتی سیاسی و بلۆکی ناوخۆی عێراق، کە سەرنجێکی بەرفراوانی لە سەرانسەری جیهانی عەرەبیدا بەدوای خۆیدا هێنا.