ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە دۆزینەوەی ڕووباری مارەکان لە ئەمازۆن نیشاندەدات؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ڕووباری مارەکان لە ئەمازۆن دۆزرایەوە".

ڕاستییەکە

ئەو بانگەشەیەی کە باس لە دۆزینەوەی ڕووباری مارەکان دەکات لە ئەمازۆن ساختەیە، و ڤیدیۆکە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.

گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت ڤیدیۆکە لەسەر پلاتفۆرمی ئینستاگرام لە بەرواری 11ی ئایاری 2025 لەلایەن هەژمارێک بەناوی (wonderful_midjourney) بڵاوکراوەتەوە، بە پێداچوونەوە بە هەژمارەکە دەرکەوت کە وێنە و ڤیدیۆی جیاواز بڵاودەکاتەوە، کە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراون.

لەم دواییانەدا چەندین ڤیدیۆ و وێنە بڵاوکرانەتەوە گوایە ڕاستین، بەڵام کاتێک لەلایەن تیمی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی لێکۆڵینەوەیان لێکراوە، دەرکەوتووە کە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراون و ڕاستەقینە نین.