ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە مارێکی گەورە نیشاندەدات؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "دوای ئەوەی لە ڤیدیۆی یەکەم دەگووترا بە زیرەکی دەستکرد درووستکراوە، فڕۆکەوانەکە ڤیدیۆیێکی تری بڵاوکردەوە کە گوومانی نەهێشتۆتەوە".
ڕاستییەکە
ئەو بانگەشەیەی کە باس لە دەرکەوتنی مارێکی گەورە دەکات ساختەیە، و ڤیدیۆکە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.
گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت ڤیدیۆکە لەسەر پلاتفۆرمی ئینستاگرام لە بەرواری 12ی ئایاری 2025 لەلایەن هەژمارێک بەناوی (salvadorservinoficial) بڵاوکراوەتەوە، بە پێداچوونەوە بە هەژمارەکە دەرکەوت کە وێنە و ڤیدیۆی جیاواز بڵاودەکاتەوەو، کە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراون.
لەم دواییانەدا چەندین ڤیدیۆ و وێنە بڵاوکرانەتەوە گوایە ڕاستین، بەڵام کاتێک لەلایەن تیمی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی لێکۆڵینەوەیان لێکراوە، دەرکەوتووە کە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراون و ڕاستەقینە نین.
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی