ڕاستی ئەو دوو وێنەیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە دایکێک و دوو منداڵەکەی نیشاندەدات لە ساڵی 1954 و 2024؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دوو وێنە بڵاوکراوەتەوە گوایە دایکێک لەگەڵ دوو منداڵەکەی نیشاندەدات، یەکێکیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1954 و ئەوەی تریان بۆ ساڵی 2024.
ڕاستییەکە
ئەو وێنانەی هاوپێچ کراون ڕاستی نین، لە کاتی پشکنینیان بە ئامرازەکانی ناسینەوەی وێنەی دروستکراو لە ڕێگەی زیرەکی دەستکرد وەکو ئامرازی (Hive Moderation) ئەنجامەکەی دەریخست کە وێنەکە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.
هەروەها لە کاتی پشکنینی وێنەکان، بە ڕوونی دەردەکەوێت کە دەستی یەکێک لە منداڵەکان و دەستی دایکە بەساڵاچووەکە بە شێوەیەکی سروشتی دەرناکەون، ئەوەش ئەو وردەکاریانەیە کە هەندێک لە بەرنامەکانی زیرەکی دەستکرد شکست دەهێنن لە دروستکردنی.
ئەو وێنەیەی کە دەوترێت دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1954، شێوازی جلوبەرگی ژنان لە پەنجاکاندا نیشان نادات، بەو پێیەی لەو کاتەدا عەزێ و تەنوورە باو بووە، ئەوەش پێچەوانەی وێنەکەیە
هەروەها بەو پێیەی یەکەم وێنەی گوایە لە ساڵی 1954 گیراوە، دەبێت ئەو دوو کوڕە لە وێنەکەی ساڵی 2024 دەردەکەون، دەبێت لە تەمەنێکی پیربن، کە کەمتر نەبێت لە 70 ساڵ، کە ئەمەش جیاوازی نێوان بەرواری گرتنی دوو وێنەکەیە، لە کاتێکدا ئەو دوو کوڕە لە تەمەنێکی گەنجدا دەردەکەون کە پێچەوانەی ئەوەیە کە باسمان کرد.