ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە دایکێک نیشاندەدات کە باوەشی کردووە بە ئێسکی منداڵەکەی لە غەزە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "دایکێکی فەڵەستینی لە غەزەوە پاشماوەی کوڕە شەهیدەکەی لەباوەش دەگرێت لەمە زیاترت دەوێت؟ ئازاری ویژدان و هەست مرد عەرەب".

ڕاستییەکە

ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە ڕاستی نییە، بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە، و تۆمارە دەنگییەکەی بۆ زیادکراوە.

لە کاتی گەڕان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە لە ڕێگەی ئەنجامدانی گەڕانی پێچەوانە بۆی، دەرکەوت کە وێنەیەکە و بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە، و بۆ یەکەم جار لەسەر پلاتفۆرمی ئینستاگرام بڵاوکراوەتەوە، لەلایەن هەژمارێک بەناوی (in.visualart) لە بەرواری 21 ئازاری 2025، و ئاماژەی پێداوە کە وێنەکە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.

سەبارەت بە تۆمارە دەنگییەکە، بۆی زیادکراوە، بەو پێیەی تۆمارە دەنگییەکە دەگەڕێتەوە بۆ ڤیدیۆیەک کە لە ساڵی 2023 بڵاوکراوەتەوە، کە ئافرەتێکی فەلەستینی نیشاندەدات و بانگی عەرەبەکانی جیهان دەکات بۆ بەهاناوەچوونیان.

شایانی باسە، وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین ڕۆژی چوارشەممە 2ی نیسانی 2025 داوای گوشاری نێودەوڵەتی "جددی" کرد لەسەر ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی شەڕی دژی خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەزە و کەرتی ڕۆژئاوا.

بەپێی ئاماری نووسینگەی ناوەندی ئاماری فەلەستین، لە سەرەتای شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 هەتاکو 18ی ئایاری 2025، ژمارەی قوربانیان لە فەلەستین (کەرتی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا) گەیشتووەتە (54320) قوربانی کە لە نێویاندا (18197) منداڵ هەیە، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە (127734) بریندار، و زیاتر لە دوو ملیۆن کەس ئاوارە بوون.

شایانی باسە کە لە بەرواری 2ی نیسانی 2025، ڕاستی هەمان وێنەمان ڕوونکردوەتەوە.