ڕاستی هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی ترەمپ لەلایەن عێراقەوە لەسەر تیرۆرکردنی سولەیمانی و موهەندیس چییە؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "لە عێراقەوە بۆ دۆناڵد ترەمپ: فەرمانی دەستگیركردنەكەت هەڵدەوەشێنینەوە".
ڕونکردنەوە
هەواڵەکە چەواشەکارانەیە و نادروستە، بەو پێیەی تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە لەو بارەیەوە دەرنەچووە و بەپێی یاسای نێودەوڵەتی:
"سەبارەت بە پرسی پارێزبەندی کەسی، ڕێککەوتنێکی گشتی هەبوو لەسەر ئەوەی ئەم پاریزبەندیە سەرۆکی دەوڵەتان و سەرۆکی حکومەتەکان و وەزیرانی دەرەوە بگرێتەوە، بەڵام بۆچوونی جیاوازیش دەربڕدرا سەبارەت بەوەی کە ئایا دەکرێت ئەو جۆرە پارێزبەندییە بۆ بەرپرسانی پلە باڵاکانی دیکە درێژ بکرێتەوە، هەندێک لە ئەندامان ئەو پارێزبەندیەیان بۆ ئەو سێ پۆلە بەرپرسانەی کە لە سەرەوە باسمان کرد تایبەت کردووە، و هەندێک لە ئەندامانی دیکە جەختیان لەسەر ئەگەری ئەوە کردەوە کە بەرپرسانی دیکەی دەوڵەت ڕەنگە سوودمەند بن لە پارێزبەندی کەسی، بەڵام نیگەرانی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە بیرۆکەی درێژکردنەوەی ئەم پارێزبەندیە بۆ دەرەوەی "ئەو سێ پۆلە".
هەروەها لە کاتی پشکنینی ماڵپەڕی فەرمی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق و دیارترین دەزگا ناوخۆیی و دەزگا نێودەوڵەتییەکان، و هەروەها ئەنجامدانی گەڕانێکی بەرفراوان لە وێبگەڕی (گووگڵ)، هیچ زانیارییەکمان نەدۆزییەوە کە پشتگیری ئەو ئیدیعایە بکات.
جێگای باسە پلاتفۆرمی میسبار لە بەرواری 22ی کانوونی دووەمی 2025 ڕاستی هەواڵەکەی ڕوونکردوەتەوە.
لەگەڵ دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک 47مین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە 20ی کانوونی دووەمی 2025، فەرمانی دەستگیرکردنەکەی کە لەلایەن دەسەڵاتی
دادوەری عێراقەوە دەرچووە، جێبەجێ ناکرێ بەهۆی ئەو پارێزبەندییەی کە وەک سەرۆکی دەوڵەت بەدەستی دەهێنێت.
لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2021، دەسەڵاتی دادوەری عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەرکرد، بەهۆی پەیوەندی بە هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا کە لە 3ی کانوونی دووەمی 2024 لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا ئەنجامدرا، کە لە ئەنجامدا ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران تیرۆرکران، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنەکەیان بە "بەرگری لەخۆکردن" زانی، وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا پاساویان هێنایەوە، بەڵام عێراق، لەلای خۆیەوە، هێرشەکەی بە پێشێلکردنی سەروەری خۆی زانی و دەستێوەردانی سەربازی بیانی بۆ سەر خاکەکەی ڕەتکردەوە.